2025-05-26 146 جار خوێنراوەتەوە

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری داوای لیستی فه‌رمانبه‌رانی خانه‌نشین له‌ وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كات

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، بۆ لیستى مووچەى مانگى پێنج، زیاتر لەپێنج هەزار خانەنشینى نوێ خراونەتەوە لیستى مووچە و داوای لیستی فه‌رمانبه‌رانی خانه‌نشین لە وەزارەتەکان دەکات.

لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی ‌و ئابوری هەرێم بڵاویکردەوە، لەچوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتی دارایی، چەندین ڕێکارو هەنگاوی پێویست بۆ خێرا ڕاییکردنی مامەڵەی خانەنشینان گیراونەتەبەر، داوا لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەت کراوە کە لەسەر بنەمای فۆڕمی زانیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین دۆسیەی ئەو فەرمانبەرانە ڕەوانە بکەن کە تەمەنی یاساییان لە خزمەت تەواوبوە و بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوی عێراق ڕەوانەی خانەنشینی دەکرێن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ئەنجامی ئەو ڕێکارانەی لە دو مانگی ڕابردو گیرانەبەر توانراوە بۆ لیستی موچەی مانگی (ئایار/5) پێنج هه‌زار و 261 خانەنشینی نوێ داخڵی لیستی موچە بکرێنەوە.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری ده‌ڵێت، ئه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ کراوە تا لەگەڵ موچەی مانگی ئایار موچەی مانگەکانی ڕابردوشیان بۆ خەرج بکرێتەوە، بەپێی ئەو تەرخانەی لە ساڵی 2025 بۆیان جێگیرکراوە.

 

  • كەركوك.. 20 بارهەڵگر گەنمى جوتیاران رەتكرایەوە

  • دواى شەش مانگ لە داخستنى؛ بۆرسەى دیمەشق كرایەوە

  • یەدەگێكى گەورەى نەوت و غاز لە سەڵاحەدین ئاشكرادەكرێت

  • بەرهەمهێنانى نەوتى وڵاتانى ئۆپیك پڵەس زیاد دەكات

  • سودانی بە دوو مەرج بڕیاریداوە مووچەی مانگی پێنج بنێرێت

  • سلێمانی؛ ساڵانە 127 هەزار و 750 تۆن مریشک و 650 ملیۆن هێلکە بەرهەم دەهێنرێت

  • عەلی عەلاق: دەبێت ڕێگریی لە سپیکردنەوەی پارە بکەین، چونکە دەبێتە هۆی پشتیوانیکردن لە تیرۆر

  • هندستان بایكۆتی توركیا ده‌كات

  • رۆیتەرز: وەزارەتی نەوتی عێراق؛ هەرێم لەسەر گرێبەستەكانی مەسرور بارزانی لە ئەمریكا دەداتە دادگا

سەرەکی