×

فۆتۆ:رۆیتەرز
2024-09-01 217 جار خوێنراوەتەوە

بەقاچاخ بردنی نەوتی هەرێم عێراق دەخاتە ناو کێشەیەکی یاسایی گەورەوە

ناوەندی هەواڵ

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ،فرۆشتنی نەوت بە شێوەیەکی قاچاخ و تاکلایەنە لەلایەن هەرێمەوە عێراقی خستۆتە ناو کێشەیەکی یاساییەوە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی مەلەفی نەوت لەگەڵ هەرێم یەکلایی نابێتەوە.

باسم غەریباوی ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، "فرۆشتنی نەوت بەشێوەیەکی تاکلایەنە لەلایەن هەرێمەوە عێراقی خستۆتە ناو کێشەیەکی یاسایی زۆر گەورەوە"،دەشڵێت "وەستاندنی بەقاچاخ بردنی نەت لەهەرێم زۆرقورسەچونکە هەرێم  وەک دەوڵەتێک مامەڵە دەکات."

ئاماژەی بەوەشکردووە، قاچاخچێتی لە هەرێمەوە بووەتە واقیع،لە کاتێکدا سکاڵای یاسایی هەیە کە لەلایەن کۆمپانیای نەوتەوە دژی کوردستان تۆمارکراوە.

ئاشکراشیکردووە "هیچ ڕێکارێکی ڕوون لەلایەن حکومەتی فیدراڵیەوە بەرامبەر دۆسییەی بەقاچاخبردنی نەوت نەگیراوەتەبەر". 

ڕوونیشیکردەوە، ،ئۆپیک پشتڕاستی ئەوەی کردووەتەوە کە ئەو بڕە نەوتەی لە هەرێمەوە بەشێوەی قاچاخ هەناردە دەکرێت لە نەوتی بەسرە دەبڕدرێت، ئەوەش جێگەی نیگەرانییە.

 بە وتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی نوت و گاز لەپەرلەمانی عێراق ، ئەو دەنگۆیانەی کە باس لەوە دەکەن ئۆفەرێک لە بەغداوە دراوە بەهەرێم بۆ وەرگرتنی نەوتی هەرێم بە نرخە تەواوەکەی لە جیاتی". قاچاخچێتی تەنها قسەکردنە.

لەچەند ڕۆژی پێشودا "ئۆپێک" بۆ وڵاتانی هەناردەکاری نەوت ئاشکراکردووە، کە قاچاخچێتی یەکی زۆری نەوت بەڕێگەی تەنکەر لە پارێزگاکانی هەرێم ئەنجام دەدرێت ئەوەش کێشەی گەورەی بۆ دروستکردوون، هاوکات بەغدای بە بەرپرسیار زانیوە لە بڕی نەوتی قاچاخ و پابەندی کردووە بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی 220 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا ئەگەر ڕێگری لەبەقاچاخبردنی نەوتی هەرێم نەکات.

پێشریش، سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، "وەزارەتی نەوتی عێراق سەرسوڕمانی خۆی دەردەبڕێ لەوەی هەرێم بەرمیلی نەوت بە (20$) دەفرۆشن، بۆیە هەرێم ئاگادار دەکاتەوە نەوتەکە ڕادەستی سۆمۆ بکەن چونکە نرخی نەوت بەپێی یاسای بودجە بە (70) دۆلار دانراوە! ئەوان بەو نرخە وەریدەگرن لەهەرێم و بۆ ناوخۆ بەکاریدەهێنن".

ڕاشیگەیاندووە "عێراق بەنوسراوی فەرمی دەڵێ نەوتەکەمان رادەست بکەن لەناوخۆ بەکاریدەهێنین مانگی (600) ملیۆن دۆلار دەکات، هەرێم ئەمە ناکات خۆی دەیفرۆشێ بە (170) ملیۆن دۆلار! گوایە لەو پارە (120) ملیۆن دۆلاری دەداتەوە بە کۆمپانیا بیانیەکان و (50) ملیۆن دۆلاریشی بۆ خۆی هەڵدەگرێ!"

بەوتەی سۆران عومەر "عێراق داوا دەکات بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم کەم بکرێتەوە بۆ 150 هەزار بەرمیل و تەسلیمی سۆمۆی بکەن بۆ هەر بەرمیلێکیش 70 دۆلار حساب دەکەن، بەڵام هەرێم ئامادە نییە ئەو کارە بکات خۆى بەرمیلى بە 20 دۆلار دەفرۆشێت".

  • تائێستا به‌غداد چه‌ند پاره‌ى ناردووه‌ و كه‌ى لیستى مانگى نۆ ڕاده‌گه‌یه‌نرێت؟

  • کاتى دابەشکردنى نەوت لە سەنتەرى شارەکان راگەیەندرا

  • هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دابەشدەکرێت

  • دیلان غەفور: هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی ئەیلول دەنێردرێت

  • دوابڕیار لە مووچە و تەمەنی خانەنشینی دەدرێت

  • لە سلێمانى پارەى گەنمى جووتیاران دابەشدەکرێت

  • نوێترین زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

  • عەتوان عەتوانى: حکومەتى هەرێم رازیبووە پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکاندا بکرێت

  • کێشە بۆ ناردنى تەواوکارى مووچەى مانگى هەشت دروستبوو

سەرەکی