2025-05-27 135 جار خوێنراوەتەوە

هندستان بایكۆتی توركیا ده‌كات

ناوەندی هەواڵ

لێدوانی به‌رپرسانی توركیا بۆ پشتگیریكردن له‌ پاكستان له‌به‌رامبه‌ر هندستاندا، له‌كاتی پێكهه‌ڵپژانه‌ چه‌كدارییه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی نێوان ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌، وای كردووه‌ ته‌نیا له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا 200 هه‌زار هاوڵاتی هندستان گه‌شته‌كانیان بۆ توركیا هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك ڕێژه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پلانی گه‌شتیاری به‌رزبۆته‌وه‌ بۆ 300%.

بەپێی ئاماری كۆمپانیاكانی گه‌شتیاری ئه‌و دوو وڵاته‌ باسیان له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ساڵی ڕابردوو2024 زیاتر له‌ 330 هه‌زار گه‌شتیاری هندی ڕوویان له‌ توركیا كردبوو. هه‌رچه‌نده‌ گه‌شتیارانی هندی ته‌نیا 1% هه‌موو ئه‌و گه‌شتیارانه‌یه‌ كه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه‌ ڕوو له‌ توركیا ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و ڕێژه‌ سنوورداره‌ له‌ گه‌شتیارانی هندی ته‌نیا ساڵی ڕابردوو زیاتر له‌ 535 ملیۆن دۆلاریان له‌ توركیا خه‌رج كردووه‌.

ڕاجیف تشاندراسخار، به‌رپرسی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری هندستان و وه‌زیری پێشووی ئه‌و وڵاته‌ به‌ بیبی سی ڕاگه‌یاند كه‌"هه‌ر هندییه‌ك به‌ ته‌واوی توانایی خۆیه‌وه‌ كار بكات و ئێسته‌ بڕیاری گه‌شتی دابێت بۆ ده‌ره‌وه‌ ده‌زانێت كه‌ نابێت ته‌نیا یه‌ك ڕۆبییه‌ش له‌و وڵاتانه‌دا خه‌رج بكات كه‌ هاوكاری دوژمنه‌كانی وڵاته‌كه‌یان ده‌كات".

شاره‌زایان باسیان له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ساڵانه‌ 250 هه‌زار بۆ 300 هه‌زار هاوڵاتی هندی بۆ گه‌شتیاری ڕوویان له‌ توركیا ده‌كرد، به‌ڵام له‌ مانگی ڕابردووه‌وه‌ به‌ ده‌یان هه‌زاریان گه‌شته‌كانیان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌.

له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی هاوسه‌رگیری:

هه‌روه‌ها له‌دوای ئه‌و لێدوانانه‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی توركه‌وه‌، كۆمپانیا توركییه‌كان له‌و وڵاته‌دا تووشی ئاڵه‌نگاریی گه‌وره‌ بوونه‌وه‌ته‌وه‌، حكومه‌تی هندستان گرێبه‌ستی كاری كۆمپانیای "تشیلبی" بۆ ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌كان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، كه‌ له‌ نۆ فڕۆكه‌خانه‌ی هندستاندا كاریان ده‌كرد، له‌پاڵ ئه‌مانه‌شدا چه‌ندین ملیاردێری هندی داوای بایكۆتكردنی شمه‌ك و كۆمپانیا توركییه‌كانیان له‌سه‌رتاسه‌ری هندستان كرد. هه‌روه‌ك سه‌رمایه‌دارانی هندستان ئاهه‌نگه‌ پڕتێچوونه‌كانی هاوسه‌رگیری خۆیان كه‌ وه‌ك نه‌ریتێك له‌ شاره‌كانی ئه‌سته‌نبوڵ ئه‌نتاڵیا و بۆدرۆم ده‌به‌ست هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كه‌ تێچووی ساڵانه‌ی ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ زیاتر بووه‌ له‌ 150 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی.

ڕاگرتنی په‌یوه‌ندی ئابووری و ئه‌كادیمییه‌كان:

له‌پاڵ ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م گه‌شتیاری له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا، حكومه‌تی هندی كۆمه‌ڵێك ڕێوشوێنی ئابووری دیكه‌ی له‌ دژی توركیا گرتۆته‌به‌ر وه‌ك په‌رچه‌كردارێك بۆ لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی توركی له‌ دژی وڵاته‌كه‌یان، له‌نێویاندا لێدوانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان كه‌ وتبووی "توركیا وه‌ك هه‌میشه‌ پشتگیری پاكستان ده‌كات"، له‌نێو ئه‌و ڕێوشوێنانه‌دا زانكۆی جه‌واهیر لال نه‌هرۆ هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌ ئه‌كادیمییه‌كانی له‌گه‌ڵ زانكۆ ئینینۆی توركی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، هه‌روه‌ها زانكۆكانی دیكه‌ی وه‌ك میلیا و تشاندیگار په‌یوه‌ندییه‌ ئه‌كادیمییه‌كانیان له‌گه‌ڵ 23 زانكۆی توركی ڕاگرت. هه‌روه‌ها چه‌ندین كۆمپانیای گه‌وره‌ی هندی هاورده‌كردنی شمه‌كیان له‌ توركیاوه‌ ڕاگرت.

كاریگه‌ری دیمۆگرافیای هندستان:

هندستان به‌ گه‌وره‌ترین ژماره‌ی دانیشتوان خۆیه‌وه‌ كه‌ زیاتره‌ له‌ ملیارێك و 480 ملیۆن، ئه‌گه‌ر بایكۆتێ ته‌واوه‌تی هێنانی كاڵا و په‌یوه‌ندی ئابووری له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێكدا بكات كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ئابووری جێده‌هێڵێت. 

  • كەركوك.. 20 بارهەڵگر گەنمى جوتیاران رەتكرایەوە

  • دواى شەش مانگ لە داخستنى؛ بۆرسەى دیمەشق كرایەوە

  • یەدەگێكى گەورەى نەوت و غاز لە سەڵاحەدین ئاشكرادەكرێت

  • بەرهەمهێنانى نەوتى وڵاتانى ئۆپیك پڵەس زیاد دەكات

  • سودانی بە دوو مەرج بڕیاریداوە مووچەی مانگی پێنج بنێرێت

  • سلێمانی؛ ساڵانە 127 هەزار و 750 تۆن مریشک و 650 ملیۆن هێلکە بەرهەم دەهێنرێت

  • عەلی عەلاق: دەبێت ڕێگریی لە سپیکردنەوەی پارە بکەین، چونکە دەبێتە هۆی پشتیوانیکردن لە تیرۆر

  • هندستان بایكۆتی توركیا ده‌كات

  • رۆیتەرز: وەزارەتی نەوتی عێراق؛ هەرێم لەسەر گرێبەستەكانی مەسرور بارزانی لە ئەمریكا دەداتە دادگا

سەرەکی