×

2024-02-10 319 جار خوێنراوەتەوە

زیاتر لە 65٪ی سودانییەکان پێویستیان بە یارمەتی خۆراکی بەپەلە هەیە

ناوەندی هەواڵ

نەتەوەیەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت، بەهۆی دروستبووونی جەنگ و ئاڵۆزییەکانەوە لەو وڵاتە، زیاتر لە 25 ملیۆن هاوڵاتیی سودانی پێویستیان بە هاوکاری بەپەلە هەیە.

بەپێی ئامارێکی وڵاتەکە، زیاتر لە 10 ملیۆن سودانی لەو شەڕەی کە ماوەی 10 مانگە بەردەوامە هەڵاتوون و نزیکەی 15 ملیۆنیش لەو ناوچانەی شەڕیان تێدایە گیریان خواردووە و هیچ سەرچاوەیەکی داهاتیان نییە و رووبەڕووی مەترسی برسێتی بوونەتەوە و مەترسی دووبارەبوونەوەی برسێتی گەورە لەو وڵاتەدا هەیە.

بەپێی راپۆرتەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە، زیاتر لە 25 ملیۆن سودانی، واتە نزیکەی 65٪ی کۆی دانیشتووانی ئەو وڵاتە کە دەکاتە 42 ملیۆن کەس، پێویستیان بە یارمەتی خۆراکی بەپەلە هەیە.

ئەو رێکخراوە ئاماژە بەوەش دەکات، بەهۆی بارودۆخی ئەمنی و کەمی بودجەی پێویست کە بە زیاتر لە چوار ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت، ئاستەنگیان بۆ دروستبووە لە گەیشتن بەو هاوڵاتییانەی پێویستییان بە هاوکاری بەپەلە هەیە.

سەبارەت بە سەرچاوەی بژێوی سودانییەکان، بەپێی خەمڵاندنەکان زیاتر لە هەشت ملیۆن کرێکار کە لە کەرتی حکومی و تایبەت کاریان دەکرد، ئێستا کارەکانیان لەدەستداوە یاخود چەند مانگێکە مووچەکانیان بڕاوە.

دیارترین برسێتیش کە بەسەر ئەو وڵاتەدا هاتبێت لە ساڵی 1888 روویدا کە بە برسێتی ساڵی شەشەم ناسراوە و بەهۆیەوە سەدان هەزار کەس لەو وڵاتە گیانیان لەدەستدا، ئەوە بێجگە لە روودانی وشکەساڵییەکی گەورە کە کاریگەرییەکانی هەموو ناوچەکانی وڵاتەکەی گرتەوە.

  • ئێران؛ مردنی پێشوەختە دەیان هەزار کەسی تێپەڕاند

  • ئەڵمانیا ڕەتیدەكاتەوە سەربازەكانی هاوكاری ئیسرائلیان لەشەڕدا كردبێت

  • ئەمریکا بۆ تورکیا: ئەمریکا هیچ کارنامەیەکی نیە بۆ کشانەوە لە سوریا

  • ترەمپ مایک واڵتس دەکات بە ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا

  • ئیسرائیل بە فەرمی داوای پتەوكردنی پەیوەندی لەگەڵ كورد دەكات

  • قەتەر پشتیكردووەتە حەماس؟

  • ئەمریکا دەربارەی هەوڵی تیرۆرکردنی ترەمپ ئێران تۆمەتبار دەکات

  • نانسی پیلۆسی: بایدن هۆكاری شكستی دیموكراتەكان بوو

  • نەتەوە یەكگرتووەكان: لەسەدا 70ی كوژراوانى غەززە ژن و منداڵن

سەرەکی