2025-08-14
6987 جار خوێنراوەتەوە
دوهەفتەى داهاتو بۆ شەڕى ئیسرائیل-ئێران چارەنوسساز دەبێت
پوختە
بەپێى ئاژانسەكانى هەواڵ، پێشبینى دەكرێت لە دو هەفتەى داهاتودا ئیسرائیل هێرشێكى كاولكەرتر و خوێناویتر بكاتە سەر ئێران و بۆ ئەم مەبەستەش حكومەتى تاران ئامادەباشیى تەواوى بۆ هێرشەكە راگەیاندوەو بەپێى زانیارییەكان سەكۆى موشەكەكانى وڵاتەكە بەردەوام لە شوێنگۆڕكێدان و پێدەچێت ئەمجارە بە ئامانجگرتنیان لە شەڕى پێشوى حوزەیران قورستتر بێت، چونكە ئێران لەو جەنگەدا وانەیەكى سیاسى و سەربازى فێربو؛ بەجۆرێك كە بتوانێت لە شەڕەكانى داهاتویدا بەكەمترین زیان لێى بێتە دەرەوە.
شرۆڤەكارانى ئەمریكى لەسەر جەنگەكە پێشبینیكراوەكە چى دەڵێن؟
ئاشلى پاركەر؛ خانمە رۆژنامەنوسى ئەمریكى لە وتارێكى دا كە لە رۆژنامەى "واشنتۆن پۆست" بڵاویكردۆتەوە، ئاماژە بەوەدەدات كە جەنگى داهاتوى نێوان تەلئەبیب و تاران لە جەنگى پێشو كاولكارتر دەبێت و ئەگەر هاتو ئەمریكا لەرێى ئیسرائیلەوە لە شەڕەكە تێوەبگلێت، ئەوا دەتوانین بڵێین شەڕى ئەمجارە لە جەنگى دوەمى كەنداو سەختتر دەبێت، بەوپێیەى ئیدى دەبێتە شەڕى كۆتایى؛ چونكە تائێستاش ئەمریكاو ئیسرائیل دڵنیانین لە توانا سەربازییەكانى ئێران و تواناى بەرهەمهێنانى پرۆگرامە ئەتۆمییەكەى، بەڵكو ئەوەى بیستومانە تەنها لێدوانى بەرپرسانى واشنتۆن و تەلئەبیبەو هیچ لایەنێكیشیان بەڵگەنامەى تەواویان نەخستۆتە بەردەم راى گشتى.
مەبەستى شەڕى پێشو چیبو؟ ئەى شەڕى داهاتو بۆ چییە؟
ئەندرسۆن كوپەر، نوسەرو رۆژنامەنوس و پێشكەشكارى پرۆگرامێكى تەلەفزیۆنى لە كەناڵى "سى ئێن ئێن"ى ئەمریكى لەنێو پرۆگرامە سیاسییەكەى دا ئاشكرایكرد، ئەگەرچى جەنگى پێشوى تەلئەبیب- تاران فرە ئامانج بون، بەڵام هیچ ئامانجێكیان نەهاتەدى، چونكە مهبهست له جەنگى پێشوى نێوان ئەو دو وڵاتە تەنها لهناوبردنی پرۆگرامە ئهتۆمییهكانی ئێران نهبو، بهڵكو ئیسرائیل ویستى باڵانسى سیاسیى ململانێكانى نێوان خۆى و تاران سەراوژێر بكات، هەربۆیە ویستى بەپەلە ئەمریكا بێتە ناو هاوكێشەكانەوە.
یەكێكى تر لە ئامانجەكانى ئیسرائیل لەو شەڕەدا ئەوەبو كە چۆن ئێران لە ماوەكانى پێشودا چەندین پایتەختى عەرەبى لەژێردەستدابو، دەیویست ئەو هەژمونەى نەمێنێت و بە تەواوەتى حكومەتى تاران لاواز بكات و وەك سوریاو لوبنان و فەلەستین و یەمەنى لێبێت، واتە بە ئارەزوى خۆى لە ئاسمانى ئێران دا هاتوچۆى فڕۆكەكانى بۆ هەر مەبەستێكى دیاریكراو بەردەوامى پێبدات.
ئەندرسۆن كوپەر، پێیوایە، لەو شەڕەدا تەنها یەكێك لەو ئامانجانە هاتەدى ئەویش ئەوەیە كە ئیسرائیل توانى ئەمریكا پەلكێشى شەڕەكە بكات، هەربۆیە تەلئەبیب دەیەوێت لە شەڕى داهاتودا، سەرجەم ئامانجە بەدینەهاتوەكانى شەڕى حوزەیران بێنەوە دى و تاران بە یەكجاریى لەپەلوپۆ بخەن و لاوازى بكەن، تا جارێكى تر نەبێتە مەترسیى لەسەر بەرژەوەندییەكانى ئیسرائیل.
پێشهاتەكانى داهاتو چى چۆن دەبن؟
جاى كارنى، رۆژنامەنوس و سكرتێرى رۆژنامەوانى "كۆشكى سپى" لەسەردەمى باراك ئۆبامادا، لەوتارێكى دا ئەوەى خستۆتەڕو كە ئهگهرچی ئیسرائیل ژمارەیەكى زۆر لە فهرماندهی سهربازییەكانى ئێرانى كوشت، بهڵام حكومەتى تاران توانى تەنها له ماوهی 18 كاتژمێردا شوێنى ئەو فەرماندە سەبازییانە پڕ بكاتەوە.
هاوكات، ناوبراو ئەوەشى رونكردەوە كە ئیسرائیل لە هێرشهكانى دا مەبەستى نەبوە سیستمى حوكمڕانى لە ئێران بڕوخێنێت، بەڵام لە پێشهاتى داهاتودا ئەگەر ئێران پەرە بە پرۆگرامە ئەتۆمییەكەى بداتەوە یان نا، ئەوا هەر ئیسرائیل هێرشدەكاتەوە سەر تاران و ئەمجارەش هێرشەكان وێرانكاریى زیاتر دروستدەكەن، چونكە تەلئەبیب جارێكى تر نایەوێت ئێران پێگە هەرێمییەكەى پێشوى هەبێتەوە.
-
ئهمریكا بڕیارێكى قورس دژى عێراق دهدات.. داواكاریهك ئاراستهى وهزیرى جهنگ دهكرێت
|
-
ترهمپ دهیهوێت كار بهستراتیژیهتێكى 200 ساڵهى ئهمریكا بكات.. ئهوروپییهكان توڕهن
|
-
سودانی لەسەر بەتیرۆریست ناساندی حزبوڵڵاو حوسییەکان ههڕهشه دهكات
|
-
بەناوبژیوانیی ئەمریکیهكان، ئیسرائیلیهكان چوونه پایتهختى لوبنانهوه
|
-
زانیاریى گرنگ لهبارهى هێرشهكهى سهر كۆرمۆر.. سهرهتا بهدرۆن چاودێریىو دواتر موشهكباران كراوه
|
-
ئهردۆغان هاتهدهنگو بهبارزانى دهڵێت: ههرگیز ئهوهى وتوتانه قبوڵى ناكهین
|
-
شیعهكانو دهستهواژهى بێ ئهدهبى دیبلۆماسى..هێرشێكى توند دهكرێتهسهر ساڤایا
|
-
دامەزراوەی پەی: لەئەنجامی ململانێی پارتی و یەكێتی كوردستان بێ پەرلەمانە
|
-
کۆمپانیای لانازو ڕاگواستنی زۆرە ملێی گوندی لاجان لە سنوری هەولێر
|
|
|
|