2025-05-29 350 جار خوێنراوەتەوە

سلێمانی؛ ساڵانە 127 هەزار و 750 تۆن مریشک و 650 ملیۆن هێلکە بەرهەم دەهێنرێت

ناوەندی هەواڵ

قائیمقامییەتی سلێمانی بەرهەمهێنانی ساڵانەی مریشک و هێلکەی لە پارێزگاکە راگەیاندووە و دەڵێت، لە بەرهەمهێنانی ئەو دوو بەرهەمەدا پێشەنگی شارەکانی عیراقە.

قائیمقامییەتی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە، لە سلێمانی 14 پرۆژەی بەرهەمهێنانی هێلکەی مریشک لە کاردان و بەرهەمی ساڵانەیان دەگاتە 65 ملیۆن هێلکە، کە نیوەی دەخرێتەوە ناو بازاڕی سلێمانی و نیوەکەی دیکەشی دەنێردرێتە بازاڕی شارەکانی دیکە و ناوەراست و خوارووی عیراق.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئێستادا حەوت پرۆژەی دیکەی بەرهەمهێنانی هێلکە لە قۆناغی تەواوبووندان.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی قائیمقامییەتی سلێمانی ، لە ئێستادا 12 پرۆژەی هەڵهێنانی جوچک لە پارێزگاکەدا هەیە و بەرهەمەکەیان دەنێردرێت بۆ کێڵگە پەلەوەرییەکان، بە جۆرێک لە سنوری سلێمانی 620 کێڵگەی پەلەوەری هەیە و توانای بەرهەمهێنانی رۆژانەیان دەگاتە 350 تۆن مریشک لە رۆژێکدا، کە 150 تۆنی لە بازاڕەکانی سلێمانیدا ساغ دەکرێتەوە و رێژەی 60٪یشی دەنێردرێتە ناوەراست و خوارووی عیراق.

هەریەک لە هێلکە و مریشک پێداویستییەکی سەرەکی رۆژانەی هاووڵاتیانن و لە رابردووشدا چەندین جار ئەوە روویداوە کە بەرهەمی کارگەکان نەیانتوانیوە پێداویستی ناوخۆ پڕ بکەنەوە و بەهۆیەوە نرخەکانیان روویان لە بەرزبوونەوە کردووە، بەڵام لە ئێستادا بەپێی راگەیەنراوەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی، بە نزیکەیی ئەو گرفتە نەماوە.

  • دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی لەبارەی پێناسی گومرگییەوە رەتکردەوە

  • تەیف سامی: داوای ناردنی لیستی مووچەی هەرێم دەکات

  • وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی یەک ڕەوانەی بەغدا دەکات

  • ترامپ گومرگی 25%ی بەسەر وڵاتانی بازرگانیکەر لەگەڵ ئێراندا سەپاند

  • سۆمۆ: لە مانگی ڕابردوودا هەناردەی نەوتی هەرێم رۆژانە 193.5 هەزار بەرمیل بووە

  • راوێژکاری دارایی سودانی: گرژییەکانی ڤەنزوێلا نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە

  • نرخی زێڕ دابەزینی تۆمارکرد

  • ڕاوێژکارێکی سودانی: عێراق لە داهاتدا گرفی نییە و بەشی دابەشکردنی موچە و پرۆژەکانی دەوڵەت دەکات

  • سودانی وەزیری دارایی راسپارد بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم

سەرەکی