2025-07-29 4755 جار خوێنراوەتەوە

مەزڵوم عەبدى: پابەندین بە ڕێککەوتنی 10ی ئازارەوە

 

مەزڵوم عەبدى، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "ئەلعەرەبیە حەدەس"، سەبارەت بە گفتوگۆكانى هەسەدە و حكومەتى سوریا لەبارەى بارودۆخى رۆژئاوا؛ چەند پرسێكى گرنگى وروژاند، كە لێرەدا ئیرادە پوختەى قسەكانى بڵاودەكاتەوە:

 -داوا دەکەین زمانی کوردی شانبەشانی زمانی عەرەبی، زمانی فەرمی بێت لە ناوچە کوردنشینەکان.

 -بە فەرمی داوامان لە دیمەشق كردوە بۆ گەڕانەوەی دامودەزگاکانی حکومەت، بۆ شارەكانی رەقەو حەسەکەو دێرەزور.

 -بەشێک دەبين لە وەزارەتی بەرگری سوریا، بەڵام یەکخستنی 100 هەزار شەڕڤان لەو وەزارەتە پرۆسەیەكی گەورەیە.

 -دیدارەکەم لەگەڵ ئەحمەد شەرع ئەرێنی بو.

 -دوای سێ کاتژمێر گفتوگۆ توانیمان بگەینە رێککەوتن.

 -بەشداریى لە كۆبونەوەى پاریس دەكەم.

 -لەنێوان ئێمەو دیمەشق كۆدەنگیى لەسەر یەكپارچەیى خاكى سوریا هەیە.

 -لامەرکەزییەت بە واتای جیابونەوە نایەت.

 - پابەندین بە ڕێککەوتنی 10ی ئازارەوە، هەرچەندە جێبەجێکردنی پێویستی بە کاته.

 -دیمەشق ئامادەیە بۆ قبوڵکردنی زمانی کوردی و مافە کەلتورییەکان بە فەرمى.

 -بە پێویستی دەزانین دێرەزور وەک یەک پارێزگای یەکگرتو، هەردو کەنارەکە لەخۆبگرێت.

 -پێشوازی لە هەر رۆڵێکی ئەرێنی سعودیە دەکەین.

 

  • ترەمپ بۆ مێدڤێدێڤ: ئاگاداری قسەکانت بە

  • ئایا سیناریۆى دۆرە لەئەنجامى هەڵبژاردنەكاندا دوبارەدەبێتەوە؟

  • گروپێكى نوێی خوێن لەنێو مرۆڤ دا دۆزرایەوە

  • حکومەتی كاربەڕێكەر: ئەو بڕە نەوتەی ئێستا ئامادەیە بۆ هەناردەكردن، رادەستی سۆمۆ دەكرێت

  • دەستەی مافی مرۆڤ: ئومێد بەرۆشکی تاوانی دیکەی ئەنجامداوە بۆیە خراوەتەوە زیندان

  • بۆچى كاندیدى هەڵبژاردنەكانى عێراق ژمارە 56 رەتدەكەنەوە؟

  • تسۆنامییەك لەكەناراوەكانى روسیا كارەساتى گەورەى لێدەكەوێتەوە

  • شكانى زیندانەكانى داعش مەترسى بۆ هەرێم و بەغدا دروستدەكات

  • مەزڵوم عەبدى: پابەندین بە ڕێککەوتنی 10ی ئازارەوە

سەرەکی