2   کاتژمێر پێش ئێستا 12638 جار خوێنراوەتەوە

زانیاریى نوێ له‌باره‌ى مووچه‌وه‌.. كۆبوونه‌وه‌ى حكومه‌ت پێشخرا

کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ڕۆژێک پێشخراوەو بەرپرسێکی باڵای ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقیش ده‌ڵێت، سوودانی لەکۆبوونەوەکەدا ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ دەدات‌و دواتر ئێوارەکەی سەردانی هەولێر دەکات.

مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تائێستا چاوەڕوانی یەکلاکردنەوەی ناردنی مووچەی دوو مانگی ئەمساڵیانن، بەرپرسانی هەولێرو بەغداش تائێستا لەگفتوگۆدان بۆ ئەوەی هیچ مووچەیەکی ئەمساڵ نەفەوتێت.

کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆژانی سێشەممە بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئەم هەفتەیە ڕۆژێک پێشدەخرێت‌و ڕۆژی دووشەممە کۆبوونەوەکە دەکرێت، پێشخستنی کۆبوونەوەکەش بەهۆی سەردانی محەممەد شیاع سوودانیه‌وه‌یه‌ بۆ هەرێمی کوردستان‌و مانه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى دوو ڕۆژ له‌هه‌رێم.

بەرپرسێکی باڵای ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاشكرایكردووه‌، تائێستا کارنامەی کۆبوونەوەکە ئامادەنەکراوە، ئەمشەو یان سبەی یەکشەممە کارنامە دەردەچێت.

باسى له‌وه‌شكردووه‌، سوودانی لەکۆبوونەوەکەدا ڕەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ دەدات، دواتر سەردانی هەولێر دەکات.

وەزارەتی دارایی هه‌رێمیش ڕایگەیاندووه‌، لەبارەی هاتنی پارە، پێشبینیدەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی خەرجکردنی پارە بکات‌و بۆ وەزارەتی دارایی عێراقی بنێرێت‌و دەست بەڕێکارەکان بکرێت، ناوەڕاست تاوەکو کۆتایی هەفتەی داهاتووش، لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش بنێردرێت، واتا لەنێوان 23 بۆ 27ی مانگ، تاوەکو کۆتایی مانگیش دابەشدەکرێت. 

حكومه‌تى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێکردووە، میزان موراجەعەی مانگی نۆ بۆ بەغدا نێردراوە، 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆش ئامادەیەو تەنانەت باسى له‌وه‌شكردووه‌، لیستی مووچەی مانگی 10شى بۆ بەغدا نێردراوە، دەستیش بەئامادەکردنی میزان موراجەعەی مانگی 10و کۆکردنەوەی 120 ملیار دیناری مانگی 10 کراوە.

سوودانی لەهەولێر لەگەڵ بەرپرسانی باڵا کۆدەبێتەوەو گفتوگۆ لەبارەی چەند بابەتێکی گرنگ دەکەن، لەوانە؛ ئەنجامی هەڵبژاردن‌و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق‌و مەرج‌و داواکارییەکانی کورد بۆ بەشداریکردن لەحکومەتی نوێ.

هاوکات لەکۆبوونەوەکان لەهەولێر، لەگەڵ سوودانی گفتوگۆ لەسەر چارەنووسی دوو مووچەکەش دەکرێت، مووچەی مانگەکانی 11و 12 کە مەترسی هەیە بفەوتێن، چونکە بەوپێیە بڕوات بەغدا تەنها مووچەی مانگەکانی 9و 10 دەنێرێت، هه‌رچه‌ند له‌هه‌رێم ئه‌و دوو مانگه‌یه‌و له‌لای به‌غدا مووچه‌ى مانگه‌كانى 11و 12یه‌.

بەرپرسانی کورد لەگەڵ سوودانی گفتوگۆ لەسەر دۆزینەوەی میکانیزمێک دەکەن بۆ ئەوەی هیچ مووچەیەک نەفەوتێت.

سوودانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌غدا به‌ره‌و هه‌ولێر به‌جێده‌هێڵێت‌و سێشەممەش دەچێتە دهۆک‌و بەشداریی لەشەشەمین كۆڕبەندی مێپس دەکات کە لەلایەن زانكۆی ئەمریكی - كوردستان ڕێکدەخرێت‌و په‌یامێك له‌وێوه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌.


  • زانیاریى نوێ له‌باره‌ى مووچه‌وه‌.. كۆبوونه‌وه‌ى حكومه‌ت پێشخرا

  • سەرۆکی فەڵەستین تەمەنی 90 ساڵە... ئەو پیاوە کێیە 20 ساڵ حوکمڕانی کردوەو کێ شوێنی دەگرێتەوە؟

  • ئه‌مریكا بڕیاره‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ى تره‌مپ جێبه‌جێده‌كات

  • ئۆجەلان پێش ٢٨ ساڵ: گەر بۆ یەک دەقەش بێت ئاستی باشترە لە خوێن ڕشتن

  • كێ سه‌رۆكایه‌تى یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كات؟

  • ئەمریکا گەورەترین بنکەی سەربازیی لەغەززە دروستدەکات

  • وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا له‌باره‌ى چاره‌نووسى لاهور شێخ جه‌نگى‌و پۆڵادى براى هاته‌ده‌نگ

  • كۆمسیۆن په‌یامێكى به‌په‌له‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • وڵاتان خەریکی خۆپڕچەککردنن.. ڕوبەڕوبونەوەیەکی جیهانیی نزیکه‌

سەرەکی