21   کاتژمێر پێش ئێستا 74 جار خوێنراوەتەوە

حکومەتی كاربەڕێكەر: ئەو بڕە نەوتەی ئێستا ئامادەیە بۆ هەناردەكردن، رادەستی سۆمۆ دەكرێت

ناوەندی هەواڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە30ی تەمموزی 2025، حکومەتی كاربەڕێكەر لەسەر چەند پرسێك کۆبوونەوە،لە راگەیەندراوی كۆبونەوەكەدا هاتووە، لیستی موچە و تەرازوی پێداچونەوەی مانگی حوزەیران، ڕەوانەی وەزارەتی دارایی فيدراڵ کراوە و ئەرکی وەزارەتی دارایی عێراقە موچەی ئەو مانگەی موچەخۆرانی هەرێم خەرج بکات. دەشڵێت، ئەو بڕە نەوتەی ئێستا ئامادەیە بۆ هەناردەكردن، ڕادەستی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) دەکرێت بەمەبەستی هەناردەکردنی لە ڕێگای بەندەری جەیهانەوە.

لە راگەیەندراوی كۆبونەوەكەدا ئەوەشهاتووە،بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوە، تاوتوێكردنی دوا هەنگاوەكانی خەرجكردنی موچەی مانگی پێنج و شەشی ئەمساڵ، بوو لەبەر رۆشنایی بڕیاری هاوبەشی هەردوو ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ و هەرێم و بە دواداچوونی كاری لیژنە هاوبەشەكانی وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێم بە پێی دوا بڕیاری هەردوو ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ و هەرێم .

هەر لە كۆبونەوەكەدا وەزیری دارایی و ئابووری باسی لەوە كردووە،كە نوێنەرەكانی هەرێم لە لیژنەی هاوبەشی هەردوولا بۆ پۆلێنكردنی داهاتە نانەوتییەكان و دەستنیشانكردنی بەشی گەنجینەی فیدڕاڵی لەم داهاتانە، هاوكار بوون لە سەرخستنی كاری لیژنەكە و پشتبەست بە دەستوور و یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدڕاڵی و یاسای بودجەی سێ ساڵە، بە وردیی پێشنیاری هەرێمیان لەم بارەیەوە ئامادە كردووە.

ئەوەشی خستەروو، كە لیستی موچە و دەرخستەی کۆتایی مانگی حوزەیران، رەوانەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ كراوە و ئەركی وەزارەتی دارایی عێراقە كە لە بەرامبەردا، مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج بكات.

ئەوەش لە كاتێكدایە دوای نزیكەی سێ مانگ لە چاوەروانی موچەخۆرانی هەرێم موچەی مانگی 5 یان وەرگرت، لە ئێستادا لە كۆتایی ماگی 7 داین بەڵام تاكو ئیستا چارەنوسی موچەی 6 و 7 ی موچەخۆران بە نادیاری ماوەتەوە.

  • محەمەد حاجی مەحمود: ئەو دەسەڵاتەی لە بەغداد هەیە فیدڕاڵ نییە بەس کورد بە فیدراڵ ناوی نابات

  • ترەمپ بۆ مێدڤێدێڤ: ئاگاداری قسەکانت بە

  • ئایا سیناریۆى دۆرە لەئەنجامى هەڵبژاردنەكاندا دوبارەدەبێتەوە؟

  • گروپێكى نوێی خوێن لەنێو مرۆڤ دا دۆزرایەوە

  • حکومەتی كاربەڕێكەر: ئەو بڕە نەوتەی ئێستا ئامادەیە بۆ هەناردەكردن، رادەستی سۆمۆ دەكرێت

  • دەستەی مافی مرۆڤ: ئومێد بەرۆشکی تاوانی دیکەی ئەنجامداوە بۆیە خراوەتەوە زیندان

  • بۆچى كاندیدى هەڵبژاردنەكانى عێراق ژمارە 56 رەتدەكەنەوە؟

  • تسۆنامییەك لەكەناراوەكانى روسیا كارەساتى گەورەى لێدەكەوێتەوە

  • شكانى زیندانەكانى داعش مەترسى بۆ هەرێم و بەغدا دروستدەكات

سەرەکی