2025-05-28 248 جار خوێنراوەتەوە

عەلی عەلاق: دەبێت ڕێگریی لە سپیکردنەوەی پارە بکەین، چونکە دەبێتە هۆی پشتیوانیکردن لە تیرۆر

ناوەندی هەواڵ

 لەمیانی بەڕێوەچونی کۆنفرانسی ڕووبەڕووبوونەوەی سپیکردنەوەی پارە لە بەغدا پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق وتی: باش دەزانین کە سپیکردنەوەی پارە و پشتیوانیکردنی تیرۆر تەنیا پرسێکی ماددی نییە، ئەرکە لەسەر هەموومان، سپیکردنەوەی پارە لە ڕیشەوە بنبڕ بکەین.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 28ی ئایاری 2025، لەکاتی بەڕێوەچونی کۆنفرانسی ڕووبەڕووبوونەوەی سپیکردنەوەی پارە لە بەغدا بەڕێوەچوو، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە کۆنفرانسەکەدا ڕایگەیاند، ئێمە کار بۆ سەپاندنی سەقامگیری پارە دەکەین، باش دەزانین کە سپیکردنەوەی پارە و پشتیوانیکردنی تیرۆر، تەنیا پرسێکی ماددی نییە، بەڵکو دەگایەکە بۆ شکستهێنان بە سەقامگیریی و لێکترازانی هەموو دەزگاکانی عێراق لەڕووی سیاسیی و دارایی.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەماهەنگی و پێکەوە کارکردن بژاردە نییە، بەڵکو ئەرکە لەسەر هەموومان، بۆ ئەوەی سپیکردنەوەی پارە لە ڕیشەوە بنبڕ بکەین، دەشڵێت: عێراق لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان بەشێوەیەکی باش هەماهەنگی کردووە، هەروەها کارمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پشتیوانی تیرۆر کردووە.

عەلی عەلاق وتیشی: عێراق پابەندە بە توندکردنی هەموو ئەو ڕێکارانەی دەبنە هۆی بنبڕکردنی سپیکردنەوەی پارە، لەوبارەوە ئەزموونمان لە وڵاتان وەرگرتووە و کۆمەڵێک خاڵی بەهێزمان بۆ سەقامگیریی پارە وەرگرتووە، هەروەها بەدواداچوون بۆ ئەو پارانەی هەناردەی دەرەوە کراوە، دەکەین، بەم هۆیەشەوە زانیارییەکان لەگەڵ لایەنی نێودەوڵەتی ئاڵوگۆڕ دەکەین.

ڕوونیشی کردەوە، کۆمەڵێک خاڵی لاوازمان هەیە پێویستە سەرنجیان بدەین و چارەیان بکەین، بۆ ئەوەی مەترسی سپیکردنەوەی پارە کەم بکەینەوە، هەروەها بەردەوامین لەهەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵەی کاری دارایی نێودەوڵەتی، بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ سپیکردنەوەی پارە دابنێین.

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ڕاشیگەیاند، کارمان کردووە بۆ ئەوەی ئەوپارانە بۆ شتێک نەچێت کە زیان بە وڵاتەکەمان بگەیەنێت و ببێتە مەترسی، هەروەها ئەو ڕێکارانەی گرتوومانەتە بەر بریتییە لە چاودێریکردنی ئەوپارانەی دەچنە دەرەوەی وڵات، بەمەش وردبینی تەواو لەو بڕە پارەیە و ناوی بانکەکان دەکەین، ڕێگرییش لە بەکارهێنانی ئەو پارەیە دەکەین بۆ مەبەستی دیکە بەکار بهێنرێت جگە لەو مەبەستەی کە پێشکەشی بانکی ناوەندی کراوە.

باسی لەوەشکرد، لەگەڵ هەرێمی کوردستان کاریان کردووەو هەماهەنگیان هەیە لە ڕووبەڕووبوونەوەی سپیکردنەوەی پارە، کە هەرێمی کوردستان  نوێنەری لای ئێمە هەیە، ئەوەش مانای وایە بڕیارەکانی بانکی ناوەندی لەهەموو عێراق جێبەجێ دەکرێت. 

  • ئەگەر گەرووی هورمز بە داخراوی بمێنێتەوە نرخی نەوت چی بەسەردێت؟

  • وەزارەتی دارایی: پێدانی موچە بە نەختینە (کاش) لە 20ی ئەم مانگەوە کۆتایی دێت

  • دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی لەبارەی پێناسی گومرگییەوە رەتکردەوە

  • تەیف سامی: داوای ناردنی لیستی مووچەی هەرێم دەکات

  • وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی یەک ڕەوانەی بەغدا دەکات

  • ترامپ گومرگی 25%ی بەسەر وڵاتانی بازرگانیکەر لەگەڵ ئێراندا سەپاند

  • سۆمۆ: لە مانگی ڕابردوودا هەناردەی نەوتی هەرێم رۆژانە 193.5 هەزار بەرمیل بووە

  • راوێژکاری دارایی سودانی: گرژییەکانی ڤەنزوێلا نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە

  • نرخی زێڕ دابەزینی تۆمارکرد

سەرەکی