×

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران
2024-10-08 189 جار خوێنراوەتەوە

ئێران هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئیسرائیل ده‌كات

ناوەندی هەواڵ

عه‌باس عێراقچى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ڕایگه‌یاند هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر ژێرخانى ئێران وه‌ڵامى توندى ده‌بێت، هۆشداریشیدا به‌ ئیسرائیل هیچ هێرشێك ئه‌نجام نه‌دات.

 عه‌باس عێراقچى جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامى پشتیوانى ئێران بۆ لایه‌نه‌كانى "به‌ره‌ى مقاوه‌مه‌" وتیشى "هه‌ر وه‌ڵامێكى ئیسرائیل وه‌ڵامێكى به‌هێزترى له‌ ئێرانه‌وه‌ ده‌بێت".

به‌وته‌ى عێراقچى له‌ ئه‌گه‌رى به‌ ئامانجگرتنى دامه‌زراوه‌كانیان وه‌ڵامى ئێران یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ و به‌هێز ده‌بێت.

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران هۆشدارى ده‌داته‌ ئیسرائیل هیچ سه‌ركێشییه‌ك به‌رامبه‌ر ئێران نه‌كات.

به‌وته‌ى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ئیسرائیلى بۆ سكاى نیوز "ئیسرائیل ده‌یه‌وێت وه‌ڵامى هێرشه‌ موشه‌كییه‌كه‌ى ئێران به‌ هێرشێكى به‌رفراوان بۆ سه‌ر خاكى ئێران و چه‌ند وڵاتێكى دیكه‌ش بداته‌وه‌، ده‌شیه‌وێت چه‌ند خاڵێكى سه‌ربازى و ئابورى گرنگى ئێران بكاته‌ ئامانج".

ئێران یه‌كى ئه‌م مانگه‌ نزیكه‌ى 200 موشه‌كى ئاراسته‌ى خاكى ئیسرائیل كرد، وه‌ك دووه‌م هێرشى ئێران بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگدا.

هه‌رچه‌نده‌ ئیسرائیل ڕایگه‌یاندووه‌ زۆربه‌ى موشه‌كه‌كانیان تێكشكاندووه‌، به‌ڵام به‌شێكیان به‌ر چه‌ند بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى كه‌وتن و ئیسرائیل ده‌ڵێت "هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه‌".

   

 

  • ئێران: به‌وردى چاودێرى بنكه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ین

  • ناتۆ هۆشدارى ده‌دات؛ كۆریاى باكور بۆ یارمه‌تیدانى رووسیا سه‌رباز ده‌نێرێته‌ ئۆكرانیا

  • ئه‌مریكا په‌یامى كۆتاییهێنانى شه‌ڕ ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئیسرائیل

  • ​ یه‌كه‌م لێدوانى خامنه‌یى له‌سه‌ر كوژرانی سنوار

  • لە لوبنانەوە هێرشکرایە سەر ماڵى بنیامین نەتەنیاهۆ

  • عه‌لی خامنه‌یی: له‌ده‌ستدانی سنوار به‌ ئازاره‌

  • حەماس کوژرانی یەحیا سنواری پشتڕاستکردەوە

  • بنكەیەكی ئەمریكا لە سوریا بۆردومانكرا

  • میدیای ئیسرائیلی: یەحیا سینوار کوژرا

سەرەکی