×

دیمەنی بۆردومانێکی تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان
12   کاتژمێر پێش ئێستا 138 جار خوێنراوەتەوە

زۆرێك لە وڵاتان داوای پاراستنی كوردانی ڕۆژئاوا دەكەن؛ بەڵام حكومەتی هەرێم بێدەنگە

ناوەندی هەواڵ

ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا و بەشێك لە وڵاتانی دیكە داوای پاراستنی مافی كورد لە سوریا و ڕاگرتنی هێرشەكانی توركیا بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان دەكەن، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە نە حكومەتی هەرێم و نە دەسەڵاتدارانی زۆربەی حزبەكان هیچ هەڵوێستێكیان نییە، تەنها یەكێتی نیشتمانی كوردستان و چەند حزبێكی بچوك بە ئاشكرا هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاندووە.
دەیان چالاكوان و ڕۆژنامەنوس و ڕێكخراوی كۆمەڵگەی مەدەنی لە باشوری كوردستانەوە داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن هەڵوێستی خۆی ڕوون بكاتەوە سەبارەت بە هێرشەكانی توركیا لەسەر باشور و ڕۆژئاوای كوردستان، هاوكات هەوڵبدات پشتیوانی ڕۆژئاوا بكات.
بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان كە بە پلەی یەكەم لە حكومەتی هەرێم دەسەڵاتدارە نەك هەر ئەوە ناكات بەڵكو لە میدیاكانیەوە دژایەتی هەسەدە دەكات و هەواڵی چەواشەكارانە دژیان بڵاودەكاتەوە، لایەنە ئیسلامییەكانیش هەمان ڕۆڵ دەگێڕن، جگە لەوەی دەیانەوێت چەند حزبێك وەك نوێنەری ڕۆژئاوا بهێننە پێشەوە كە توانای ئەوەیان نەبووە یەك بست خاكی ڕۆژئاوا لەژێر دەسەڵاتی توركیا و گروپە چەكدارەكان ئازاد بكەن و لە هەولێر و ئەنقەرە و دەرەوەی رۆژئاوای كوردستان دەژین.
دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان تەقینەوە یان هەر ڕووداوێك لە توركیا یان بەشێكی جیهان ڕووبدات بە خێرایی ڕاگەیەندراویان ئامادەیە، بەڵام بەشێكی خاكی كوردستان لەژێر هەڕەشەدایە و باشوری كوردستانیش كە ئەوان تێیدا دەسەڵاتدارن و لەخێر و بێرەكەی دەخۆن و میللەتەكەیان برسی كردووە توركیا بەردەوام بۆردومانی دەكات، نە دەنگیان لێوەدێت و نە هەستی كوردایەتییان دەردەبڕن كە لەكاتی ئاسایی و بۆ مەبەستی خۆیان هەمیشە باسی دەكەن.
مەسعود بارزانی هەر لەگەڵ سەرەتای ڕووداوەكانی سوریا و ڕووخانی ڕژێمەكەی ئەسەد بە پەپەلە پەیامێكی بۆ ئەحمەد شەرع سەرۆكی دەستەی تەحریر شام نارد كە هێشتا لە لیستی تیرۆردایە، بەڵام ئامادەنییە پەیامێك بۆ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە بنێرێت كە 10 ساڵ زیاترە ئەمەریكا و هاوپەیمانان بە هاوبەشی خۆیانی دەزانن لە شەڕی دژ بە تیرۆر و لە ساڵی 2011 ەوە ڕێگریكردووە چەتەكانی سەر بە توركیا و گروپەكانی دیكە و حكومەتی بەشار ئەسەد دەست بەسەر تەواوی خاكی ڕۆژئاوای كوردستاندا بگرن.
چالاكوانان و شیكەرەوانی سیاسی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە دەپرسن، ئاخۆ چی بەرژەوەندییەك لەنێوان بنەماڵەی بارزانی و دەسەڵاتدارانی توركیا هەبێت كە ئامادەنین بەهیچ شێوەیەك پشتیوانی كوردانی ڕۆژئاوا بكەن و بەپێچەوانەوە پیلان دژیان دەگێڕن.
پێشیان وایە هۆكارەكەی ئەوەیە دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان و بەدیاریكراوی پارتی، پشتیوانی كەسانێك دەكەن كە وەكو خۆیان خێڵەكییانە بیر بكاتەوە و لەسەر ئەو هیڵە بێت كە خۆیان بڕیاریانداوە خزمەت بە داگیركەرانی كوردستان بكەن تا هەموو كات لەدەسەڵات بیانهێڵنەوە.

 

  • زۆرێك لە وڵاتان داوای پاراستنی كوردانی ڕۆژئاوا دەكەن؛ بەڵام حكومەتی هەرێم بێدەنگە

  • زیندانی ئاكرێ میراتێك لە بەعسەوە بۆ پارتی

  • ئێران؛ کۆچکردنی گەنجان لە ئەنجامی سەرکوتکاری دەسەڵات

  • پلانی توركیا بۆ سوریا چییە؛ كێ لە ڕووداوەكانی سوریا زیان دەكات؟

  • ژیاننامه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د له‌ پزیشكى چاوه‌وه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تى سوریا تا ساتى هه‌ڵاتنى

  • رۆژی جیهانی خاک، ئەو شوێنەی خۆراکی لێوە بەدەست دەهێنرێت

  • ​لە حەلەب چی ڕوودەدات؟؛ بۆچی توركیا ترسی لە گۆڕانكارییەكان هەیە؟

  • ڕۆژانە 140 ژن و منداڵی كچ دەكوژرێن

  • قومار و قوماری ئەلكترۆنی چۆن خەریكە كۆمەڵگە تێكدەدات؟

سەرەکی