2024-02-13 462 جار خوێنراوەتەوە

هەرەس هینانی کانێکی غەلوز لە فلیپین قوربانی لێدەکەوێتەوە

ناوەندی هەواڵ

ژمارەی قوربانیانی هەرەسهێنانی کانە زێرەکەی فلیپین تا دێت ڕوو لە زیادبوونە، لە نوێترین ئاماردا، ئاماژە بەوەکراوە، ژمارەى ئەو کەسانەى بەهۆى ڕووداوەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەشتووەتە ٦٨ کەس و ٥٠ کەسی دیکەش بێ سەر و شوێنن.

شەوی ١١ لەسەر ١٢ـی ئەم مانگە لە گوندێکی پارێزگای داڤۆ دی ئۆرۆی فلیپین بەهۆی بارینی بارانێکی زۆر و زەمین لەرزەوە کانێکی زێر هەرەسی هێنا.

بەرپرسی دەزگای کارەساتی سروشتی لە پارێزگای داڤۆ دی ئۆرۆی فلیپین، بەمجۆرە لەبارەى ڕووداوەکەوە بۆ میدیاکانی ووڵاتەکەی زانیارى خستووەتەڕوو:-

ئاماژەى بەوەکردووە، تا دێت ژمارەی قوربانیانی ڕووداوەکە ڕوو لە زیادبوونە، بەپێى نوێترین ئامار تا ئێستا، ٦٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٠ کەسیش بێ سەروشوێنن.

وتیشى، هیچ هیوایەکمان نیە بۆ ئەو کەسانەی، کە بێ سەروشوێن بوون تا ئێستا لەژیاندا مابن، چونکە بۆنێکی ناخۆشی زۆر بڵاوبووەتەوە لە نزیک شوێنى ڕووداوەکە، کە پێمان وایە دەبێتە هۆى گیان لەدەستدانیان.

بۆ ماوەی دوو ڕۆژە بە بەردەوامی تیمەکانی فریاکەوتنی خێرا بەردەوامن لە گەڕان بەدوای دۆزینەوەی ئەو کەسانەی بێ سەروشوێن بوون و کەوتوونەتە ژێر دار و پەردووى کانە ڕووخاوەکەوە .

  • وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئیسرائیلە

  • ئەمڕۆ چاوەڕوان دەکرێت ترەمپ پیلانە توندەکەی بخاتە ڕوو لەبارەی غەززە

  • وڵاتانی عەرەبی نیەتیان باشە و واشنتن دەرفەتێکیان پێدەدات لەبارەی گەشتن بەپلانێک بۆ غەززە

  • ئایا جیهان سایکس پیکۆیەکی نوێ بە سەرکردایەتی ترەمپ قبوڵ دەکات؟

  • ئاگرەکەى لۆس ئەنجلس کۆنتڕۆڵکرا

  • حەماس سێ بارمتەکراوی ئیسرائیلی ئازاد کرد

  • ژمارەیەک بارمتەى دیکەى ئیسرائیلى ئازاد دەکرێن

  • فڕۆکەیەکى نەفەرهەڵگر و کۆپتەرێکى سەربازیی لە واشنتۆن پێکیاندادا و چەندین کەس بونە قوربانیی

  • پرسی سەرەکییان غەززە دەبێت، ترەمپ و ناتانیاهۆ کۆدەبنەوە

سەرەکی