موراد قەرەیلان
2024-08-14 735 جار خوێنراوەتەوە

موراد قەرەیلان: بۆ بەرگریکردن لە دڵی کوردستان کە گارەیە سڵ ناکەینەوە و دوژمن تێکدەشکێنین

ناوەندی هەواڵ

ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری پەکەکە لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ تەلەفیزۆنی ستێرک تیڤی دەڵێت: دەوڵەتی تورک گەیشتووەتە چەمکێکی نوێ کە بۆ هەموو کورد مەترسیدارە، لەبەرامبەر ئەو چەمکە مەترسیدارەی تورکیا قەرەیلان دەڵێت:"پێوسیتە ئێمەی کورد یەکگرتووبین و بەیکگرتویش دەتوانین ئە مەترسیانە پوچەلبکەینەوە."

لەو دیمانەیەدا، موراد قەرەیلان، نهینی چەند کۆبووونەوەیکیان لە گەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان کە لەساڵانی  2015 و 2016 ئەنجامیان داوە ئاشکرا دەکات و دەڵێت، لەو ماوەیەدا دووجارلە گەل ئیدارەی پارتیدا کۆبوونەتەوە ومەترسیەکانیان بە بەرپرسانی پارتی وتووە، لەبەرامبەردا بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان پاڵپشتی خۆیان بۆ پەکەکە دووپات کردۆتەوە و ڕایانگەیاندووە کە ئەوان پێکەوە دەبن لەگەلیان، بەڵام دواتر پارتی کشاوەتەوە و ئێمەش بۆمان ڕوون بووەوە کە ئەوان لای خۆیانەوە بەتەواوی تەسلیمی تورکیا کردووە.

 پارتی دیموکرات سەرەتا پشتگیری کردین بەڵام دواتر بوون بە بندەستی تورکیا تورکیا بە هەموو هێزی خۆی دەیەوێت دەرفەتی کورد و دۆزەکەی نەهێڵێت ولەناوی ببات، ئەمە بەشێکی دیکەی دیدارەکەی قەرەیلان بوو کە تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، بەداخەوە ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان بەشێکە لەو پلانە و هیچ ڕوونکردنەوەیەکی بۆ ئەمە نیە، جگە لە بیانوو هێنانەوە بۆ هێرشەکانی تورکیا کە نەلای هاولاتیان و نە لای خۆشیان جێگەی بڕوا نیە، پارتی دیموکراتی کوردستان بەو بن دەستیەی هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کورد لەناو دەبات، ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو چەمک و پلانە مەترسیدارەی تورکیا بۆ لە نێوبردن و کوژاندنەوەی دۆزی کورد.

ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری پەکەکە باسلەوەدەکات، کە تورکیا چەمکێکی مەترسیدار پەیڕەو دەکات پێویستە لەبەرامبەریدا کورد یەکگرتوو بێت.

موراد قەرەیلان لەبەرامبەر داگیرکاری تورکیا و بندەست بوونی پارتیدا ڕایگەیاند، ئەوان لە سەرەتاوە بڕیاریان داوە بەرەنگاری ئەو داگیرکاریە ببنەوە وباجەکەشیان داوە وڕێگەش بەو داگیرکاریە نادەن.

قەرەیلان ئەندامی کونسەی بەرێوەبەری پەکەکە لەبارەی پیلانی داگیرکاری" گارەوە" دەشڵێت: تورکیا بە هاوکاری پارتی دەیەوێت دڵی باشور کە گارەیە داگیر بکات، بەڵام ئەوان ڕێگە بەو کارە نادەن و بەرخۆدان دەکەن وسڵ لەبەرنگاربوونەوەی داگیرکاری تورکیا ناکەنەوە و شەڕ دەکەن ،بێگومان ئەگەر پستیوانی گەلیان هەبێت بێ دودڵی داگیرکاری تیکدەشکێنن.

  • عایشەگوڵ دۆغان: لەوانەیە لە ماوەیەکی کورتدا پەکەکە بەڕێوەچوونی کۆنگرەی خۆی ڕابگەیەنێت

  • پەکەکە 12ـەمین کۆنگرەی خۆی بەست

  • عەلى حەمە ساڵح: ئایندەى هاوڵاتى و حکومەتى هەرێم لەبەردەم کارەساتدایە

  • داواى دەستلەکارکێشانەوەى وەزیرى تەندروستى دەکرێت

  • ئەمڕۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە رۆژنامەیی وەقائیعی عێراقی بڵاودەكرێتەوە

  • پارتی و یەکێتی گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت ڕادەگرن

  • سەنتەری میترۆ: ئەگەر هەیە بەشێك لە ڕۆژنامەنووسان بەهۆی ژیری دەستکردەوە کارەکانییان لەدەست بدەن

  • كەجەكە: كورد پشتیوانێكی گرنگی لەدەستدا و كەلێنەكەی بە ئاسانی پڕ نابێتەوە

  • سرى سورەییا کۆچى دوایى کرد

سەرەکی