×

2024-09-15 40 جار خوێنراوەتەوە

لەماوەى سێ ساڵدا عێراق 52 تۆن زێڕی کڕیوە

ناوەندی هەواڵ

بەگوێرەى خشتەیەک، کە ئەنجومەنى جیهانى زێڕ بڵاویکردووەتەوە، عێراق لە ماوەى سێ ساڵی ڕابردوودا نزیکەى 51 تۆن و 900 کیلۆ زێڕی کڕیوە.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی دەستور عێراق لە ساڵی 2022 دا 33.9 تۆن و لە 2023 دا 12.3 تۆن و لە 2024 دا 3.1 تۆن زێری کریوە.

ئەنجومەنەکە جەختى کردووەتەوە عێراق، تەنها لە مانگی شوبات و ئازاری ئەمساڵدا 2.6 تۆن زێڕی کڕیوە.

ئەنجومەنى جیهانى زێڕ رێکخراوێکى نێودەوڵەتییە بارەگاى سەرەکى لە لەندەنى پایتەختى بەریتانیایە و گرنگی بە بازاڕی زێڕ دەدات و ئەندامەکانى خاوەنى کۆمپانیا جیهانیەکانى وەبەرهینان و کڕین و فرۆشى زێڕن لەسەر ئاستى جیهان.

  • بەشێک لە هاوڵاتیان وەرگرتنى نەوتەکەى حکومەتیان رەتکردەوە

  • جەمال کۆچەر: مووچەی ساڵانى 2024 و 2025ی مووچەخۆرانى عێراق مسۆگەرەو یەکلایی بووەتەوە

  • بەغدا و هەرێم گفتوگۆ لەسەر مووچە دەکەن

  • لەماوەى سێ ساڵدا عێراق 52 تۆن زێڕی کڕیوە

  • نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە

  • هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا %17 کەمدەکات

  • دابەشکردنى نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دەستپێدەکات

  • ڕێکخستنی سیستمی باج لە نێوان عیراق و ھەرێمی کوردستان پەسەندکرا

  • نرخى نەوت دابەزینى بەرچاوى تۆمار کرد

سەرەکی