2024-09-26 847 جار خوێنراوەتەوە

کێشە بۆ ناردنى تەواوکارى مووچەى مانگى هەشت دروستبوو

ناوەندی هەواڵ

ناردنى تەواوکارى مووچەى مانگى هەشت کە بڕەکەى 243 ملیار دینارە، تا ئێستا رێکارەکانی ناردنی تەواو نەبوون بەپێى زانیارییەکانیش چەند کێشەیەک بۆ ئەو بڕە پارەیە دروستبووە.

بۆ مووچەى مانگى هەشت عێراق بڕى 755 ملیار دیناری ناردووە، بەوتەى هونەر جەمال وتەبێژى وەزارەتى دارایى ئەو بڕە بەشی مووچەی مانگێک ناکات چونکە مووچەی مانگێکی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێویستى بە 998 ملیار دینارهەیە، بەو هۆیەوە ناتوانن موچەی مانگی ئاب دابەش بکەن، چونکە 243 ملیار دینار کورتهێنانیان هەیە.

ئیرادە زانیویەتى، تا ئێستا رێکارەکانی ناردنی بەشی کۆتایی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا تەواو نەبوون و بەغدا سوورە لەسەر ئەوەی ئەو کێشانە چارەسەر بکرێن ئینجا مووچە دەنێرێت. 

لە زانیارییەکاندا هاتووە،  ئەو دۆسێیانەی دەبێت یەکلاییبکرێنەوە بریتین لە ناوی دووبارە، دۆسێی لیستی مووچەخۆرانی کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان، هەروەها ئەوانەی بایۆمەترییان نەکردووە.

وەزارەتی دارایی هەرێمیش هێشتا بڕیاری نەداوە خۆی ئەو کورتهێنانە پڕبکاتەوە و چاوەڕێی بەغدایە ئەو بەشەی دیکەی مووچە بنێرێ، بەو هۆیەوە چارەنوسى مووچە بە نادیارى ماوەتەوە.

  • ئیرادە داتاى ورد سەبارەت بەداهاتى نانەوتى عێراق بڵاودەكاتەوە

  • عێراق.. بەهۆى نەوتەوە بودجە لەژێر مەترسیدایە

  • عێراق لە روى ئابورییەوە دەبێتە چوارەمین وڵاتى عەرەبى

  • ئەمریکا: ئـێران گەروى هورمز دابخات ئابوری وڵاتەکەی بە یەکجاری لەناو دەبات

  • نرخى بلیتى فرۆكە بۆ لوبنان گران دەبێت

  • كەركوك.. 20 بارهەڵگر گەنمى جوتیاران رەتكرایەوە

  • دواى شەش مانگ لە داخستنى؛ بۆرسەى دیمەشق كرایەوە

  • یەدەگێكى گەورەى نەوت و غاز لە سەڵاحەدین ئاشكرادەكرێت

  • بەرهەمهێنانى نەوتى وڵاتانى ئۆپیك پڵەس زیاد دەكات

سەرەکی