2025-08-14 7451 جار خوێنراوەتەوە

زیاتر لە چوار ملیۆن كەس بۆ عاشورا هاتونەتە عێراق

 

وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق لە نوسراوێكى فەرمیى دا داتاى سەردانیكەرانى "عاشورا" و "چلەى ئیمام حوسێن"ى بڵاوكردەوەو ئاماژە بەوە دەكات كە لەو رێوڕەسمە ئاینییانەدا چوار ملیۆن و سەد هەزار كەس لە 140 وڵاتى جیهانەوە بەشدارییان كردوەو زۆرینەشیان لە وڵاتى ئێرانەوە هاتون.

لە نوسراوە فەرمییەكەى ئەمڕۆى وەزارەتى ناوخۆى عێراق دا هاتوە، عێراق لە پێشوازیكردن لەو ژمارە سەردانیكەرە سەركەوتو بوە.

هاوكات دەقى نوسراوەكە بە ناوى عەقید "عەباس بەهادلى" بڵاوكراوەتەوە، كە وتەبێژى فەرمى وەزارەتەكەیە.

 لە ساڵنامەی ئیسلامیدا، عاشورا دەیەمین ڕۆژی مانگی موحەڕەمە و ڕۆژێکە گرنگییەکی تایبەتی ئایینی هەیە بۆ موسڵمانان، كە تێیدا سوننەكان یادی ڕزگاربونی موسا و گەلەکەی لە دەستی فیرعەون دەکەنەوە، شیعەکانیش یادی شەهیدبونی ئیمامى حوسێنی کوڕی ئیمامى عەلی لە شەڕی کەربەلا دەکەنەوە.

هەرچى یادى چله‌ى "ئیمام حوسێن"ى كوڕى عه‌لى ئه‌بو تاڵیبە، دەكەوێتە كۆتاییەكانى مانگى (صفر) واتا چل رۆژ دواى یادى شەهیدبونەكەى ئیمامى حوسێن، و به‌ گه‌وره‌ترین رێوڕه‌سمى مسوڵمانانى شیعه‌ داده‌نرێت و ساڵانهش‌ له‌ عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كە تێیدا سەردانیكەرانى شیعە لە زۆربەى وڵاتە ئیسلامییەكانى جیهانەوە بۆ رێوڕەسمەكە سەردانى شارى كەربەلا دەكەن.

  • ئه‌مریكا بڕیارێكى قورس دژى عێراق ده‌دات.. داواكاریه‌ك ئاراسته‌ى وه‌زیرى جه‌نگ ده‌كرێت

  • تره‌مپ ده‌یه‌وێت كار به‌ستراتیژیه‌تێكى 200 ساڵه‌ى ئه‌مریكا بكات.. ئه‌وروپییه‌كان توڕه‌ن

  • سودانی لەسەر بەتیرۆریست ناساندی حزبوڵڵاو حوسییەکان هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

  • بەناوبژیوانیی ئەمریکیه‌كان، ئیسرائیلیه‌كان چوونه‌ پایته‌ختى لوبنانه‌وه‌

  • زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كۆرمۆر.. سه‌ره‌تا به‌درۆن چاودێریى‌و دواتر موشه‌كباران كراوه‌

  • ئه‌ردۆغان هاته‌ده‌نگ‌و به‌بارزانى ده‌ڵێت: هه‌رگیز ئه‌وه‌ى وتوتانه‌ قبوڵى ناكه‌ین

  • شیعه‌كان‌و ده‌سته‌واژه‌ى بێ ئه‌ده‌بى دیبلۆماسى..هێرشێكى توند ده‌كرێته‌سه‌ر ساڤایا

  • دامەزراوەی پەی: لەئەنجامی ململانێی پارتی و یەكێتی كوردستان بێ پەرلەمانە

  • کۆمپانیای لانازو ڕاگواستنی زۆرە ملێی گوندی لاجان لە سنوری هەولێر

سەرەکی