مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)
2   کاتژمێر پێش ئێستا 1593 جار خوێنراوەتەوە

مەزڵوم عەبدی: نیگەرانین لە هێرشكردنە سەر سەربازانی ئەمریكا و سوریا

ناوەندی هەواڵ

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، نیگەرانن بە برینداربونی ژمارەیەک کارمەندی ئاسایشی گشتی سوریا و سەربازی ئەمریکی لە ڕوداوێكی تەقەكردندا لە بیابانی ئەو وڵاتە و جەختی لە پێویستی بە ئیرادەیەکی بەهێزتر كردەوە بۆ و بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و شانەکانی لەو وڵاتەدا.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە لە پەیامێكدا لە تۆڕی "X" بڵاویكردەوە، نیگەرانین بە برینداربونی ژمارەیەک کارمەندی ئاسایشی گشتی سوریا و سەربازی ئەمریکی لە دوای ڕوداوێکی تەقەکردن لە بیابانی سوریا كە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا توشی بون.

دەشڵێت،  زیادبونی ئەم هێرشانە پێویستی بە ئیرادەیەکی بەهێزتر و هەوڵی هاوبەش هەیە لەسەر ئاستی نیشتمانی لە بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و شانەکانیدا.
هەروەها هیوای زووچاکبونەوەی بۆ بریندارەکان خواست.

هاوکات، دوو بەرپرسی سوری بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ووتوە، ڕۆژی شەممە کاروانێکی هێزە سەربازییەکانی سوریا و هێزێکی ئەمریکی لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، لە کاتی ئەنجامدانی دەوریەدا لە شاری تەدمور لە ناوەڕاستی سوریا هێرشیان كراوەتەسەر و بریندار هەیە.

دوای ڕووداوەکەش، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی هەواڵی عەرەبیی سوری "سانا"ی ڕاگەیاندوە، "ڕوداوەکە بووەتە هۆی برینداربونی دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سوریا و ژمارەیەک لە سەربازانی هێزەکانی ئەمریکا، هاوکات تەقەکەرەکە کوژراوە، بەڵام
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) رایگەیاند، لە هێرشەكەی تەدموردا لە بیابانی سوریا، دوو سەربازی ئەمریکی و وەرگێڕێکی مەدەنی ئەمریکی کوژران و سێ سەربازی دیکەش برینداربوون.

دوای ڕوداوەكەی تەدمور،  هاتوچۆ لەسەر ڕێگای نێودەوڵەتی دێرەزور-دیمەشق بە شێوەیەکی کاتی وەستا، ئەوەش هاوکات بوو لەگەڵ فڕینی چڕی فڕۆکە بە ئاسمانی ناوچەکەدا، هەروەها هێلیکۆپتەرەکانی ئەمریکا بۆ گواستنەوەی بریندارەکان بۆ بنکەی تەنف دەستوەردانیان کردوە، ئەوەش بەگوێرەی هەواڵی سەرچاوە ناوخۆییەكانی سوریا.

  • مەزڵوم عەبدی: نیگەرانین لە هێرشكردنە سەر سەربازانی ئەمریكا و سوریا

  • ڕۆژنامه‌نوسێكى تورك هه‌موو شتێك له‌باره‌ى دیداره‌كه‌ى ئۆجه‌لانه‌وه‌ ئاشكراده‌كات

  • پڕۆژەی ئۆجەلان لەژووری ئۆپەراسیۆنی واشنتۆن‌و ته‌لئه‌بیب

  • هۆکاری زانستی لافاوەکەی چەمچەماڵ

  • ئه‌مریكا بڕیارێكى قورس دژى عێراق ده‌دات.. داواكاریه‌ك ئاراسته‌ى وه‌زیرى جه‌نگ ده‌كرێت

  • تره‌مپ ده‌یه‌وێت كار به‌ستراتیژیه‌تێكى 200 ساڵه‌ى ئه‌مریكا بكات.. ئه‌وروپییه‌كان توڕه‌ن

  • سودانی لەسەر بەتیرۆریست ناساندی حزبوڵڵاو حوسییەکان هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

  • بەناوبژیوانیی ئەمریکیه‌كان، ئیسرائیلیه‌كان چوونه‌ پایته‌ختى لوبنانه‌وه‌

  • زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كۆرمۆر.. سه‌ره‌تا به‌درۆن چاودێریى‌و دواتر موشه‌كباران كراوه‌

سەرەکی