2025-05-22 120 جار خوێنراوەتەوە

ڕاستی كوشتن و له‌ناوبردنی سپیپێسته‌كانی ئه‌فریقای باشوور

ئیرادە میدیا

دوێنێ چوارشه‌ممه‌، 21ی ئایاری 2025، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، پێشوازی له‌ سیریل ڕامابۆسای سه‌رۆكی ئه‌فریقای باشوور كرد، له‌ دیمه‌نێكدا كه‌ هاوشێوه‌ی هه‌راسانكردن و شه‌رمه‌زاركردنه‌كه‌ی تره‌مپ بۆ فلادیمێر زیلینیكسی سه‌رۆكی ئۆكرانیا بوو، ئه‌مجاره‌ش تره‌مپ به‌ بیانووی كوشتن و سته‌مكردن و جیاكاری نه‌ژادی دژ به هاوڵاتیانی‌ سپیپێست له‌لایه‌ن ڕه‌شپێسته‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ هه‌وڵیدا سه‌رۆكی ئه‌فریقای باشوور له‌به‌رده‌م ڕۆژنامه‌نووسان و كامێراكانیاندا هه‌راسان بكات.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ خستنه‌ ڕووی چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی وێنه‌یی ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سپیپێسته‌كان له‌ كۆماری ئه‌فریقای باشوور تووشی سته‌ملێكردن و كوشتنی به‌كۆمه‌ڵ ده‌بنه‌وه‌، دانیشتوانی سپیپێستی ئه‌و وڵاته‌ و جوتیاره‌كان به‌ كۆمه‌ڵ ماڵه‌كانیان و زه‌وییه‌كانیان له‌ ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی ڕه‌شپێسته‌كان جێده‌هێڵن و به‌هه‌زارانیان له‌و وڵاته‌ هه‌ڵدێن.

تره‌مپ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ به‌ به‌رچاوی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ ده‌كرێن، كه‌ ڕه‌شپێسته‌كان ئێسته‌ باڵاده‌ستن تێیدا، به‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌نگاوێك بنێن.

سه‌رۆك تره‌مپ، هه‌ندێك ڕۆژنامه‌ به‌رز ده‌كاته‌وه‌ كه‌ وتار و وێنه‌یان تێدایه‌ له‌باره‌ی كوشتن و هه‌راسانكردنه‌كانی هاوڵاتیانی سپێپێستی ئه‌فریقی.

له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی ئه‌فریقای باشوور هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌رێنی له‌ ڕوخساریدا پیشان نه‌دا، به‌ڵام گوتی من یه‌كه‌مجاره‌ ئه‌مانه‌ ده‌بینم و ده‌مه‌وێت بزانم ئه‌مه‌ له‌ كوێ ڕوویداوه‌؟!

هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رۆكه‌ ئه‌فریقییه‌ ئه‌وه‌شی گوت كه‌ "به‌رده‌وام تاوانی كوشتن له‌ ئه‌فریقا ڕووده‌ده‌ن و زۆرینه‌شیان له‌ ڕه‌شپێسته‌كانن"، تره‌مپ وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت: "به‌ڵام جوتیاره‌كان ڕه‌شپێست نین"، سه‌رۆكی ئه‌فریقای باشووریش ده‌ڵێت: "ئه‌م مه‌ترسیانه‌ی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌یت، من ئاماده‌م له‌گه‌ڵتدا گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ بكه‌م".

هه‌روه‌ها دوای دانیشتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تره‌مپدا، ڕامابۆسا گوتی: هیوادارم سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ دانیشتنی (كۆمه‌ڵه‌ی بیست) بێته‌ ئه‌فریقا، پێشبینیش ده‌كه‌م ئه‌مریكا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ بكات"، له‌باره‌ی دادگای نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار سكاڵای له‌سه‌ر نه‌ته‌نیاهۆ و به‌پرسانی تر ئیسرائیلی به‌ تاوانی جه‌نگ تۆمار كرد، وتی: له‌گه‌ڵ تره‌مپدا باسی ئه‌وه‌مان نه‌كرد، به‌ڵام هیوادارم به‌شداربین له‌ ڕێكه‌وتنی نێوان فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و ئیسرائیلییه‌كان.

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌كانی تره‌مپ له سیریل ڕامابۆسا، سه‌دان له‌ هاوڵاتیانی سپیپێستی ئه‌فریقای باشوور، چوونه‌ به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ بریتۆریای پایته‌خت و دروشمیان بۆ پشتگیری له‌ قسه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ گوته‌وه‌ و پۆستكاردیان به‌رز كردبووه‌وه‌ كه‌ لێی نوسرابوو: "جینۆسایدی دووه‌م بوه‌ستێنن" وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ گه‌ڕی دووه‌می جینۆساید به‌ڵام ئه‌مجاره‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ لایه‌ن ڕه‌شپێسته‌كانه‌وه‌ دژ به‌ سپیپێسته‌كان، له‌كاتێكدا مێژووی سه‌ده‌ی بیسته‌می ئه‌و وڵاته‌ بریتی بوو له‌ خه‌باتی ڕه‌شپێسته‌كان دژ حوكمڕانی سپیپێسته‌كان كه‌ له‌ زۆرینه‌ی مافه‌كانیان بێ به‌شیكردبوون و وه‌ك هاوڵاتی پله‌ دوو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرن، نێڵسۆن ماندێلا (2018-2013) وه‌ك سومبوڵی ئه‌و خه‌باته‌ دژ به‌ جیاكاری نه‌ژادی و ئه‌پارتاید له‌ جیهاندا ناسراوه‌.


 
هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا هیچ ڕێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی بێلایه‌ن به‌ته‌واوه‌تی ئه‌و تاوانی كوشتنانه‌ی له‌و وڵاته‌دا ڕووده‌دات وه‌ك تاوانی به‌رنامه‌بۆداڕێژراو دژ به‌ كه‌مینه‌ی سپیپێست دانه‌ناوه‌، به‌ڵام ناوبه‌ناو هاوڵاتیانی سپیپێستی ئه‌و وڵاته باس له‌ جیاكاری نه‌ژادی ده‌كه‌ن دژیان به‌ بێ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت ئاوڕیان لێ بداته‌وه‌، و حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ش ڕایگه‌یاندوو كه‌ تاوانه‌كانی كوشتن له‌ وڵاته‌كه‌یدا له‌ ئاستێكی به‌رزدایه‌ به‌ڵام به‌هیچ جۆرێك پاڵنه‌ره‌كانی له‌به‌ر هۆكاری نه‌ژادی نییه‌.‌    




  • ڕاستی كوشتن و له‌ناوبردنی سپیپێسته‌كانی ئه‌فریقای باشوور

  • دامەزراوەی پەی: ساڵ لەدوای ساڵ پەرلەمان لاوازتر، سست و دەستەمۆو فەرامۆشكراوتر دەبێت

  • سەرۆک کۆماری ئێران: ئێمە لە هەڕەشەکان ناترسین

  • تره‌مپ بۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع: كه‌مپه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بپارێزه

  • دوای خۆهەڵوەشاندنەوە پێدەچێت پەکەکە پارتێکی ئینتەرناسیۆنال ڕابگەیەنێت

  • پـ..ـەکــ.ــەکـ..ـە کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری خۆی راگەیاند

  • ڕیشه‌ مێژوییه‌كانی پرسی كشمیر و ناكۆكی نێوان هند و پاكستان

  • میدیای ئیسرائیل: ترەمپ لەکاتی چوونی بۆ سعودیە دان بە دەوڵەتی فەلەستین دەنێت

  • نەتەوە یەکگرتووەکان: لە تورکیا پێشکەوتن نییە، پێشێلکاری بەردەوامە!

سەرەکی