2025-08-13 245 جار خوێنراوەتەوە

ترافیكى نێوان سوریاو توركیا.. مه‌ترسیى گه‌وره‌ له‌سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان دروستده‌كات

ناوەندی هەواڵ

له‌دواى ڕوخانى ده‌سه‌ڵاتى به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكى سوریاوه‌، هاتن‌و چونى شانده‌كانى توركیاو سوریا بۆ لای یه‌كتر، هاوشێوه‌ى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى به‌رپرسانى یه‌ك وڵاته‌ له‌نێوان شاره‌كانى خۆیدا.

هاکان فیدان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا، لەدوای کەوتنی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد نزیكه‌ى نۆ جار سه‌ردانى دیمه‌شقى كردوه‌، له‌به‌شێك له‌و سه‌ردانانه‌دا، نه‌ ئه‌حمه‌د شه‌رعى بینیوه‌و نه‌ هیچ به‌رپرسێكى سوریا.

ئه‌وه‌ى زانراوه‌ ئه‌وه‌یه‌، فیدان‌و به‌رپرسى ده‌زگاى میتى توركیا چه‌ندینجار سه‌ردانى سوریایان كردوه‌و له‌گه‌ڵ هێزه‌ تایبه‌تیه‌كانى خۆیان له‌و وڵاته‌و ئه‌و گروپه‌ چه‌كدارانه‌یان كردوه‌ كه‌ ڕاسته‌وخۆ موچه‌و بڕیار له‌ئه‌نكه‌ره‌ وه‌رده‌گرن.

چاودێران پێیانوایه‌، ئامانجی گشتیی سه‌ردان‌و كۆبونه‌وه‌كانى به‌رپرسانى باڵاى ئه‌نكه‌ره‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاو سه‌رۆكى سوریا، یەک خاڵی سەرەکییە؛ ئه‌ویش لێدان لەکورد‌و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌).

ئه‌مڕۆ ئاژانسی هەواڵی عەرەبی سوریا (سانا) ڕایگه‌یاندوه‌، شاندێكى باڵاى سوریا كه‌ پێکهاتوه‌ لەئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوە، مه‌رهه‌ف ئەبو قەسرە وەزیری بەرگریی‌و حسێن سەلام بەرپرسی دەزگاى هەواڵگریى حکومەتى سوریا چونه‌ته‌ توركیاو له‌گه‌ڵ هاكان فیدان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا كۆبونه‌وه‌.

جموجوڵەکانی ئەمدواییەی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ سوریا، تەنها نیشاندانی پەیوەندیی گەرمی دوو وڵاتی دراوسێ نییە، بەڵکو دەرخەری ئەو ڕاستیەشە کە لەئەنكەرەوە دیمەشق بەڕێوەدەبرێت، نەك دیمەشق خۆى خۆى به‌ڕێوه‌به‌رێت.

سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ ده‌ڵێن، هەفتەی ڕابردوو هاکان فیدان لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبوەوە، بڕیاری هەڵکشانی گرژییەکان دژی ڕۆژئاوای کوردستان دراو دیمەشق لەگفتوگۆکانی لەگەڵ کورد کشایەوە.

پێشتریش دیمەشق دانوستانەکانی پاریسی لەگەڵ کورد ڕەتکردەوە، بەڵام شارەزایان دەڵێن، لەبنەڕەتدا تورکیا ڕەتیکردوەتەوەو دیمەشق تەنها بڕیاره‌كانى ئه‌نكه‌ره‌ جێبەجێکارە.

  • ئه‌مریكا بڕیارێكى قورس دژى عێراق ده‌دات.. داواكاریه‌ك ئاراسته‌ى وه‌زیرى جه‌نگ ده‌كرێت

  • تره‌مپ ده‌یه‌وێت كار به‌ستراتیژیه‌تێكى 200 ساڵه‌ى ئه‌مریكا بكات.. ئه‌وروپییه‌كان توڕه‌ن

  • سودانی لەسەر بەتیرۆریست ناساندی حزبوڵڵاو حوسییەکان هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

  • بەناوبژیوانیی ئەمریکیه‌كان، ئیسرائیلیه‌كان چوونه‌ پایته‌ختى لوبنانه‌وه‌

  • زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كۆرمۆر.. سه‌ره‌تا به‌درۆن چاودێریى‌و دواتر موشه‌كباران كراوه‌

  • ئه‌ردۆغان هاته‌ده‌نگ‌و به‌بارزانى ده‌ڵێت: هه‌رگیز ئه‌وه‌ى وتوتانه‌ قبوڵى ناكه‌ین

  • شیعه‌كان‌و ده‌سته‌واژه‌ى بێ ئه‌ده‌بى دیبلۆماسى..هێرشێكى توند ده‌كرێته‌سه‌ر ساڤایا

  • دامەزراوەی پەی: لەئەنجامی ململانێی پارتی و یەكێتی كوردستان بێ پەرلەمانە

  • کۆمپانیای لانازو ڕاگواستنی زۆرە ملێی گوندی لاجان لە سنوری هەولێر

سەرەکی