2025-02-16 234 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆی دوو هۆکار تاوەکو ئێستا لیستی مووچەی مانگی دوو ئامادە نەکراوە

ناوەندی هەواڵ

بەپێی زانیارییەکان لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، تا ئەمڕۆش یەکشەممە، 16-2-2025 تەرازووی پێداچوونەوە و لیستی مووچەی مانگی 2/شوبات ئامادە نەکراون و داواش لە وەزارەتەکان کراوە کاری لەسەر بکەن، هەرکاتێک تەواو بوون، بۆ وەزارەتی دارایی بنێرن.

هۆکاری دواکەوتنەکە بۆ ئەو گۆڕانکارییانە دەگەڕێتەوە کە لە لیستی مووچە ڕوویان داوە.

لیستی مووچەی مانگی دوو هەمان لیستی مانگی یەک دەبێت، کە بە شێوازی یەکگرتووی دیجیتاڵی (سیستمی پایڕۆڵ) ئامادەکراوە، تەنیا ناوی ئەو کەسانەی لێ دەردەهێندرێت کە لەم مانگەدا خانەنشین دەبن.

بەپێی زانیارییەکانی "ئیرادە" سەبارەت بە مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو،هیچ گفتوگۆ، تەنانەت تەلەفۆن و نامەیەکیش لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر ئەو مووچەیە نییە، چونکە بەغدا پێشتر وتوویەتی گفتوگۆ لەسەر مووچەی مانگەکانی ئەمساڵ دەکات، نەوەک ساڵی رابردوو.

  • عێراق.. بەهۆى نەوتەوە بودجە لەژێر مەترسیدایە

  • عێراق لە روى ئابورییەوە دەبێتە چوارەمین وڵاتى عەرەبى

  • ئەمریکا: ئـێران گەروى هورمز دابخات ئابوری وڵاتەکەی بە یەکجاری لەناو دەبات

  • نرخى بلیتى فرۆكە بۆ لوبنان گران دەبێت

  • كەركوك.. 20 بارهەڵگر گەنمى جوتیاران رەتكرایەوە

  • دواى شەش مانگ لە داخستنى؛ بۆرسەى دیمەشق كرایەوە

  • یەدەگێكى گەورەى نەوت و غاز لە سەڵاحەدین ئاشكرادەكرێت

  • بەرهەمهێنانى نەوتى وڵاتانى ئۆپیك پڵەس زیاد دەكات

  • سودانی بە دوو مەرج بڕیاریداوە مووچەی مانگی پێنج بنێرێت

سەرەکی