2025-06-05 130 جار خوێنراوەتەوە

ناپلیۆن..ئەو ئیمپراتۆرەى لە پشیلە دەترسا و دەنگى زۆر ناخۆشبو

 

"ناپلیۆن پۆنابارت"، سەرکردەی سەربازيی و سیاسيی فەرەنسی بەڕەچەڵەک ئیتالی، سەرکردایەتی چەندین هەڵمەتی سەربازی سەرکەوتوی لە دژی دوژمنانی فەرەنسا کردوەو لە کۆتایی سەدەی هەژدەهەمدا وەک کونسوڵی گشتی و پاشان وەک ئیمپراتۆر لە دەیەی یەکەمی سەدەی نۆزدەهەمدا فەرمانڕەوایی فەرەنسای کردوە.

 سەرەڕاى ئەوەى سەركردەیەكى سەربازى سەركەوتو بوە، بەڵام لە پەیوەندییە رۆمانسییەكانى لەگەڵ خۆشەویستەكەى (كە دواتر بو بە هاوسەرى)و هاوڕێ كچەكانى بەردەوام شكستى خواردوەو تەنانەت لەبەرئەوەى تواناى وەچەخستنەوەى نەبوە لە هاوسەرەكەى جیابۆتەوە، ئەگەرچى پێشتر چەندین مناڵى ناشەرعى لە پەیوەندییە سۆزدارییەكانى خستبۆوە، لەگەڵ مناڵێكى دى لە دوایین هاوسەرى كە ئەویش "مارى لویس" بو.

 لەكاتى دورخستنەوەى ناپلیۆن، مارى لویس-ى هاوسەرى و كوڕەكەى رەتیانكردەوە لەگەڵى بڕۆن و بەردەوام بن، لەبەرئەوە گەڕانەوە بۆ وڵاتى نەمسا، چونكە مارى لویس كچى  ئیمپراتۆرى ئەو وڵاتە "فرانسیسى دوەم" بو.

 مارى لویس، بەشێوەیەكى بىَ بەزەییانە رقى لە كوڕەكەى دەبۆوەو زۆر توندوتیژانە مامەڵەى لەگەڵ دەكردو تا ئەو رادەیەى ناردى بۆ لاى باپیرى خۆى "فرانسیسى یەكەم" تا ئەركى بەخێوكردنى بگرێتە ئەستۆ.

پاش گەڕانەوەى ناپلیۆن لە مەنفاكەى و هەڵگیرسانى شۆڕش لە دژى "لویسى هەژدە" كە براى "لویسى شازدەهەم" بو، داواى گەڕانەوەى كوڕەكەى كرد لە ئیمپراتۆرى نەمسا، بەڵام هەر زو داواكەى رەتكرایەوەو ناپلیۆنیش ناچاركرا تیمێك بنێرێت بۆ رفاندنى كوڕەكەى، بەڵام ئەوكاتە كوڕەكەى لەژێر فشارى ئیمپراتۆرى نەمسادا پۆشاكى نەمساوى دەپۆشى و خۆى فێرى زمانى ئەڵمانى دەكردو قژیان كورتكردبۆوە تا نەناسرێتەوەو لەنێو شارەكانى ئەو وڵاتەشدا ئامێرى سەرپەڕاندن "میقسەڵە"یان دانابو بۆ هەركەسێك كە هەستێت بە رفاندنى كوڕەكەى ناپلیۆن.

ئەوەى جێى سەرنجە سەبارەت بە ناپلیۆن ئەوەیە كاتێك لە لوتکەی دەسەڵاتی خۆیدابو، جل و بەرگی چینی خوارەوەی لەبەر دەکرد و بە شەقامەکانی پاریسدا دەسوڕایەوە، پێدەچێت ئامانجی ئەو پێوانەکردنی بۆچونی خەڵک بوبێت لەسەری و دەوترێت پرسیاری لە ڕێبواران کردوە دەربارەی شایستەیی ئیمپراتۆرەکەیان.

پێدەچێت یەکێک لە خوەکانی ناپلیۆن کە کەمتر سەرنجڕاکێش بو، ئەوەبوبێت كە هەرکاتێک هەستی بە ناڕەحەتی دەکرد، ئارەزوی گۆرانی وتن (ورتە ورت و گۆرانى ژێر لێو)ى دەكرد، بەداخەوە، گێڕانەوەكان ئاماژە بەوە دەکەن کە دەنگی گۆرانی وتنەکەی بە تەواوی دور بوە لە دەنگێكى مۆسیقى و زۆر ناخۆش بوە.

یەكێك لە سەمەرەترین سیفاتى ژمارەیەکی زۆر لە ستەمکارە مێژوییەکانى وەك: ئەلێکساندەری گەورە، جولیۆس قەیسەر، جەنگیز خان، مۆسۆلینی، هیتلەر و تەنانەت ناپلیۆن-ش ئەوەیە کە توشی ترسی پشیلە بون، بەڵام بەڵگەیەکی کەم هەیە بۆ پشتگیریکردنی ئەو بانگەشە باوەی کە ناپلیۆن لە پشیلە دەترسا، بەڵکو گوایە ترسە گوماناوییەکەی لە هێرشێکی پشیلە کێوییەکانەوە سەرچاوەی گرتوە کە لە منداڵیدا بینیویەتى.

پۆنابارت، ساڵى 1821دا و لە تەمەنى 51 ساڵیدا لە دورگەى "سانت هێلینا" كۆچى دوایى كردو تا رۆژى مردنەكەشى نەیانهێشت كوڕەكەى ببینێت.

  • عیدی ئەمین..لە نێوان ستەم و پرتەقاڵ خواردن و رەفتاری نامۆدا

  • ناپلیۆن..ئەو ئیمپراتۆرەى لە پشیلە دەترسا و دەنگى زۆر ناخۆشبو

  • ئیرادە زانیاری سەرنجڕاكێش لەسەر فازڵ بەڕاك بڵاودەكاتەوە

  • 42 ساڵ بەسەرگولەبارانکردنی 59 گەنجی کورد لە شاری مهاباد تێدەپەڕێت

  • ئیسرائیل 'دەوڵەتی جولەکەکان' لە غەززە دروست دەکات

  • ژمارەی قوربانیانی غەززە گەیشتە 54 هەزار کەس

  • مه‌زارگایه‌كی جوله‌كه‌كان له‌ به‌غدا نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌‌

  • نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی گەرمتربوونی گۆی زەوی هۆشداری دەدات

  • عێراق؛ كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی ئاو بەڕێوەدەچێت

سەرەکی