×

2024-12-19 147 جار خوێنراوەتەوە

سوپاى ئیسرائیل ژێرخانی وزەی حوسییەكانى کردە ئامانج

سوپاى ئیسرائیل رایگەیاند، زنجیرەیەك هێرشمان بۆ سەر بەندەرەكان و ژێرخانی وزەی حوسیەكان ئەنجامداوە، هەموو ئەوانە دەكەینە ئامانج دەبنە هەڕەشە بۆ سەر هاوڵاتیانی ئیسرائیل لەهەر شوێنێك بن.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 19-12-2024، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، چەند گورزێكی وردیان لە ئامانجە سەربازییەكانی حوسیەكان وەشاندووە، لەوانە بەندەرەكان و ژێرخانی وزە لە شاری سەنعای پایتەختی یەمەن.

وتیشى، سوپای ئیسرائیل پێداگرە لەسەر درێژەدان بەكاركردن و كردنە ئامانجی هەموو ئەوانەی دەبنە هەڕەشە بۆ هاوڵاتیانی ئیسرائیل لەهەر شوێنێك پێویست بكات.

لە بەیاننامەیەکیشدا سوپاى ئیسرائیل بڵاویکردەوە،دوای پەسەندكردنی پلانی هێرشكردن لەلایەن وەزیری بەرگرییەوە، فرۆكە جەنگییەكانی هێزی ئاسمانی لەسەر رێنمایی دەستەی هەواڵگری و هێزی دەریایی زنجیرەیەك هێرشیان ئەنجامداوە، كە ژمارەیەك پێگەی سەربازی حوسیەكانی كردووەتە ئامانج لەكەرتی كەناراوەكانی خۆرئاواو قوڵایی یەمەن.

لەبەیاننامەكەدا هاتووە، رژێمی حوسیەكان كۆمەڵێك هێرشیان دژی ئیسرائیل ئەنجامداوە لەڕێی درۆن و موشەكی زەوی بە زەوی و بەدرێژایی ساڵی رابردوو بە فەرمان و پارەی ئێران و بە هاوكاری میلشیاكانی عێراق، ئیسرائیلیان كردووەتە ئامانج، بۆ شڵەژاندنی سەقامگیری هەرێمی و دروستكردنی كۆت و بەند بۆ ئازادی كەشتیوانی نێودەوڵەتی .

 

  • کەناڵ 12 ى ئیسرائیل نەتانیاهۆ و بنەماڵەکەى بە مافیا ناودەهێنێت

  • یەکەم ژن لە حکومەتە ڕاگوزەرەکەى سوریا پۆستی وەرگرت

  • بەرامبەر دابینكردنی ئاسایش بۆ هەڵاتن.. ئەسەد لەگەڵ ئیسرائیل ڕێكەوتنی كردووە

  • له‌باره‌ى چاره‌نوسى بنكه‌كانیان له‌سوریا قسه‌ده‌كات؛ پوتین: چاوم به‌ ئه‌سه‌د ده‌كه‌وێت

  • توركیا بۆ ئه‌مریكا: له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده‌ ئاگربه‌ستمان نه‌كردووه‌

  • هیومان ڕایتس وۆچ: ئیسرائیل لە غەززە جینۆسایدی ئەنجام داوە

  • سوپاى ئیسرائیل ژێرخانی وزەی حوسییەكانى کردە ئامانج

  • ​ جۆلانی براكەی دەكات بە وەزیری تەندروستی

  • ڕوسیا دەستگیركردنی بكوژی جەنەڕاڵەكەی ڕادەگەیەنێت

سەرەکی