3   کاتژمێر پێش ئێستا 77 جار خوێنراوەتەوە

بەدیل گیرا و پاشان دیل بەدیلی پێكرا؛ چیرۆكی ئەو شەڕڤانەی دووبارە چوەوە ناو یەپەژە

ناوەندی هەواڵ

نارین ئاخین كچە شەڕڤانێكی عەرەبە، دوای ئەوەی لە دێرەزوور لەلایەن چەكدارانی تەحریر شام بەدیلگیرا و چەند رۆژێك لەمەوبەر دیل بە دیلی پێكرا، پاش ئازادبوونی دووبارە چووەتەوە ناو ریزەكانی گەریلا.

شەڕڤانی یەپەژە نارین ئاخین كە دوای بەدیلگرتنی بۆ ماوەی دوو مانگ لە دێرەزۆر ئازاد بوو ڕایگەیاند:"باوەڕتان بە خۆتان هەبێت. كاتێك بە دیل گیرابووم، هەندێك بە منیان دەگوت 'دیاری'، بەڵام ئەوەتا لە ئێستادا بە سەربەزییەوە بە جلە سەربازییەكانمەوە لەگەڵ ئێوەدام."

چیرۆكی ئارین ئاخین لەناو شەڕی ئاڵۆزی ناوچەكەدا یەكێكە لە نموونە سەرنجڕاكێشەكانی بەرخۆدانی ژن، شەڕی ناسنامە و گۆڕانكاریی كۆمەڵایەتییە. نارین كە خەڵكی شاری منبجە، وەكو شەڕڤانێكی عەرەب چوارچێوە نەریتییەكانی ڕەتكردەوە و چووە ناو یەكینەكانی پاراستنی ژن (یەپەژە). 

لە شەڕی دواییدا كە مانگی یەكی ئەمساڵ بەڕێوەچوو، لە ناوچەكە حكومەتی كاتیی سوریا، داعش و ئەو گرووپە چەكدارانەی لەلایەن توركیاوە پشتیوانی دەكرێن، لە شەڕ و هێرشەكاندا پێشێلكاریی زۆریان دژی ژنان ئەنجامدا. دیمەنەكانی ئەم بابەتە بڵاوبوونەوە و لەناو ڕای گشتیدا ناڕەزایەتیی گەورەی لێ كەوتەوە.

نارین ئاخین و هاوڕێكەی ئامارە ئینتیقام دوو شەڕڤانی ژنی عەرەبی خەڵكی منبجن. مانگی كانوونی دووەم لە دێرەزۆر بە دیل گیران. لە كاتی بەدیلگرتنیاندا دیمەنەكانیان بڵاوكرایەوە و لە دیمەنەكاندا بانگەشەی ئەوە دەكرا كە وەكو 'دیاری' پێشكەشی ئەبو موجاهید دەكرێن.

نارین ئاخین ساڵی 2022 بڕیاریدا بچێتە ناو ڕیزەكانی یەپەژە و ئەم بڕیارەش وەكو وەرچەرخانێكی گرنگی ژیانی پێناسە دەكات.

ئاماژەی بەوە كرد بە ئیرادەی چوونەدەرەوەی لە چوارچێوە نەریتییەكان ئەم هەنگاوەی نا و بەم شێوەیە باسی ئەم پرۆسەیەی كرد، "بۆ وەستاندنی ئەو تێڕوانین و شێوازە ژیانە نەریتییەی بەسەرمدا دەسەپێندرا، ویستم ببمە شەڕڤانێك كە وڵاتەكەی دەپارێزێت."

نارین دەڵێت " ئەم بەشداربوونە بۆ ئەو سەرلەنوێ پێناسەكردنی خۆی بوو و لەناو یەپەژەدا دەرفەتی بۆ ناسینی خۆی و بنیاتنانی ناسنامەیەكی نوێ دۆزییەوە".

ئاخین ئاماژەی بەوە كرد" لەناو ڕیزەكانی یەپەژەدا گۆڕەپانێكی نوێی بۆ خۆی دۆزییەوە، لەوێ نەك تەنها لە ڕووی سەربازییەوە، بەڵكوو گۆڕانكارییەكی تاكەكەسیشی هێنایە دی. نارین كە دواتر بۆ پاراستنی ژنانی ناوچەكە لە دێرەزۆر ئەركدار كرا، بەم شێوەیە باسی ئەو كاتەی كرد".

"دوای ئەوەی چوومە دێرەزۆر ڕووداوەكان زۆر بەپەلە ڕوویاندا. لەلایەن هۆز و گرووپە چەكدارەكانی سەر بە حكومەتی كاتییەوە بە دیل گیرام. منیش عەرەبێك بووم بەڵام لەلایەن گەلی خۆمەوە بە دیل گیرام. لە دیمەنەكانی كاتی دیلگرتندا هەمووان بینییان كە چۆن ئێمە وەكو 'دیاری بۆ ئەبو موجاهید' ناوبراین."

نارین لە ماوەی دوومانگی بەدیلگرتنیدا وەك خۆی دەڵێت درێژەی بە بەرخۆدان داوە و دەڵێت "پێیان وابوو ئێمە دەوەستێنن، واتا و ئیرادەی ژن لەناودەبەن، بەڵام نەخێر، ئەو ڕۆژانەی لە زیندان بووم بەردەوام دەموت: لێرە دەچمە دەرەوە و دەگەڕێمەوە ئەو شوێنەی كە خۆمم لێ دۆزییەوە، دەگەڕێمەوە ناو ڕیزەكانی یەپەژە. هەرگیز هیوام لەدەستنەدا."

نارین 19ـی ئادار لە گۆڕینەوەی دیلەكاندا وەكو سێ شەڕڤان، بە گشتی حەوت ژن ئازاد بوو. سەرلەنوێ خۆگەیاندنەوە هاوڕێیانیشی وەكو 'یەكێك لە خۆشترین كاتەكانی ژیانی' پێناسەكرد.

نارین ئاخین ئێستا بە جلوبەرگە سەربازییەكانییەوە لەناو ڕیزەكانی یەپەژەیە و پەیامێكی بەهێزی بۆ هەموو ژنان نارد "سیاسی، مەدەنی یاخود سەربازی، بە هەموو ژنانی تێكۆشەر دەڵێم با باوەڕبەخۆبوونتان بەهێز بێت، كاتێك بە دیل گیرابووم، هەندێك بە منیان دەوت دیاری، بەڵام ئەمڕۆ لە بەردەم ئێوەم؛ بە جلوبەرگە سەربازییەكانمەوە، بە سەربەرزی و بە بەهێزی".

  • بەدیل گیرا و پاشان دیل بەدیلی پێكرا؛ چیرۆكی ئەو شەڕڤانەی دووبارە چوەوە ناو یەپەژە

  • توێژینەوەیەك: ئەو پیاوانەی بڕوایان بە یەكسانی جێندەری نییە توندوتیژن بەرامبەر ژنان

  • پیاوێك كچە 17 ساڵەكەی خۆی كوشت

  • ڕۆژهەڵاتی كوردستان؛ ساڵی ڕابردوو 47 ژن كوژراون

  • ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان؛ ژنانی كورد لە ئێران سەركوت دەكرێن

  • لە هەر ئەڵقەیەكی زنجیرە توركییەكان نۆ جار توندوتیژی دژی ژنان ئەنجام دەدرێت

  • پیاوێكى كورد له‌ به‌ریتانیا به‌ چه‌قۆ هێرشده‌كاته‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ى و 21 ساڵ زیندانى ده‌كرێت

  • ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران له‌ گۆڕه‌كه‌شدا ڕێگه‌ ناده‌ن ئه‌رمیتا بێ سه‌رپۆش بێت

  • مامۆستایه‌كى زانكۆى تاران دوورده‌خرێته‌وه‌

سەرەکی