2024-09-26 474 جار خوێنراوەتەوە

عەتوان عەتوانى: حکومەتى هەرێم رازیبووە پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکاندا بکرێت

ناوەندی هەواڵ

سەرۆکى لیژنەى دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕەزامەندى پیشانداوە پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکاندا بکرێت و بگونجێنرێن لەگەڵ دەستووردا، دووپاتیشیکردەوە کە ئەمساڵ ساڵى چارەسەرکردنى ناکۆکییەکانى نێوان حکومەتى عێراق و هەرێمى کوردستان دەبێت.

سەرۆکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، دەشڵێت، حکومەتی فیدراڵ پابەندە بە ڕادەستکردنی مووچە بەپێی ئەو ماددانەی کە لە بودجەدا هاتووە، هەروەها لێژنەکەیان بەردوام دەبێت لە بەدواداچوون بۆ ئەوبابەتە.
 
عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێم باسیان لە پرسی نەوت، دامەزراندن، پارەدارکردن بۆ دامەزراندن و داهاتی نانەوتی کردوە و سوورن لەسەر چارەکردنی کێشەکان.

لەبارەی پرۆسەی بەبانکیکردنی موچەخۆرانیشەوە وتی، ئەو ڕێژەی تا ئێستا تۆمار کراوە بە ئاراستەیەکی دروست کراوە و پێویستە سەرجەم موچەخۆران موچەکانیان بە بانکیبکرێت.

وتیشی: حکومەتی فیدراڵی پابەندە بە ڕادەستکردنی مووچە بە گوێرەی ئەو ماددانەی کە لە بودجەدا هاتووە، هەروەها لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەردوام دەبێت لە بەدواداچون بۆ ئەو بابەتە و چاویان لەوەیە لەم ساڵدا کۆتایی بە ناکۆکیەکان بێت.

سەرۆکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، لەبارەی پێداچونەوە بە گرێبەستی کۆمپانیا نەوتیەکانەوە ڕێکەوتنێکی سەرەتایی کراوە کە ڕێگە خۆشکەر دەبێت بۆ چارەسەری کێشەی هەناردەکردنەوەی نەوت.

  • بڕیار له‌ 100 هه‌زار دیناره‌كه‌ ده‌درێت.. خانه‌نشینى هه‌رێم چۆن وه‌ریده‌گرن؟

  • عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: بێ دوودڵی ئه‌مساڵ دو موچه‌ ده‌فه‌وتێت

  • حکومەتی هەرێم ڕێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتی نەکراوە و ناکۆکییەکان بەردەوامن

  • كاری پێنج بانکی عێراقی ڕادەگیرێت

  • نرخی نەوت دابەزی

  • بەغدا لەبەرانبەر هەژمارى من كێشەى نەما و قبوڵى كرد

  • سۆمۆ: سێ مانگى تر رێككەوتنە سێقۆڵییەكە كۆتایى دێت

  • ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیار لە موچەى هەرێم دەدات

  • دورگەیەكى بێ ئاو لەناو بازاڕى بیارە دروستدەكرێت

سەرەکی