2025-07-31 116 جار خوێنراوەتەوە

محەمەد حاجی مەحمود: ئەو دەسەڵاتەی لە بەغداد هەیە فیدڕاڵ نییە بەس کورد بە فیدراڵ ناوی نابات

ئیرادە میدیا

سکرتێری گشتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رەخنە لەم دۆخەی ئێستای نێوان هەرێم و بەغداد دەگرێت و دەڵێت: دەسەڵاتی بەغداد فیدڕاڵی نییە و فشارەکانی لە موچە و بودجەدا کۆکردووەتەوە.

محەمەد حای مەحمود سکرتێری گشتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە لاپەڕەی رەسمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رەخنە لە دۆخی ئێستای هەرێم دەگرێت و نووسینێکی بڵاوکردووەتەوە.

محەمەد حاجی مەحمود نووسیویەتی، "حکومەتی هەرێم هەموو شتێکی بە کردەیی رادەستی بەغداد کردووە، بەغداش فشارەکانی لە موچە و بودجەدا کۆکردووەتەوە و بە لوتبەرزییەوە وەڵامی داخوازییە رەواکانی کورد دەداتەوە، لەبەرانبەردا لایەنی کوردستانی هەمیشە دووپاتی پابەندی و گوێڕایەڵی خۆی دەکاتەوە".

دەشڵێت: ئەمڕۆ گوایە نەوتی هەرێم لە رێگەی حکومەتی فیدڕاڵ و کۆمپانیای سۆمۆی دروستکراوی سەردەمی بەعس هەناردە دەکەن، بۆ ئەوەی موچە و بودجەیان بداتێ.

سکرتێری گشتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رەخنە لە حکومەتی ناوەند دەگرێت و نووسیویەتی، ئەو دەسەڵاتەی لە بەغداد هەیە بەس فیدڕاڵ نییە، جگە لە کورد کەس بە فیدڕاڵ ناوی نابات.

لە نووسینەکەیدا باسی لەوەشکردووە، "تەسلیمکردنی نەوت بە عیراق، بەبێ رێککەوتنێک کە مافەکانی کوردی تێدا زامن کرابێت، گەورەترین ستەمە لە خۆیان و میللەتەکەما، ئەوەی تا ئێستا هەیە هیچ رێککەوتن نییە، بەڵکو تەسلیمبوونە لەپێناو موچە بەشێوەی قەرز و سوکایەتیکردن بە کوردستان".

ئاماژەی بەوەشکردووە: دەبێت بەر لە هەرشتێک ئەو بڕیارانەی عێراق لە 2014 داویەتی بۆ بێبەشکردن و سڕینەوەی خەڵکی کوردستان لە میزانییە هەڵبوەشێتەوە و کۆتایی بەو سیاسەتە بهێنرێت کە مانگێک بە قەرز و مانگێک خاترانە و مانگێک بە فشاری ئەملاولا موچەی خەڵکی کوردستان بنێرێت.

لەبارەی ئەو نووسراوەی خوێندنی باڵای عیراقیشەوە کە تیایدا باس لەوە کرابوو، "دەبێت تاقیکردنەوەکان بە زمانی خوێندن بێت و هیچ روونکردنەوەیەک بە زمانی دیکە نەدرێت" لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و ئەو شارانەی دانیشتووانی کورد بەشێکی زۆری پێکدەهێنن، محەمەد حاجی مەحمود ئەوەی خستووەتە روو، بڕیاری وەزیری خوێندنی باڵای عیراق بۆ قەدەغەکردنی زمانی کوردی لە زانکۆ و پەیمانگەکان لە پارێزگاکانی کەرکوک، دیالە، تکریت، موسڵ و سەڵاحەدین، راشکاوانە پێمان دەڵێت، ئەگەر کێشەی موچە چارەسەر ببێت ئەوا کێشەی زمان سەرهەڵدەدات و ئەگەر کێشەی زمان چارەسەر ببێت، زەوی جوتیارەکانمان داگیر دەکەن، ئەوان کێشەیان لەگەڵ کوردبوونماندا هەیە.

  • محەمەد حاجی مەحمود: ئەو دەسەڵاتەی لە بەغداد هەیە فیدڕاڵ نییە بەس کورد بە فیدراڵ ناوی نابات

  • ترەمپ بۆ مێدڤێدێڤ: ئاگاداری قسەکانت بە

  • ئایا سیناریۆى دۆرە لەئەنجامى هەڵبژاردنەكاندا دوبارەدەبێتەوە؟

  • گروپێكى نوێی خوێن لەنێو مرۆڤ دا دۆزرایەوە

  • حکومەتی كاربەڕێكەر: ئەو بڕە نەوتەی ئێستا ئامادەیە بۆ هەناردەكردن، رادەستی سۆمۆ دەكرێت

  • دەستەی مافی مرۆڤ: ئومێد بەرۆشکی تاوانی دیکەی ئەنجامداوە بۆیە خراوەتەوە زیندان

  • بۆچى كاندیدى هەڵبژاردنەكانى عێراق ژمارە 56 رەتدەكەنەوە؟

  • تسۆنامییەك لەكەناراوەكانى روسیا كارەساتى گەورەى لێدەكەوێتەوە

  • شكانى زیندانەكانى داعش مەترسى بۆ هەرێم و بەغدا دروستدەكات

سەرەکی