×

2024-09-05 177 جار خوێنراوەتەوە

پوتن پشتیوانی خۆی بۆ یەکێک لە کاندیدەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا ئاشکراکرد

ناوەندی هەواڵ

سەرۆکی ڕوسیا "پشتیوانی" خۆی بۆ کاملا هاریس کاندیدی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا کە بڕیارە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت، پشتڕاستکردەوە.

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا لە میانی کۆڕێکی ئابووریدا لە ڤلادیڤۆستۆک ڕایگەیاند:  "جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا "پێشنیاری بۆ دەنگدەرەکانی کردووە پشتگیری لە هاریس بکەن، بۆیە ئێمەش پشتگیری لە هاریس دەکەین".

ئاماژەی بەوەشکردووە، دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان و سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا، زۆر "کۆت و بەند و سزا"ی بەسەر ڕوسیادا سەپاندووە، دەڵێت: "ڕەنگە کەمالا هاریس خۆی لە ئەنجامدانی کاری هاوشێوە بپارێزێت".

پێشتر ڕووسیا تۆمەتبار کرابوو بە ئەنجامدانی بانگەشی کاریگەری لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە بەناوی دۆناڵد ترەمپ لە کاتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی 2016.

دوێنێ، چوارشەممە، دەسەڵاتدارانی ئەمریکا، زنجیرەیەک ڕێوشوێنیان گرتەبەر، لەوانە سەپاندنی سزا و دەستپێکردنی لێپێچینەوەی دادوەری دژی بەرپرسان لە دەزگای میدیایی ئاڕ تی ڕووسی، ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەم هەنگاوە لە وەڵامی هەوڵەکانی دەستوەردانی ڕووسیایە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆکایەتی ئەمریکا.

دەسەڵاتدارانی ئەمریکا باسیان لەوە نەکردووە، ئایا ئەم دەستێوەردانە گوماناویانە بۆ بەرژەوەندی کۆمارییەکانە یان دیموکراتەکان.

کاتێک لەساڵی 2016دا ترامپ بوو بە بەسەرۆکی ئەمریکا ڕووبەڕووی کۆمەڵێک ڕەخنەبۆوە بەوەی کە روسیا دەستی لەکاروباری ناوخۆی ئەمریکادا کردووە لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە، دواتر ئەو تۆمەتانە لەلایەن واشنتۆنەوە ئاراستەی مۆسکۆ کران بەتۆمەتی دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکان.

  • ئەمریکا نایەوێت ئیسرائیل و ئێران ڕاسته‌وخۆ ڕوبه‌ڕووى یه‌كتر ببنه‌وه‌

  • وتەبێژی تەندروستی جیهانی: بەدرێژایی تەمەنی کارکردنم هاوشێوەی جەنگی غەززەم نەبینیوە

  • ساڵێک بەسەر جەنگی غەززە تێدەپەڕێت و ئامارەکان جیهانیان شۆک کردووە

  • سودانی لەبارەی مەترسییەکان و دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە نامەیەك بۆ ئەمریكا و یەكێتی ئەوروپا دەنێرێت

  • فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیله‌.. تاوتوێى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێران ده‌كه‌ن

  • ئیسرائیل کوژرانی 21 سەرکردەی حیزبوڵای ڕاگەیاند

  • ئیسرائیل هەڕەشەى وەڵامدانەوە لە گروپە چەكدارەكانی عێراق دەکات

  • ئیسرائیل گفتوگۆی چڕ بۆ هێرشكردنە سەر ئێران ئەنجام دەدات

  • سوپای ئیسرائیل داوا لە 25 گوندی لوبنان دەکات چۆڵی بکەن

سەرەکی