2025-07-29
6718 جار خوێنراوەتەوە
ئیرادە داتاى گرنگ سەبارەت بە تەكنەلۆژیاى عێراق دەخاتەڕو
پوختە
لە کاتێکدا هەنگاوى گۆڕانکاريی دیجیتاڵی جیهانی خێراتر دەبێت، بەڵام، عێراق بەردەوامە لە دواکەوتن لە پێوەرەکانی تەکنەلۆژیا و بەپێی داتاکانی ئینفوفلێکس لە پلەی 184ی جیهانیدایە لەو پێوەرانەدا بۆ ساڵی 2025.
ئەم دابەزینە کە لەلایەن "عەلی عەمران" شارەزای تەکنەلۆژیای دیجیتاڵییەوە بە "تەحەدایەکی ستراتیژیی" وەسفکراوە، هاوكات دەرئەنجامێكى قوڵى پڕ شكست بۆ داهاتوی وڵاتەکە دەخاتەڕو كە ئەوەش ڕەنگدانەوەی شکستێكى درێژخایەنە لە وەبەرهێنان لە داهێنان و ژێرخانی دیجیتاڵی و سەرچاوە مرۆییەکان.
ئیرادە، لەم راپۆرتەدا، كۆمەڵێك پرسیارى جەوهەرى دەوروژێنێت و داتاى وردو گرنگى ئاستى تەكنەلۆژيى عێراق دەخاتەڕو.
ئایا دواكەوتنى عێراق لە روى تەكنەلۆژییەوە چ كاریگەرییەكى دروستكردوە؟
عەلی عەمران، شارەزا لەبوارى تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی؛ لە لێدوانیكى دا بۆ میدیا عێراقییەكان ئەوەى ئاشكراكرد كە سەرەڕای توانا مرۆییە گەورەکانی عێراق و سامانە سروشتییە دەوڵەمەندەکان، بەڵام دواکەوتن و دابڕانى عێراق لە وڵاتانی پێشکەوتو لە بواری تەکنەلۆژیدا بۆتە تەحەددایەکی ستراتیژیی کە کاریگەریی لەسەر کەرتە جیاوازەکانی دەوڵەت هەیە.
ناوبراو ئەوەشى خستەڕو، لە ساڵی 2025دا عێراق هێشتا پێگەیەکی نزمى لە پێوەرەکانی جیهانی پەیوەست بە ژێرخانی دیجیتاڵی و داهێنان و ئابوری دیجیتاڵی داگیرکردوە.
هۆكارە سەرەكییەكانى ئەو دابەزینە لە ریزبەندییەكەدا چییە؟
عەمران، ڕونیشیکردەوە، هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم دابەزینە؛ دابەشبونە لە نێوان لاوازی ژێرخانی تەکنەلۆژیی، نەبونی ستراتیژییەکی نیشتمانی ڕون، کۆچی بەهرەمەند، تەحەددای ئەمنی و سیاسی، لەگەڵ نزمی ئاستی پەروەردەی تەکنەلۆژیی لە پرۆگرامەکانی خوێندندا.
ئەو دۆخە دواكەوتوییە چۆن چارەسەر دەكرێت؟
ئەو شارەزایەى بوارى تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی جەختی لەوەکردەوە کە چارەسەرەکان لە دەستپێکردنی ستراتیژییەکی نیشتمانی گشتگیر بۆ گۆڕانکاری دیجیتاڵی لە ژێر چاودێری ئەنجومەنی باڵای تەکنەلۆژیادا یەكانگیر دەبێت، هاوكات دەبێت وەبەرهێنان لە ژێرخانی دیجیتاڵی و فراوانکردنی ڕوماڵکردنی ئینتەرنێت دەستپێبکات، لەگەڵ نوێکردنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن و بەستنەوەی زانکۆکان بە بازاڕی کارو هاندانی کارگێڕی تەکنەلۆژی، سەرەڕاى ڕاکێشانی تاراوگەنشینانى عێراقی بۆ نێو پرۆگرامى هاندان، بەتایبەتى ئەو كەسانەى لەو بوارەدا پسپۆڕن و لەعێراق دوركەوتونەتەوە.
هاوكات؛ عەمران پێیوایە، پێشکەوتن لەگەڵ گەشەسەندنی تەکنەلۆژیادا چیتر بژاردە نییە، بەڵکو پێویستییەکی نیشتمانییە بۆ دەستەبەرکردنی داهاتویەکی سەقامگیر و خۆشگوزەران.
عێراق لەكوێى لیستی تەکنەلۆژیی عەرەبیدایە؟
ئەم هۆشدارییە هاوکاتە لەگەڵ ڕاپۆرتێکی ئەم دواییەی پلاتفۆرمی ئینفوفلێکس کە ڕیزبەندی وڵاتانی عەرەبی لە بواری پێشکەوتنی تەکنەلۆژیی بۆ ساڵی 2025 نیشان دەدات، عێراق لە ڕیزبەندی پازدەهەمدایە لە کۆی 18 وڵاتی عەرەبی کە لە ریزبەندییەكەدا ناویان هاتوەو لە دوای وڵاتانی وەک جەزائیر و مەغریب و کوێت ناوى هاتوە و تەنها پێش فەلەستین و سوریا و یەمەن کەوتوە.
ڕیزبەندی وڵاتانى عەرەبی بەم شێوەیەى خوارەوەیە:
ئیمارات (32هەمین لەسەر ئاستی جیهان)
سعودیە (73)
تونس (128)
قەتەر (136)
بەحرەین (142)
سوڵتاننشینى عومان (151)
لوبنان (156)
میسر (161)
سودان (162)
لیبیا (166)
ئوردن (167)
مەغریب (173)
جەزائیر (174)
کوێت (176)
عێراق (184)
فەلەستین (192)
سوریا (194)
یەمەن (196)
كەواتە، لەسەر ئاستی جیهانی؛ عێراق لە پلەی 184 لە کۆی 196 وڵاتدا بوە، واتا لە ڕیزبەندی 13 وڵاتی خوارەوەی جیهان لە ڕوی تەکنەلۆژیا و پێوەرەکانی دیجیتاڵکردنەوە.
بۆچى چاودێران دۆخەكە بە "شیزۆفرینیاى تەكنەلۆژیى" ناودەبەن؟
چاودێران پێیانوایە، عێراق دۆخێکی"شیزۆفرینیای تەکنەلۆژیی" بەخۆیەوە دەبینێت، خاوەنی سەرمایەی مرۆیی بەرچاو و پێداویستییە دیجیتاڵییە گەورەکانە، بەڵام ژێرخانی دامەزراوەیی نییە بۆ جێگیرکردنی گۆڕانکاری دیجیتاڵی، چونكە وەبەرهێنان لە تەکنەلۆژیادا تەنها لە دەستپێشخەرییە تاکەکەسییەکان یان ڕێکخراوە ناحکومییەکاندا قەتیس دەمێنێتەوە، بەبێ ئەوەی لە دیدێکی نیشتمانی یەکگرتودا یەکبخرێت.
هۆشداریى و نیگەرانییەكانى داهاتو چین؟
کۆچی بەردەوامی مێشکی تەكنەلۆژیى گەنجان و نەبونی هاندان بۆ داهێنەران، کەلێنی نێوان عێراق و جیهانی دیجیتاڵی گەورەتر دەکات، هۆشدارییەکانى داڕمانی دیجیتاڵی لە نیگەرانییەکانی داهاتو، زیاتر دەکات.
لەلایەكى ترەوە، لەگەڵ نەبونی دیدگای ناوەندی بۆ حوکمڕانی دیجیتاڵی، حکومەتی عێراق هێشتا ناتوانێت هاوسەنگ بێت لەگەڵ گۆڕانکارییە خێراکانی جیهان لە بواری زیرەکی دەستکرد و ئاسایشی ئەلیکترۆنی، ئەمەش وڵات بەرەو پەراوێزخستنی دیجیتاڵی دەبات و دەیخاتە بەردەم قەیرانێك کە هاوتەریبە لەگەڵ دابەزینی ئابوری و پێکهاتەیی لە کەرتەکانی دیکەدا.
-
ترەمپ بۆ مێدڤێدێڤ: ئاگاداری قسەکانت بە
|
-
ئایا سیناریۆى دۆرە لەئەنجامى هەڵبژاردنەكاندا دوبارەدەبێتەوە؟
|
-
گروپێكى نوێی خوێن لەنێو مرۆڤ دا دۆزرایەوە
|
-
حکومەتی كاربەڕێكەر: ئەو بڕە نەوتەی ئێستا ئامادەیە بۆ هەناردەكردن، رادەستی سۆمۆ دەكرێت
|
-
دەستەی مافی مرۆڤ: ئومێد بەرۆشکی تاوانی دیکەی ئەنجامداوە بۆیە خراوەتەوە زیندان
|
-
بۆچى كاندیدى هەڵبژاردنەكانى عێراق ژمارە 56 رەتدەكەنەوە؟
|
-
تسۆنامییەك لەكەناراوەكانى روسیا كارەساتى گەورەى لێدەكەوێتەوە
|
-
شكانى زیندانەكانى داعش مەترسى بۆ هەرێم و بەغدا دروستدەكات
|
-
مەزڵوم عەبدى: پابەندین بە ڕێککەوتنی 10ی ئازارەوە
|
|
|