×

ویلیام بێرنز
2024-10-08 200 جار خوێنراوەتەوە

سى ئاى ئه‌ى: ئێران ده‌توانێت له‌ هه‌فته‌یه‌کدا ببێته‌ خاوه‌ن چه‌كى ئه‌تۆمى

ناوەندی هەواڵ

به‌ڕێوه‌به‌رى ئاژانسى هه‌واڵگرى ئه‌مریكا "سى ئاى ئه‌ى" ده‌ڵێت ئێران ده‌توانێت له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا بۆمبى ئه‌تۆمى دروست بكات، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه‌ بیسه‌لمێنێت كه‌ ئه‌و بڕیاره‌ى دابێت.

 ویلیام بێرنز، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاژانسى هه‌واڵگرى نیشتمانى ئه‌مریكا "سى ئاى ئه‌ى" به‌ تۆڕى سى ئێن بى سى ئه‌مریكى وتووه‌:"ئێران له‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌یدا پێشكه‌وتنى به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌ ڕێگه‌ى زیادكردنى پیتاندنى یۆرانیۆم بۆ ئاستێك كه‌ بتوانێت بۆمبى ئه‌تۆمى دروست بكات".

به‌وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى سى ئاى ئه‌ى " ئێران ده‌توانێت به‌ خێرایى بۆمبى ئه‌تۆمى دروست بكات ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ى دابێت، بۆیه‌ كاتێكى كه‌م له‌به‌رده‌م جیهاندایه‌ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێران".

ویلیام بێرنز باس له‌وه‌شده‌كات هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه‌ كه‌ عه‌لى خامنه‌یى ڕابه‌رى ئێران له‌و بڕیاره‌ى په‌شیمان بووبێته‌وه‌ كه‌ ساڵى 2003 داویه‌تى بۆ هه‌ڵپه‌ساردنى به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ى، ده‌شڵێت "ساڵى ڕابردوو ئێران له‌سه‌ر داواى خامنه‌یى به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى هه‌ڵپه‌ساردووه‌".

"دواى كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ گفتوگۆى به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى ئێران له‌ ساڵى 2018 ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستیكردووه‌ به‌ په‌ره‌پێدانى موشه‌كى بالیستى". به‌ڕێوه‌به‌رى سى ئاى ئه‌ى واده‌ڵێت.

وته‌كانى بێرنز له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێران له‌كاتێكدایه‌، ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ى به‌ ئامانجگرتنى به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێران ده‌كات، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ هێرشى موشه‌كیی ئێران بۆسه‌ر ئیسرائیل كه‌ یه‌كى ئه‌م مانگه‌ ئه‌نجامیدا، ئه‌ویش له‌ تۆڵه‌ى كوشتنى حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا ئه‌میندارى حزبوڵڵا و ئیسماعیل هه‌نیه‌ سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سیاسى حه‌ماس له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ى.

پێشتر جۆ بایدن سه‌رۆكى ئه‌مریكا چه‌ند جارێك دوپاتی كردبوه‌وه‌ پشتیوانى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر دامه‌زراوه‌ ئه‌تۆمییه‌كانى ئێران ناكات، ئێرانیش ڕایگه‌یاندبوو ئاماده‌یه‌ بۆ هه‌ر سیناریۆیه‌ك.

 

  • ئێران: به‌وردى چاودێرى بنكه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ین

  • ناتۆ هۆشدارى ده‌دات؛ كۆریاى باكور بۆ یارمه‌تیدانى رووسیا سه‌رباز ده‌نێرێته‌ ئۆكرانیا

  • ئه‌مریكا په‌یامى كۆتاییهێنانى شه‌ڕ ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئیسرائیل

  • ​ یه‌كه‌م لێدوانى خامنه‌یى له‌سه‌ر كوژرانی سنوار

  • لە لوبنانەوە هێرشکرایە سەر ماڵى بنیامین نەتەنیاهۆ

  • عه‌لی خامنه‌یی: له‌ده‌ستدانی سنوار به‌ ئازاره‌

  • حەماس کوژرانی یەحیا سنواری پشتڕاستکردەوە

  • بنكەیەكی ئەمریكا لە سوریا بۆردومانكرا

  • میدیای ئیسرائیلی: یەحیا سینوار کوژرا

سەرەکی