×

2024-09-14 107 جار خوێنراوەتەوە

نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە

ناوەندی هەواڵ

هەرچەندە لە دوای کوبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاریی ئابوری نێوان عێراق و هەرێم کە هەفتەی پێشوو لەهەولێر بەڕێوەچوو، وا بڵاوکرایەوە کە بڕیاربوو حکومەتی عێراق هەردوو مووچەی مانگەکانی (ئاب و یەیلول/8 و9) پێکەوە بنێرێت، بەڵام بەپێی زانیارییەكان بەغداد دوو مووچە پێكەوە نانێرێت لەبەر ئەوەی پیشووتر پارەی مووچەی مانگی "ئاب"ی بۆ مووچەی فەرمانبەران ناردووە،بەڵام  ئەگەربەغدا ناچار بکرێت تەمویلی دوو مووچە پێكەوە بكات پێویستی بەکاتێکی زیاتر دەبێت و ئەوەش جارێکی دیکە دەبێتە هۆی دواکەوتنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

پێشترئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ڕۆژی  10ی ئەیلولی 2024، وەزارەتی دارایی عێراقی پابەند كرد بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، بۆ هەموو مانگەكان تا كۆتایی ئەمساڵ بە مەرجێك لەو ماوەیەدا كێشەكانی لیستی مووچە چارەسەر بكرێن و مووچەخۆران بە بانكی بكرێن.

بەگوێرەى ڕاگەیەندراوى هاوبەشى هەردوو ئەنجومەنى وەزارى ئاوورى عێراق و ئەنجومەنى ئابورى هەرێمى کوردستان، بڕیاردراوە بە پێشکەشکردنی ڕاسپاردەیەک بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵ بۆ ئاڕاستەکردنی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ چارەسەر و ناردنی مووچە ڕاگیراوەکانی هەرێمى کوردستان، ئەوانەی بەهۆی تەواونەکردنی بایۆمەتری دوورخرابوونەوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، بەغدا مووچەی مانگی 8 نانێرێت چونكە پیشووتر ناردوویەتی، ئەوەی دەینێرێت مووچەی مانگی 7 حەوتە و پێویستە نۆسەدو20 ملیار دینار بنێرێت، بەڵام بڕیارە بۆ لیستی مووچەی مانگی (ئەیلول/9) و ئەوانەی دیكە بە هاوتاكردن دەنێرێت.

لەلایەکی دیکەوە،ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، داوایان لە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کردووە، کێشەکانی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان یەکلابکەنەوە و پارەی کاش بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابین بکەن.

مستەفا گەرعاوی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە، لە دوا کۆبوونەوەیاندا، تەیف سامی، وەزیری دارایی پێی وتوون پارەی مووچە بەتەواوی دابینکراوە و مەترسی لەسەر نییە، ڕەنگە هەندێک دامودەزگا ناوبەناو مووچەکانیان دوا بکەوێت، بەڵام مسۆگەرە".بەڵام وەزیری دارایی عێراق باسی لەوەنەکردووە کە دوومووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم پێکەوە بنێرێت.

  • بەشێک لە هاوڵاتیان وەرگرتنى نەوتەکەى حکومەتیان رەتکردەوە

  • جەمال کۆچەر: مووچەی ساڵانى 2024 و 2025ی مووچەخۆرانى عێراق مسۆگەرەو یەکلایی بووەتەوە

  • بەغدا و هەرێم گفتوگۆ لەسەر مووچە دەکەن

  • لەماوەى سێ ساڵدا عێراق 52 تۆن زێڕی کڕیوە

  • نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە

  • هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا %17 کەمدەکات

  • دابەشکردنى نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دەستپێدەکات

  • ڕێکخستنی سیستمی باج لە نێوان عیراق و ھەرێمی کوردستان پەسەندکرا

  • نرخى نەوت دابەزینى بەرچاوى تۆمار کرد

سەرەکی