2   کاتژمێر پێش ئێستا 61 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریکا لەهێرشی بۆ سەر "پێگەکانی داعش" لە سوریا؛ چەندین جۆر فڕۆکەی بەکارهێناوە

ناوەندی هەواڵ

هێزی ئاسمانی ئەمریکا رۆژی هەینی زنجیرەیەک هێرشی سەربازیی بەرفراوانی کردە سەر ژمارەیەک بنکە و شوێنی سەربازی و کۆگای چەک و تەقەمەنی لە سوریا کە ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ئامانج لێی "لەناوبردنی" چەکدارانی داعش و پێگەکانی چەکی ئەو رێکخراوە بوو لەسوریا، بەرپرسانی ئەمریکا هێرشەکە بە "بەرفراوان" ناودەبەن و پێشبینی هێرشی زیاتر دەکەن.
 
فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) وردەکاری هێرشەکەی ئاشکرا کردووەو و ڕایگەیاندووە، نزیکەی 70 ئامانجی جیاوازی لە ناوەڕاستی سوریا کردووەتە ئامانج، کە زۆربەیان ژێرخان و کۆگای چەکی داعش بوون. 
 
بەپێی هەواڵی میدیای ڕەسمی سوریا، هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا ئامانجەکانیان لە ناوچە گوندنشینەکانی پارێزگاکانی دێرەزوور و رەققە، هەروەها لە ناوچەی شاخاوی جەبەل ئەموور لە نزیک تەدمور لە پارێزگای حومس پێکاوە. 
 
پیت هێگسەس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەبارەی هێرشەکەوە دەلێت "ئەوە دەستپێکی جەنگ نییە، بەڵکو راگەیاندنی تۆڵەیە، ئەمریکا لەژێر سەرکردایەتی سەرۆک ترەمپدا هەرگیز دوودڵ نابێت و هەرگیز سڵ ناکاتەوە لە بەرگریکردن لە گەلەکەمان و بەرژەوەندییەکانمان".
 
دۆناڵد ترەمپ کە دوای هێرشی سەر هێزەکانی لە سوریا، بەڵێنی "تۆڵەسەندنەوەیەکی زۆر تووندی" دا، لە کاتێک لە وتارێکیدا لە ویلایەتی کارۆلاینای باکوور ئۆپەراسیۆنەکەی بە "هێرشێکی گەورە" ناوبرد و وتی، "چەتەکانی داعش"ی لە سووریا لەنێوبرد کە هەوڵی خۆڕێکخستنەوەیان دەدا.
 
پێشتریش، ترەمپ لە پۆستێکیدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، پشتیوانی خۆی بۆ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سوریا دووپاتکردەوە و رایگەیاند، شەرع "بە تەواوی پشتگیری" لە هەوڵەکانی ئەمریکا دەکات بۆ بنبڕکردنی پاشماوەکانی داعش.
 
ترەمپ هەڕەشەیەکی تووندی کرد و داعشی ئاگادارکردەوە لەوەی جارێکی دیکە بیر لە هێرشکردنە سەر کارمەندانی ئەمریکی نەکاتەوە.

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، "لێرەوە هۆشداری دەدرێتە هەموو ئەو تیرۆریستانەی کە هێندە خراپن هێرش بکەنە سەر ئەمریکییەکان، ئەگەر بە هەر شێوەیەک هێرش بکەنە سەر ئەمریکا یان هەڕەشەی لێبکەن، ئەوا گورزێکی تووندتریان لێ دەوەشێنرێ لەوەی کە تاوەکو ئێستا لێیان دراوە".
 
بە وتەی بەرپرسانی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا، هێرشەکە بە بەکارهێنانی فڕۆکەی جەنگیی F-15 Eagle، فڕۆکەی هێرشبەری زەوینی A-10 Thunderbolt و هێلیکۆپتەری هێرشبەری AH-64 Apache ئەنجامدراوە.
 
 بەرپرسێکی ئەمریکی ئاماژەی بەوەداوە، فڕۆکەی جەنگیی F-16ی سەر بە هێزی ئاسمانی ئوردن و سیستمی مووشەکهاوێژی HIMARSیش لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەکارهێنراون.
 
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (CENTCOM)، کە سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکات، لە رایگەیاندووە، فڕۆکە، هێلیکۆپتەر و تۆپخانەکانی ئەمریکا زیاتر لە 100 مووشەکی وردپێکیان ئاراستەی ئامانجەکانی داعش لە سوریا کردووە.
 
هەوێستی سوریا لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمریکا لەخاکی ئەو وڵاتەدا.
 
بەرپرسانی باڵای حکومەتی کاەی سوریا ڕایانگەیاندووە، ئەو هێرشەی کرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا، بووە تاقیکردنەوەیەکی گەورە بۆ پەیوەندییە گەرموگوڕ و تازە دامەزراوەکانی نێوان ئەمریکا و سوریا، کە لەدوای دوورخستنەوەی بەشار ئەسەد لە ساڵێک لەمەوبەرەوە هاتە ئاراوە. 
 
دۆناڵد ترەمپ دوای هێرشەکەی سەر تەدموور کە لە ئەنجامدا 3 هاووڵاتی ئەمریکی کوژران، وتی، هێزەکانی سوریا شانبەشانی هێزەکانی ئەمریکا شەڕیان کردووە و رایگەیاند، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سوریا "زۆر تووڕە و نیگەرانە لەم هێرشە."
 
هاوکات، وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە ڕاگەیەندراوێکدا لەبارەی هێرشەکەی ئەم بەیانییەی ئەمریکا رایگەیاندووە، هێرشەکەی هەفتەی رابردوو "جەخت لە پێویستیی بەپەلەی بەهێزکردنی هاوئاهەنگی نێودەوڵەتی دەکاتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە هەموو شێوەکانییەوە." 
 
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی سوریادا ئاماژە بەوە کراوە کە سوریا پابەندە "بە شەڕکردن دژی داعش و دڵنیابوونەوە لەوەی هیچ پەناگەیەکی ئارامی لە خاکی سووریا نەبێت" و بەردەوام دەبێت لە "چڕکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دژی رێکخراوەکە لە هەر شوێنێک کە هەڕەشە دروست بکات."

  • ئەمریکا لەهێرشی بۆ سەر "پێگەکانی داعش" لە سوریا؛ چەندین جۆر فڕۆکەی بەکارهێناوە

  • قۆناغێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ به‌ڕێوه‌یه‌... ئه‌وروپا ئاماده‌باشیى سه‌ربازییان گرته‌به‌ر

  • کۆنگرێسی ئەمەریکا بەتەواوی سزاکانی سەر سوریای هەڵگرت

  • روسیا لە ساڵی 2025 دا زیاتر لە 300 شار و شارۆچکەی لە ئۆکرانیای داگیرکردووە

  • لافاوەکەی چەمچەماڵ حکومەت و حزبی لە ماسکی خۆیان هەڵماڵی

  • مەزڵوم عەبدی: نیگەرانین لە هێرشكردنە سەر سەربازانی ئەمریكا و سوریا

  • ڕۆژنامه‌نوسێكى تورك هه‌موو شتێك له‌باره‌ى دیداره‌كه‌ى ئۆجه‌لانه‌وه‌ ئاشكراده‌كات

  • پڕۆژەی ئۆجەلان لەژووری ئۆپەراسیۆنی واشنتۆن‌و ته‌لئه‌بیب

  • هۆکاری زانستی لافاوەکەی چەمچەماڵ

سەرەکی