2025-06-05 103 جار خوێنراوەتەوە

عیدی ئەمین..لە نێوان ستەم و پرتەقاڵ خواردن و رەفتاری نامۆدا

 

زۆر چیرۆک لە دەوری ژیانی "عیدی ئەمین" سەرۆکی پێشوتری ئۆگەندا نوسراوەتەوە و لەوەش زیاتر ئەو چیرۆکانەن کە باس لە هەڵسوکەوتە نامۆکانی دەکەن، ئەم راپۆرتە رۆشنایی دەخاتە سەر کەسایەتی ئەو دیكتاتۆرەى لەماوەى هەشت ساڵى حوكمڕانیدا نیو ملیۆن لە خەڵكى ولآتەكەى كوشت.

عیدی ئەمین دادا (١٧ی ئایاری ١٩٢٥- ١٦ی ئابی ٢٠٠٣) ناسراو بە عیدی ئەمین، لە ساڵی ١٩٧١ تا ١٩٧٩ سێیەم سەرۆکی ئۆگەندا بوەوهەمیشە وەک دیکتاتۆرێکی سەربازيی وەسف دەکرێت.

عیدی ئەمین، لە ساڵی ١٩٢٥ لە شاری کۆبۆکۆ لە دۆڵی نیلی خۆرئاوا لەدایکبوە، باوکی لە هۆزی "کاکوا"یە لەسەر سنوری ئۆگاندا و سودان، دایکی لە هۆزی "لوگبارا"یە کە لە دەوروبەری شاری "ئاروا" دەژیان.

دەوترێت ئەمین لە سەردەمی منداڵیدا بەختەوەر نەبوە، كاتێك باوکی وازی لە دایکی هێناوە، دایکی سەرى هەڵگرتوە بۆ "لوگازی" لە ناوچەی "موکۆنۆ" بۆ ئەوەی لە نێو عەشیرەتەکەیدا بژی.

 لە یەکەم ساتەوەختى خزمەتكردنى لە سوپادا، وەک یاریدەدەر لە چێشتخانەدا کاریکردوە، بەڵام بەهۆی پێکهاتەی گەورەكەى جەستەیەوە، پەیوەندی بە ریزەکانی سوپاوە کردوە و بۆتە سەربازو بە رەفتارە سەیروسەمەرەكانییەوە مەیلی گوێڕایەڵی بۆ فەرماندەكان هەبوە.

ئەمین، فێری بۆکسێن و یارى رەگبی بوە و لە نێوان ساڵانی ١٩٥١ بۆ ١٩٦٠ بۆتە پاڵەوانی کێشی قورس لە سەرانسەرى ئۆگەندا، لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی رابردودا بەهۆی هەڵسوكەوتە سەیروسەمەرەكانییەوە بەناوبانگبوە، وەک بازدان بەجلوبەرگى فەرمى سەربازىیەوە بۆ ناو مەلەوانگەکان.

یەکێک لە سەیروسەمەرەکانی کەسایەتییەکەی ئەوەیە کە لە ٩ی ئابی ١٩٧٢دا، داواى لە 70 هەزار هاوڵاتى ئاسیایى نیشتەجێى ولاتەكەى كردوە؛ لەماوەى 90 رۆژدا ئۆگەندا بەجێبهێڵن، ئەمەیش بە پشتبەستن بە دیدگایەک کە لە خەونیدا بینیویەتی و تیایدا بانگەشەى ئەوەى کردوە خودا ئیلهامى پێبەخشیوە بۆ دەرکردنی ئەو کەسانە، سەبارەت بەوانەی کە مابونەوەو ئۆگەندایان بەجێنەهێشتبو، لە شارەکانەوە دیپۆرتکرانەوە بۆ گوندەکان و چوار ساڵ دواى ئەو روداوەو بەهۆى خەوێكى تریشەوە لە ساڵی ١٩٧٦ پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ ئیسرائیل و بەریتانیا پچڕاند.

بە تێپەڕبونی کات رەفتاری ئەمین سەیرتر دەبو، لەخۆیەوە بەبىَ هیچ مەرسومێك  دەستیکرد بە بەستنی چەندین مەدالیای رەنگاوڕەنگ لەسەر کراسەکەی.

 لەگەڵ گەشەکردنی هەستى لەخۆباییبوندا، ژمارەیەك نازناوی گەورەی بە خۆی بەخشی، لەوانە "سەرۆک بۆ ژیان" و "شکستهێنەر بە  ئیمپراتۆریەتی بەریتانیا" و "هیتلەرى رەش" و لەساڵانى كۆتایى تەمەنیشیدا لە مەنفاى سعودی خۆى ناونا "دكتۆر یافا" ئەمەش لەبەرئەوەى رۆژانە بەردەوام پرتەقاڵى دەخوارد.

لەهەموى سەیروسەمەرەتر ئەوەبو خۆی بە پاشای سکۆتلەندا ناودەبرد، و بۆ پەردەپۆشکردنی کوشتنی نزیکەی ٥٠٠ هەزار هاوڵاتیی وڵاتەكەى؛ لەسەر دەستی رژێمەکەی؛ لە ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٧٨ فەرمانی لەشکرکێشی بۆ سەر وڵاتى تانزانیا دا و دواتر پچڕانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ هەمو وڵاتانى دونیا كردە فەرمان و حاڵەتى لەناكاوى لە وڵات راگەیاند، هەمو ئەم سیناریۆیانەش بۆ ئەوەبو یاخیبونێكى ناو سوپاكەى پەردەپۆش بكات.

  • عیدی ئەمین..لە نێوان ستەم و پرتەقاڵ خواردن و رەفتاری نامۆدا

  • ناپلیۆن..ئەو ئیمپراتۆرەى لە پشیلە دەترسا و دەنگى زۆر ناخۆشبو

  • ئیرادە زانیاری سەرنجڕاكێش لەسەر فازڵ بەڕاك بڵاودەكاتەوە

  • 42 ساڵ بەسەرگولەبارانکردنی 59 گەنجی کورد لە شاری مهاباد تێدەپەڕێت

  • ئیسرائیل 'دەوڵەتی جولەکەکان' لە غەززە دروست دەکات

  • ژمارەی قوربانیانی غەززە گەیشتە 54 هەزار کەس

  • مه‌زارگایه‌كی جوله‌كه‌كان له‌ به‌غدا نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌‌

  • نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی گەرمتربوونی گۆی زەوی هۆشداری دەدات

  • عێراق؛ كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی ئاو بەڕێوەدەچێت

سەرەکی