1     کاتژمێر پێش ئێستا 5103 جار خوێنراوەتەوە

هۆکاری زانستی لافاوەکەی چەمچەماڵ

وریا عەبدولخالق

خەندەق و بەربەست  بەڕووی ڕێڕەوی سروشتی ئاودا دروستکراوە وەبەرهێنەرێک 900 مەتر خەندەق و بەربەستی دروست کردوەلەکۆی چوار شیوی سروشتی کۆتای بە سێ شیو هێنراوە   زیادەڕۆی و پڕکردنەوەی ڕێڕەوی ئاو کارەساتەکەی گەورەتر کرد لافاوەکەی ڕۆژی 9ی ئەم مانگەی چەمچەماڵ هۆکارەکەی شێواندنی سروشت و تێکدانی ڕێڕەوی سروشتی ئاو بوو و بۆ یەکەمجار لافاو پێچەوانەی واقیع و  سروشت سێ بەرزترین گەڕەکی چەمچەماڵی گرتەوە و ئاوی هاتوو بۆ ئەو گەڕەکانە لە سەرەوە نەهاتووە بەڵکو لەلاوە هاتوە .لە کۆنەوە لەبناری مەقان چوار شیو و ڕێڕەوی ئاوی هەبووە شیوی یەکەم سەرڕێژی بەنداوەکەی مەقانی خراوەتە سەر لە سەروی ناحیەی شۆڕشەوە بۆ نزیک گۆڕستانی وەسمان غەزال ڕۆیشتووە.شیوی دووەم و سێیەم بە ئاڕاستەی کۆمپانیای بەڕێز هاتووە شیوی چوارەم ئەو ڕێڕەوەیە بەنداوەکەی لەسەر دروستکراوە و لە پشتی مۆنۆمێنتی ئەنفال هاتووە و لە لێواری ڕێگای کەرکوک سلێمانی درێژ دەبێتەوە تا پردی نێوان چەمچەماڵ شۆڕش .بڕوانە وێنەی (1)
 
ماوەی چەند ساڵێکە  شیوی یەکەم زیادە ڕۆی دەکرێتە سەری و لە چەند شوێنێک قەنتەرەو ڕێگای لەسەر دروستکراوەو ڕێگای ئاو گیراوەو لەڕۆژی لافاوەکە لە شوێنێکدا بەهۆی حەسر بوونی ڕێڕەوەکە ئاڕاستەکەی بۆ ناو شیوی چوارەم گۆڕاوە .بڕوانە وێنەی (2)


شیوی دووەم و سێیەم چەند ساڵێکە هەوڵی پڕکردنەوەیان دەدرێ و تاڕادەیەک کۆتاییان پێ هێنراوە لە پێناو پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون و بەردەوام هەوڵی پڕکردنەوەیان دەدرێت و ساتر لەسەروی ماڵەکانی کۆمپانیای بەڕێز دروستکراوە و قورسای ئاو بۆ شیوی یەکەم گۆڕدراوە .بڕوانە وێنەی (3) و(4)





شیوی دووەم جگە لە بەربەست کردنی بەساتری خۆڵ بەردەوام پڕ دەکرێتەوە و لە ئێستادا بە ئاشکرا هەست بەوە دەکرێت و بە سەدان گەڵابە خۆڵ پڕ کراوەتەوە. بڕوانە وێنەی (5) و (6)
 


ئاڕاستەی شیوی دووەم وابووە بۆ نێوان کۆمپانیای بەڕێز و ناحیەی شۆڕش چووە و دوای پڕ کردنەوەی ساتری خۆڵ لە پشت و سەروی کۆمپانیای بەڕێز دروست کراوە . وێنەی (7)و(8




شیوی سێیەم  کە ڕووی لە خانوەکانی کۆمپانیای بەڕێز دەکردبەهەمان شێوەی شیوی دووەم پڕ کراوەتەوەو ساتر دروست کراوە .وێنەی (9)
 
شیوی چوارەم درێژکراوەی ئەو دۆڵە سەرەکیەیە کە بەنداوی مەقانی لەسەر دروستکراوە و ماوەی چەندین ساڵە بەهۆی دەرهێنانی تێکەڵە لەسەروی بەنداوەکەو دروستکردنی باخ و خانوو لەتەنیشت و خوار بەنداوەکە پڕدەکرێتەوە بەجۆرێک هەر خۆڵ و کۆنکرێت و پاشماوەی ڕوخاندنی هەر بینایەک لەچەمچەماڵ هەبێت دەبرێت بۆ ئەو دۆڵەو ڕێڕەوی دۆڵەکەی پێ پڕدەکرێتەوەو دەکرێتە زەوی و دەکرێتە باخ و خانوو. وێنەی (10) و (11) و (12)

 



لەنێوان خانوەکانی کۆمپانیای بەڕێزو گەڕەکی مۆفەریەکانی ناحیەی شۆڕش بەدرێژای ۹۰۰ مەتر خەندەق و ساتر لێدراوە بەهێڵی ڕاست و بووەتە بەربەست و شێواندنی ڕێڕەوی سروشتی و خەندەقەکە جیاکردنەوەی زەویەکە بۆ وەبەرهێنەرێک بەناوی مەلایاسین و بۆڕی ئاوی دوکان چەمچەماڵ دەداتە ناو زەویەکەداو لەپێناو سەرمایەدارێک کە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی پڕ کەموکوڕی هەیە بەدرێژای نزیکەی کیلۆمەترێک ڕێگای سروشتی ئاو شێوێنراوە بۆ پڕۆژەی دووەمی. وێنەی (13) و(14)و (15)
 




شیوی چوارەم کە بەو هۆکارانەی سەرەوە  ئاوی  سێ شیوەکەی تری بۆ زیادبووە لەخوار مۆنۆمێنتی ئەنفال تا پردی  شۆڕش دوو بەنزینخانەو سێ ڕێگا بۆ خانوەکانی کۆمپانیای بەڕێز ڕێڕەوەیەکەیان تەسککردوەتەوە. وێنەی (16) و (17)

 


دەرئەنجام زۆرینەی ئەو ئاوەی ڕووی لە گەڕەکەکانی چەمچەماڵ کردوە لەڕێگای سلێمانی کەرکوک سەرکەوتووەو لە مۆنۆمێنتی ئەنفال بۆ گەڕەکی ئاسودە و ڕووی لەئاسایشی ڕۆژئاوا کردوەو دیواری  گەراجەکەی ئاسایشی لەهەردوو دیو ڕوخاندوەو ئاو بۆ لای مزگەوتی سالار فەقێ لەگەڕەکی ئاسودە و دواتر بۆ گەڕەکی 48 مامۆستایان ڕۆیشتووە. وێنەی (18)

 لەخوار مۆنۆمێنت و لەبەرامبەر خانوەکانی کۆمپانیای بەڕێز ئاو بەسەر ڕێگای کەرکوک سلێمانیدا پەڕیوەتەوەو بەرەو کۆگای ئامەد لەگەڕەکی سێگۆسەکەو دواتر هاتوەتەسەر دووسایدی پشتی دادگا و ڕوو لەکتێبخانەو ناوبازاڕ. وێنەی (19)

 لەدووسایدی ڕۆیشتوو بۆ کۆمپانیای بەڕێز جارێکی تر ئاو سەر ڕێگای کەرکوک سلێمانی کەوتووەو لای نەخۆشخانەی جەمالی حاجی عەلی و مەکۆی گۆڕان ڕووەو گەڕەکی ڕاپەڕین ڕۆیشتووە. وێنەی (20)

 شیوی یەکەم لەچەند شوێنێک بەهۆی ڕێگاگرتنەوە ئاوەکەی ڕوەو گەڕەکی مۆفەریەکان ڕۆیشتووەو بەردەوام بووە تا گەڕەکی پیریادیەکان .وێنەی (21)


بەنداوی مەقان و شیوی سەرەکی مۆفەر توشی کارەساتی گەورەبوون و دەریاچەی بەنداوەکە ئەوەندە بەرتەسک بوەتەوە بەشی ئەوەندە ئاو ناگرێت هەموی بەردەیتەوە بگاتە ناو چەمچەماڵ و لە پشتی بەنداو بەدوری 70 مەتر خانو هەیە .وێنەی (22)و(23)

 

ئەگەر بەپەلە ڕێڕەوی ئاوەکان چاک نەکرێنەوە  هەمان کارەسات لەزستان و بەهار ڕوودەداتەوەو پێویستە بەزوویی لێپرسینەوە بکرێت و ڕێڕەوی ئاوەکان چاکبکرێنەوەو ئاو بەسروشتی خۆی بڕوات.

تێبینی: ئەم نوسینە لەسەر بنەمای ئەندازیاری و زانستی نوسراوەو هەرکەس و لایەنێک ویستی دەتوانرێت مەیدانی ڕاستیەکانی پیشانبدەین. بەهیوام ڕاستیەکان نەشێوێنرێن و لێکۆڵینەوەیەکی هەمەلایەن بکرێت و بەپەلە چارەسەری ئەو دۆخە بکرێت و سزای ئەوانە بدرێت کە هۆکارن و مانەوەی دۆخی ئێستا مەترسیەکی گەورەیە لەزستان و بەهاری ئەمساڵ.

  • هۆکاری زانستی لافاوەکەی چەمچەماڵ

  • ئه‌مریكا بڕیارێكى قورس دژى عێراق ده‌دات.. داواكاریه‌ك ئاراسته‌ى وه‌زیرى جه‌نگ ده‌كرێت

  • تره‌مپ ده‌یه‌وێت كار به‌ستراتیژیه‌تێكى 200 ساڵه‌ى ئه‌مریكا بكات.. ئه‌وروپییه‌كان توڕه‌ن

  • سودانی لەسەر بەتیرۆریست ناساندی حزبوڵڵاو حوسییەکان هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

  • بەناوبژیوانیی ئەمریکیه‌كان، ئیسرائیلیه‌كان چوونه‌ پایته‌ختى لوبنانه‌وه‌

  • زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كۆرمۆر.. سه‌ره‌تا به‌درۆن چاودێریى‌و دواتر موشه‌كباران كراوه‌

  • ئه‌ردۆغان هاته‌ده‌نگ‌و به‌بارزانى ده‌ڵێت: هه‌رگیز ئه‌وه‌ى وتوتانه‌ قبوڵى ناكه‌ین

  • شیعه‌كان‌و ده‌سته‌واژه‌ى بێ ئه‌ده‌بى دیبلۆماسى..هێرشێكى توند ده‌كرێته‌سه‌ر ساڤایا

  • دامەزراوەی پەی: لەئەنجامی ململانێی پارتی و یەكێتی كوردستان بێ پەرلەمانە

سەرەکی