×

2024-11-25 123 جار خوێنراوەتەوە

ڕۆژانە 140 ژن و منداڵی كچ دەكوژرێن

ناوەندی هەواڵ

نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند ساڵی 2023 زیاتر لە 85 هەزار ژن و منداڵی كچ، لەلایەن پیاوانەوە كوژراون و 60%ی حاڵەتەكانی كوشتنی ژنانیش لە لایەن كەسە هەرە نزیكەكانیانەوە ئەنجام دراون.

یەكەی كاروباری ژنان سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕاپۆرتێكی لەبارەی كوشتنی ژنانەوە بڵاو كردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە ڕۆژانە زیاتر لە 140 ژن و منداڵی كچ دەكوژرێن.

لە ڕاپۆرتەكەدا سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی ساڵی ڕابردوو زیاتر 85 هەزار ژن و منداڵی كچ لەلایەن پیاوانەوە كوژراون، لە سەدا 60ی حاڵەتەكانی كوشتنی ژنانیش لە لایەن كەسە هەرە نزیكەكانیانەوە ئەنجام دراون.

مەترسیدارترن شوێن بۆ ژنان كوێیە؟

نیاراگدای گەمبۆنزڤاندا یاریدەدەری بەڕێوەبەری جێبەجێكاری یەكەی كاروباری ژنان سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان، بە ڕۆژنامەی گاردیان'ی ڕاگەیاندووە لە كاتێكدا پێویستە ماڵ پارێزراوترین شوێن بێت، كەچی بوەتە مەترسیدارترین شوێن بۆ ژنان و دەڵێت: "زۆرترین توندوتیژی كوشندە لە ماڵدا بەرامبەر ژن ئەنجام دەدرێت".

بەپێی داتاكان بەرزترین ڕێژەی كوشتنی ژنان لە ساڵی ڕابردوو لە كیشوەری ئەفریقا بووە و 21 هەزار و 700 ژن لە لایەن مێردەكانیان یان دۆستە پیاوەكانیانەوە كوژراون و ئەمەریكا و ئۆقیانوسیایش لە ڕیزی دووەم و سێیەمی ڕیزبەندییەكەدا جێ دەگرن.

لە كاتێكدا زۆربەی حاڵەتەكانی كوشتنی ژنان لە ئەوروپا و ئەمەریكا لە لایەن هاوسەر و دۆستەكانیانەوە بووە، لە شوێنەكانی دیكە لە لایەن كەسوكاریانەوە بووە.

  • 2024 ساڵی ڕووداوە کتوپڕ و سەرنجڕاکێشەکان

  • ئەو کەسەى هوجام سورچی سەربڕی کوژرایەوە

  • سعودیە ووڵاتی لە سێدارەدان

  • زۆرێك لە وڵاتان داوای پاراستنی كوردانی ڕۆژئاوا دەكەن؛ بەڵام حكومەتی هەرێم بێدەنگە

  • زیندانی ئاكرێ میراتێك لە بەعسەوە بۆ پارتی

  • ئێران؛ کۆچکردنی گەنجان لە ئەنجامی سەرکوتکاری دەسەڵات

  • پلانی توركیا بۆ سوریا چییە؛ كێ لە ڕووداوەكانی سوریا زیان دەكات؟

  • ژیاننامه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د له‌ پزیشكى چاوه‌وه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تى سوریا تا ساتى هه‌ڵاتنى

  • رۆژی جیهانی خاک، ئەو شوێنەی خۆراکی لێوە بەدەست دەهێنرێت

سەرەکی