9   کاتژمێر پێش ئێستا 66 جار خوێنراوەتەوە

بۆچی مەسرور بارزانی لە سەردانەکانیدا تەنها پارتییەکانی لەگەڵە؟

ئیرادە میدیا

سەرۆکی حکومەت بڕوای بە بوونی شاند و نوێنەری لایەنەکان نەماوە لە سەردانیکردنی وڵاتان، ئەو بە ناوی حکومەتەوە چی بوێت دەیکات و لە جێگەی جێگر و بەشداری نوینەرایەتی لایەنەکانی پیکهێنەری حکومەت، بەرپرسانی پارتی یاوەری دەکەن ، جا نازانرێت چ لایەکیان بڕوایان بەوی دیکەیان نییە.
مەسرور بارزانی، ساڵی نوێ دەبێتە حەوتەمین ساڵ، کە سەرۆکی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، ئەو کابینەیەی جگە لە پارتی، هەر یەکە لە یەکێتی و گۆڕانیش بەشدارن تێیدا، بەڵام وەک دەبیندرێت و دەزانرێت، جگە لە پارتی و سەرۆکی حکومەت دەستەڵاتی کردەیی لای هیچ کەس و لایەنیکی دیکە نییە.
لەماوەی ئەو حەوت ساڵەی کابینەی نۆ، هەر جارێک سەرۆکی حکومەت سەردانێکی دیبلۆماسی و سیاسی بۆ وڵاتێک ئەنجام دابێت ، سەردانەکە زیاتر وەک سەردانی نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان دەرکەوتووە ، هۆکارەکەش نەبوونی بەشداری و بوونی نوێەرایەتی لایەنەکانی وەک یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان بووە، کە هاوشان لەگەڵ پارتی پێکهینەری حکومەت بوون، تازەترین نمونەس سەردانەکەی ئەم دواییەی سەرۆکی حکومەت بوو بۆ قاهیرە کە جگە لەبەرپرسانی پارتی، نوینەرایەتی هیج لایەنیکی سیاسی یاوەرییان نەبوون.
شرۆڤە و شیکارییەکان دەریدەخەن کە کوڕە گەورەی بارزانی کە ئێستا سەرۆکی کاربەرێکەری حکومەتە بەهۆی بێمتمانەیی و کێشەی بەردەوامی لەگەڵ یەکیتی، کەم جار هەیە بەرنامەی سەردانێک ڕیکبخات و نوینەری لایەنە پێکهینەرەکانی حکومەتی لێ ئاگادار بکاتەوە ، لانی کەم قوباد تاڵەبانی کە جێگری سەرۆکی حکومەتە و نوێنەری یەکێتییە ئاگادار ناکاتەوە ، بۆیە هەر لە ڕاگەیاندنەکانی خۆیانەوە دەزانرێت کە بارزانی سەردانێکی ئەنجامداوە، بە بێ ئەوەی کەس بزانێت هۆکار و دەرەنجامی سەردانەکە چییە و بە ج مەبەستێک بوە.
بۆچوون و شیکارییە سیاسیەکان کۆکن لەسەر ئەوەی کە کابینەی نۆی حکومەت کە کوڕە گەورەی بارزانی سەرۆکایەتی دەکات جیاواز لە هەموو کابینەکانی دیکە، خراپترین جۆری حکومڕانی و شەراکەتی تێدا پەیڕەو کراوە، ئەوەش کاریگەری گەورەی داناوە لە سەر بێ متمانەی ئێستای لایەنەکان بەرامبەر پارتی لە دروستکردنی کابینەی ١٠یەمی حکومەت کە ساڵێک و دوو مانگە پێکنەهێنراوە.
ئێستا پرسیار ئەوەیە کە دوانەی دەسەڵاتدا کە یەکێتی و پارتین تا چەند دەتوانن کابینەیەکی یەکگرتوو جیاواز لە کابینەکانی پێشوو پیکبهێنن کە بەڕاستی نوێنەرایەتی کورد یان لانی کەم خۆیان وەک لایەنی دەسەڵات بکات ؟ تۆ بڕوات وایە یەکێتی و پارتی دەتوانن کابینەیەکی یەکگرتوو پێکبهێنن؟

  • مه‌ترسى گه‌وره‌ ئاشكراكراو ئه‌گه‌رى هێرشكردنه‌سه‌ر كوردانى حه‌له‌ب هه‌یه‌

  • بۆ لەپڕ هێرش کرایە سەر گەڕەکە کورد نشینەکان؟

  • ئەمریکا چۆن ئەجێندای تورکیای لە سوریا پەکخست؟

  • بۆچی مەسرور بارزانی لە سەردانەکانیدا تەنها پارتییەکانی لەگەڵە؟

  • سوننەکان سبەینێ کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان یەکلادەکەنەوە

  • كه‌ى شه‌وى یه‌ڵدایه‌و ده‌بێته‌ درێژترین شه‌وى ساڵ؟

  • مه‌زڵوم عه‌بدى وه‌ڵامى نه‌یارانى كورد ده‌داته‌وه‌

  • ئەمریکا لەهێرشی بۆ سەر "پێگەکانی داعش" لە سوریا؛ چەندین جۆر فڕۆکەی بەکارهێناوە

  • قۆناغێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ به‌ڕێوه‌یه‌... ئه‌وروپا ئاماده‌باشیى سه‌ربازییان گرته‌به‌ر

سەرەکی