×

2024-12-25 243 جار خوێنراوەتەوە

ئەو کەسەى هوجام سورچی سەربڕی کوژرایەوە

ناوەندی هەواڵ

ئەبو مەروە ئەو تیرۆریستەی هوجام سورچی سەربڕی و شەهیدی کرد، لەلایەن شەڕڤانانی ڕۆژئاوای کوردستانەوە بە سزای گەل گەیەندراو تۆڵەی لێکرایەو.

مۆفەق ئەسعەد ئەسكەندەر یان ( ئەبومەروە ) ئەو تیرۆرستە داعشە خوێنڕێژەی، كە لە 25-1-2021 بڕیاری شەهیدكردن و سەربڕینی پێشمەرگە هوجام سورچی لە سەر شەقام دەرکرد، دوای نزیکەی 10 ساڵ لە هەفتەی ڕابردوودا لەلایەن ژنە شەڕڤانانی یەپەژەوە بە سزای گەل گەیەندرا و كوژرایەوە، بەوەش تۆڵەی گیانی شەهید هوجام سورچییان كردەوە.

هوجام سورچی لە 25-1-2025، بەشێوەیەكی دڕندانە لەلایەن ئەندامێکی کوردی سەربە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە سەربڕدرا،  هوجام سورچی بەبوێریی و مل نەدانی بۆ سەربڕەکەی داعش بووە ڕەمزی خۆڕاگری پێشمەرگە لەبەرامبەر تیرۆریستانی داعش.

ئەبو مەروەی تیرۆرست و بکوژی هوجام، کە هەموو کوردان چاوەڕوانی کوشتنەوەی بوون، هەمان ئەو تیرۆریستە بكوژەیە كە ساڵی 2016 خێزانەكەی خۆی لە موسڵ كۆمەڵكوژ كرد و هەموویانی سەربڕی ..

ناوە بنەڕەتییەكەی(  ئەبو مەروە ) مۆفەق ئەسعەد ئەسكەندەرە و بە ئەسڵ کوردە و خەڵکی هەرێمی کوردستانە. ئەو بکوژە خاوەنی 11 منداڵ بووە و بە سەربڕەكەی داعش ناسرابوو ،چەندین جار هەواڵی دەستگیركردنی لەلایەن خودی ڕێكخراوی داعش لە ڕابردوودا بڵاوکراوەتەوە، بەڵام دواجار دەرکەوت کە ئەبومەروەی تیرۆرست دوای ئازادكردنی لەلایەن داعشەوە چووەتە ڕیزی گروپە چەتەكانی دیكەی توركیا.

میدیای ئیرادە زانیویەتی دوای ئەوەی شەڕڤانان بۆیان دەرکەوت کە ئەبو مەروەی بکوژی هوجام سورچی لەنێو ئەو گروپانەدایە و ناسرایەوە، ئەوەندەی پێنەچوو خرایە بۆسەی شەڕڤانانەوە لە ڕۆژئاوای کوردستان بەسزا گەیەندرا و تۆڵەی لێکرایەوە .

 

  • 2024 ساڵی ڕووداوە کتوپڕ و سەرنجڕاکێشەکان

  • ئەو کەسەى هوجام سورچی سەربڕی کوژرایەوە

  • سعودیە ووڵاتی لە سێدارەدان

  • زۆرێك لە وڵاتان داوای پاراستنی كوردانی ڕۆژئاوا دەكەن؛ بەڵام حكومەتی هەرێم بێدەنگە

  • زیندانی ئاكرێ میراتێك لە بەعسەوە بۆ پارتی

  • ئێران؛ کۆچکردنی گەنجان لە ئەنجامی سەرکوتکاری دەسەڵات

  • پلانی توركیا بۆ سوریا چییە؛ كێ لە ڕووداوەكانی سوریا زیان دەكات؟

  • ژیاننامه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د له‌ پزیشكى چاوه‌وه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تى سوریا تا ساتى هه‌ڵاتنى

  • رۆژی جیهانی خاک، ئەو شوێنەی خۆراکی لێوە بەدەست دەهێنرێت

سەرەکی