×

2024-09-07 154 جار خوێنراوەتەوە

یەکەم بیرە نەوت لە بەغدا هەڵکەنرا

ناوەندی هەواڵ

وەزارەتی نەوتى عێراق ئاشكرایکردووە، لە ناوچەی نەهرەوانی باشوور و رۆژهەڵاتى بەغدا توانیویانە دوو بیرە نەوت هەڵکەنن، کە ڕۆژانە توانای بەرهەمهێنانی 40 هەزار بەرمیل نەوتیان هەیە.

ئەمڕۆ شەممە، 7ـی ئەیلوولی 2024، باسم محەمەد، جێگری سکرتێری کاروباری دەرهێنان لە وەزارەتى نەوتى عێراق ڕایگەیاندووە، پلانی گەورەیان بۆ جێبەجێکردنی رێنماییەکانی حکومەت لە پیشەسازیی نەوت و گاز هەیە، بۆ بەدەستهێنانی گەشەسەندنی ئابووری و دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆمپانیاى ئى بى ئێس'EBS'ـى چینى پێی رایگەیاندوون، پەرەپێدانی ئەو کێڵگە نەوتیە گەیشتووەتە رێژەی بەرهەمهێنانی 40 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە داهاتودا ئامانجیان ئەویە بەرهەمهێنان لەو کێڵگەیە زیاد بکەن بۆ دابینکردنی وێستگەی کارەبای قودس لە بەغدا و پاڵاوگەی دۆرە.

محەمەد یاسین، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی ناوەڕاستى عێراق رایگەیاندووە، ئەمە یەکەم بیری نەوتە لە کێڵگەی رۆژهەڵات و باشووری بەغدا لە ناوچەى نەهرەوان لە ماوەی 82 رۆژدا تەواو بکرێت، بەشێوەیەکە قوڵى بیرى یەکەمیان هەزار و 215 مەتر و بیرى دووەمیشیان هەزار و 503 مەترە.

ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەیەکی زۆرە هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ بازارەکانی جیهان ڕاگیراوە و تائێستا بەغدا و هەولێر لە سەر شێوازی هەناردەکردنەوەی نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێککەوتنێک، پێشتریش سەرۆکی ڕێکخراوی ئۆپیک لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا هۆشداری دابوو لە فرۆشتنی نەوتی قاچاخ لە هەرێم، کە بەهۆیەوە نەوتی عێراق کەمکرایەوە. 

  • تائێستا به‌غداد چه‌ند پاره‌ى ناردووه‌ و كه‌ى لیستى مانگى نۆ ڕاده‌گه‌یه‌نرێت؟

  • کاتى دابەشکردنى نەوت لە سەنتەرى شارەکان راگەیەندرا

  • هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دابەشدەکرێت

  • دیلان غەفور: هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی ئەیلول دەنێردرێت

  • دوابڕیار لە مووچە و تەمەنی خانەنشینی دەدرێت

  • لە سلێمانى پارەى گەنمى جووتیاران دابەشدەکرێت

  • نوێترین زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

  • عەتوان عەتوانى: حکومەتى هەرێم رازیبووە پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکاندا بکرێت

  • کێشە بۆ ناردنى تەواوکارى مووچەى مانگى هەشت دروستبوو

سەرەکی