عێراق و تورکیا
2024-08-15 842 جار خوێنراوەتەوە

بە گەشتنی فوئاد حسین بۆ تورکیا یەشار گویلەر هەڕەشەی لە یەکێتی کردەوە

ناوەندی هەواڵ

وەزیری بەرگریی تورکیا لەدیدارێكى تەلەفزیۆنیدا ئاشکرای کرد، کە چۆن پلانیان داناوە بۆ داگیرکاریەکانیان کە ئەو بە ( داخستنی چنگی قفڵ ) ناوی دەبات، ئاوا گەشە دەکات بە دڵی ئەوان، بەو پێیەی ئەوان لەگەڵ عێراق ناوەندی هاوبەشی سەربازیان هەیە دژی پارتی کریکارانی کوردستان.

یاشار گولەر وەزیری بەرگریی تورکیا لە دیدارەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات:"کە زانیاریان پێگەشتووە بەوەی یەکێتی بەردەوامە لە پەیوەندیەکانی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان و حکومەتی عێراقیش ناڕەزای خۆی دەربریوە لەو جۆرە پەیوەندییە."

 گویلەر دەڵێت پێویستە دەستبەجێ یەکێتی پەیوەندییەکانی لەگەڵ په‌كه‌كه‌ بپچڕێنێت‌و ببێتە دۆست لەگەڵ تورکیاو وڵاتەکەی.

 وتە و هەڕەشەکانی وەزیری بەرگری تورکیا لەیەکێتی  هاوکاتە لەگەل سەردانی هەرهەک لە ( فوئاد حسین ) وەزیری دەرەوەی عێراق، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم لە لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستانی نزیک لە تورکیا و  فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی بۆ ئەو وڵاتە کە بڕیارە کۆبوونەوەیەکی ئەمنی لەنێوان عێراق و تورکیا بە سەرۆکایەتی فوئاد حسێن و هاکان فیدان ئەنجامبدرێت.

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق،  لە تۆڕی ئێکس لە تویتێکدا دەڵێت، بۆ"پرسی ئەمنیی و ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر" بۆ ئەنجامدانی ژمارەیەک کۆبوونەوەی گرنگ گەیشتووەتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، کە تێیدا مەبەست ڕووبەڕووبونەوەی کوردە لە باشوری کوردستان لە ژێر ناو و بیانووی پەکەکە قسەی لەبارەوە بکرێت.

دەشڵێت، لە تورکیا لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوە کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی ژمارەیەک دۆسیەی گرنگ و هاوبەش دەکەن، لەسەروی هەموویانەوە، دۆسیەی ئەمنی و رووبەڕووبونەوەی تیرۆر لەگەڵ هاریکاری و هەماهەنگی بەرژەوەندی هەردوو وڵات.

کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عێراق و بەرپرسانی باڵای تورکیا لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێت، کە سوپای تورکیا بە قولای دەیان کیلۆمەتر لە نێوهەریمی کوردستاندایە و داگیری کردووە، هاوکات بە دەیان بنکە و بارەگای جێگیر کردووە.

کۆبوونەوەی ئەمجارەی وەزیرانی عێراق و تورکیا دەبیت  چوارەم کۆبوونەوەى نێوان بەغداد و ئەنقەرەیە، ڕۆژنامەی یەنی بیرلیک  دەڵێت، پێش کۆبوونەوەی گرووپى پلانى هاوبەش هەردوو وەزیر، لوتکەیەکی دووقۆڵی ئەنجامدەدەن.
 



  • عایشەگوڵ دۆغان: لەوانەیە لە ماوەیەکی کورتدا پەکەکە بەڕێوەچوونی کۆنگرەی خۆی ڕابگەیەنێت

  • پەکەکە 12ـەمین کۆنگرەی خۆی بەست

  • عەلى حەمە ساڵح: ئایندەى هاوڵاتى و حکومەتى هەرێم لەبەردەم کارەساتدایە

  • داواى دەستلەکارکێشانەوەى وەزیرى تەندروستى دەکرێت

  • ئەمڕۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە رۆژنامەیی وەقائیعی عێراقی بڵاودەكرێتەوە

  • پارتی و یەکێتی گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت ڕادەگرن

  • سەنتەری میترۆ: ئەگەر هەیە بەشێك لە ڕۆژنامەنووسان بەهۆی ژیری دەستکردەوە کارەکانییان لەدەست بدەن

  • كەجەكە: كورد پشتیوانێكی گرنگی لەدەستدا و كەلێنەكەی بە ئاسانی پڕ نابێتەوە

  • سرى سورەییا کۆچى دوایى کرد

سەرەکی