2024-07-22
352 جار خوێنراوەتەوە
کورد و عه‌ره‌ب لە كه‌ركوک پێداگری له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگار ده‌كه‌ن
ناوەندی هەواڵ
عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوک پێداگری له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوک ده‌كه‌ن و دەڵێن ئێمە پێشتر گەورەترین فراکسیۆنمان لەنێو ئەنجومەنى پارێزگا پێکهێناوە بۆیە ئەو پۆستە بە مافى خۆمان دەزانین، هاوکات لایەنە کوردستانییەکانیش لە کەرکوک ڕایدەگەیەنن پۆستی پارێزگاری کەرکوک پشکی کوردە.
ئەمڕۆ دوو شەممە 22ی تەمموزی 2024ئەندامانى پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب له ئەنجومەنى پارێزگاى كه‌ركوک له تۆمارێكی ڤیدیۆیدا داوایانکرد پۆستی پارێزگاری كه‌ركوک بدرێتەوە به پێكهاته‌ی عه‌رەب و ده‌ڵێن؛ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سازش ناكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته چونكه پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب خاوه‌نی شه‌ش كورسی پارێزگای كه‌ركوكه.
هاوکات دوێنێ یەکشەممە، لایەنە کوردستانییەکان لە کەرکوک کۆبوونەوە ڕایانگەیاند پۆستی پارێزگاری کەرکوک پشکی کوردە.
ڕۆژی یەک شەممە 21تەمموزی 2024 لایەنە کوردستانییەکان لە کەرکوک لە بارەگای کۆمەڵی دادگەری کۆبوونەوە و جەختیان لەسەر دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ پۆستی پارێزگاری شارەکە کردەوە.
لە دوای کۆبوونەوەی لایەنەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، پێویستە لایەنە براوەکان پەلەبکەن لە پێکهێنانى حکومەتى خۆجێیی کەرکوک، بەمەبەستى خزمەتکردنى شارى کەرکوک و جەختیشیان لەوەکردەوە، کە پۆستى پارێزگارى کەرکوک پشکى کوردە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە ، بۆ چارەسەرکردنی تەواوەتی کێشەکان لەکاتى پێویستدا پێشنیاری کۆبوونەوەى کەسى یەکەمى حیزبەکان لە پارێزگاکە دەکرێت و داوادەکرێت بە زوویی ئەنجام بدرێت.
حەوت مانگ لەمەوبەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە عێراق بەڕێوەچوو، بەڵام تا ئێستا بەهۆی ململانێی لایەنە سیاسییەکان حکومەتی خۆجێی لە کەرکوک پێکنەهێنراوە.
هاوکات دوای ئەوەی ڕاکان جبوری پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک سوێندی یاسایی خوارد‌و لەپۆستی پارێزگار لابراو وەک ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکەی بەڕێوەبرد.
لەیەکەم کۆبوونەوەداو بەبڕیاری ئەنجومەنی پارێزگاکە ماوەی 30 ڕۆژ دیاریکراوە تا لایەنە براوەکانی پارێزگاکە ڕێککەوتنی سیاسی بکەن بۆ دانانی پارێزگار‌و دابەشکردنی پۆستە ئیدارییەکانی کەرکوک.
-
سەرۆکی ئۆکراینا لە وەرگرتنی مووشەکی دوورهاوێژ لە ئەمریکا نا‌ئومێد بوو
|
-
بانکی ناوەندی ڕێکاری نوێی بۆ نەهێشتنی سپیکردنەوەی پارە گرتەبەر
|
-
فەرماندەیەکی هەسەدە: چارەنووسی تێکەڵبوونی هێزەکانمان بە سوپای سووریاوە بەندە بە گۆڕانکاریی دیموکراتییەوە
|
-
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، لە ئامەدەوە بە کوردی قسە دەکات
|
-
دوایین زانیاریى له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى هه‌شته‌وه
|
-
پەکەکە هەنگاوێکی دیکە بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی ئەنجامدەدات
|
-
سه‌رۆكى تیمى پارێزه‌رانى لاهور شێخ جه‌نگى دواى كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه
|
-
بە تەواوی سزاکانى سەر فڕۆکەخانەى سلێمانى کۆتایی هات
|
-
بەرپرسێکی باڵای ئاک‌پارتی: هیچ داواکارییەک بۆ مافی هیوا یان ئازادکردنی ئۆجەلان پێشکێش نەکراوە
|
|
|