وێنەی ئەزین مووحەد
2024-10-17 303 جار خوێنراوەتەوە

مامۆستایه‌كى زانكۆى تاران دوورده‌خرێته‌وه‌

ناوەندی هەواڵ

مامۆستایه‌كى زانكۆ به‌ناوى ئەزین مووحەد ده‌ڵێت " لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵەوە لە زانکۆی تاران  ئاگادار کراومەتەوە کە ناتوانم لە وانەوتنەوە بەردەوام بم".

ئەزین مووحەد پرۆفیسۆری بوارى میوزیك لە زانکۆی تاران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕى بی بی سی بەریتانی وتى: لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵەوە لە زانکۆى تاران  ئاگادار کراومەتەوە کە بۆ ماوەی شەش مانگی دیکە ناتوانم لە وانەوتنەوە بەردەوام بم و سزاکەم نوێ کراوەتەوە، موچەکەشم بردراوە. ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵم بێ بەڵگە و بێ بنەمایە. داوای لە کۆمەڵگەی ئەکادیمی دەکەم پشتیوانیم لێبکەن.

وتیشی: بەداخەوە ئەو یاسایانەی لە لایەن کاربەدەستانی ئێرانەوە بۆ زانکۆکان دەرکراون دەبێت قبوڵیان بکەین، لە هەمان کاتدا دەتوانن بە بێ بەڵگەنامەی یاسایی بڕیاری نادروست دەربکەن، کە دەتوانرێت دژی خوێندکاران و پرۆفیسۆرەکان جێبەجێ بکرێت.

ئەزین مووحەد پرۆفیسۆری مۆسیقا لە زانکۆی تاران ئاماژەی بە ڕێنماییەکانی سەرپێچی یاسایی بۆ ئەندامانی دەستەی وانەبێژی کرد و وتی: تا ئەو کاتەی نەتوانین ئەو یاسا ستەمکارانە بگۆڕین کە دژی سەربەخۆیی زانکۆکان دەرکراون، زانکۆکان بەردەوام بەدەست ئەم قەیرانانە دەناڵێنن .

ئەزین مووحەد، لە دایکبووی ساڵی 1960ه‌ پرۆفیسۆری میوزیكه‌ لە زانکۆی تاران، لە ساڵی 1993ەوە ئەندامی دەستەی وانەبێژی فاکەڵتی هونەرە جوانەکانی زانکۆی تاران و پرۆفیسۆری میوان بووە لە زانکۆی پۆرتلاند و زانکۆی ئایۆنیان لە یۆنان، دکتۆراکەی لە زانستی میوزیك لە زانکۆی هارڤارد بەدەستهێناوە.

ئه‌زین لە پایزی 2022ەوە بە هۆی بەشداری کردنی لە شۆرشی “ژن ژیان ئازادیی” و پشتیوانی کردنی لەو خوێندکارانەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە ئەشکەنجە دراون یان کوژراون چه‌ندین تۆمه‌تى ئاڕاسته‌ كراوه‌.


  • بەدیل گیرا و پاشان دیل بەدیلی پێكرا؛ چیرۆكی ئەو شەڕڤانەی دووبارە چوەوە ناو یەپەژە

  • توێژینەوەیەك: ئەو پیاوانەی بڕوایان بە یەكسانی جێندەری نییە توندوتیژن بەرامبەر ژنان

  • پیاوێك كچە 17 ساڵەكەی خۆی كوشت

  • ڕۆژهەڵاتی كوردستان؛ ساڵی ڕابردوو 47 ژن كوژراون

  • ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان؛ ژنانی كورد لە ئێران سەركوت دەكرێن

  • لە هەر ئەڵقەیەكی زنجیرە توركییەكان نۆ جار توندوتیژی دژی ژنان ئەنجام دەدرێت

  • پیاوێكى كورد له‌ به‌ریتانیا به‌ چه‌قۆ هێرشده‌كاته‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ى و 21 ساڵ زیندانى ده‌كرێت

  • ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران له‌ گۆڕه‌كه‌شدا ڕێگه‌ ناده‌ن ئه‌رمیتا بێ سه‌رپۆش بێت

  • مامۆستایه‌كى زانكۆى تاران دوورده‌خرێته‌وه‌

سەرەکی