2025-05-14 112 جار خوێنراوەتەوە

تره‌مپ بۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع: كه‌مپه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بپارێزه

ئیرادە میدیا

دوای هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی نوێی سوریا لە سعودیە کۆبوونەوە کۆشکی سپیش دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی سوریا و هەڵگرتنی سزا ئابورییەکانی سەر ئەو وڵاتەیان کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/5/14 میدیاکان بڵاویانکردەوە، لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی نوێی سوریا، محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە بۆ ماوەی 40 بۆ 50 خولەک لەبارەی دوایین دۆخی سوریا کۆ بوونەوە.

ئاماژە بەوەشکرا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بەشێوازی ئۆنڵاین بەشداریی کۆبوونەوەکەی کردووە و لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی سوریا و هەڵگرتنی سزا ئابوورییەکان و ڕێگری له‌ هاتنه‌وه‌ی داعش، پاراستنی كه‌مپه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریایان کردووە.

تره‌مپ داوای له‌ ئه‌حمه‌د شه‌رع كردووه‌، سوریا ببێته‌ به‌شێك له‌ ڕێكه‌وتنی ئیبراهیمیه‌ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، هه‌روه‌ها "تیرۆریسته‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان" له‌ خاكه‌كه‌ی وه‌ده‌ربنێت، و ڕێگربێت له‌ هاتنه‌وه‌ی داعش، كه‌مپه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا بپارێزێت كه‌ هه‌زاره‌ها زیندانی داعشی لێبه‌ند كراوه‌ و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌یپارێزن.

له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مریكا هانی كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان ده‌دات له‌ سوریا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن له‌بواری نه‌وت و گازدا.

یه‌كتربینینی تره‌مپ و شه‌رع، یه‌كه‌م یه‌كتربینینی دوو سه‌رۆكی ئه‌مریكا و سوریایه‌ له‌دوای 25 ساڵ.

دوێنێ سێشەممە دۆناڵد تره‌مپ لەسعودییەوە ڕایگه‌یاند، كه‌ ویلایه‌ته‌یه‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر سوریا لا ده‌بات.

سوریا به‌هۆی ئابڵوقه‌ ئابوورییه‌كانی سه‌ری له‌ ته‌نگه‌ژه‌یه‌كی ئابووری گه‌وره‌دا ده‌ژی، هه‌روه‌ك شه‌ڕی ده‌ ساڵی ناوخۆیی وڵاته‌كه‌ ژێرخانی ئابووری ئه‌و وڵاته‌ی وێران كردووه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی تاكڕه‌وانه‌ و سه‌ربازی 50 ساڵه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د.

به‌ پێی هه‌واڵه‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع و دۆناڵد تره‌مپدا كه‌ به‌ نێوندگیری و ئاماده‌بوونی محه‌مه‌د بن سه‌لمانی ئه‌میری سعودییه‌ به‌ڕێوه‌چووه‌، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆكی توركیاش له‌ ڕێگه‌ی ڤیدیۆوه‌ به‌شداری كردووه‌.

به‌ڕێوه‌بردنی زیندانه‌كانی داعش و كه‌مپه‌كانی خێزانه‌كانی چه‌كداره‌كانی داعش ده‌مێكه‌ داواكاری ئه‌نقه‌ڕه‌یه‌ له‌ وڵاتانی هاوپه‌یمانی ڕۆژئاوایی به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا، پێشتر توركیا داوای ده‌كرد شه‌ڕی داعش و به‌ڕێوه‌بردنی زیندانه‌كان و كه‌مپه‌كانی داعش خۆی سه‌رپه‌رشتی بكات و دوای هاتنه‌ سه‌ركاری هه‌یئه‌ی ته‌حریری شام و گروپه‌ چه‌كدارییه‌ سورییه‌كانی هاوپه‌یمانی خۆی چه‌ندین جار داوای كردووه‌ ئه‌و لێپرسراوێتییه‌ له‌ شه‌ڕڤانه‌كانی هه‌سه‌ده‌ بسه‌نرێته‌وه‌ و بدرێته‌ دیمه‌شق.

مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی توركیا له‌م داواكارییه‌ نه‌هێشتنی بیانووی مانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانانه‌ وه‌ك زامنێك بۆ ستاتۆی ڕۆژئاوای كوردستان.

  • عێراق؛ كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی ئاو بەڕێوەدەچێت

  • ڕاستی كوشتن و له‌ناوبردنی سپیپێسته‌كانی ئه‌فریقای باشوور

  • دامەزراوەی پەی: ساڵ لەدوای ساڵ پەرلەمان لاوازتر، سست و دەستەمۆو فەرامۆشكراوتر دەبێت

  • سەرۆک کۆماری ئێران: ئێمە لە هەڕەشەکان ناترسین

  • تره‌مپ بۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع: كه‌مپه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بپارێزه

  • دوای خۆهەڵوەشاندنەوە پێدەچێت پەکەکە پارتێکی ئینتەرناسیۆنال ڕابگەیەنێت

  • پـ..ـەکــ.ــەکـ..ـە کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری خۆی راگەیاند

  • ڕیشه‌ مێژوییه‌كانی پرسی كشمیر و ناكۆكی نێوان هند و پاكستان

  • میدیای ئیسرائیل: ترەمپ لەکاتی چوونی بۆ سعودیە دان بە دەوڵەتی فەلەستین دەنێت

سەرەکی