×

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، محمد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق
2024-10-08 205 جار خوێنراوەتەوە

گۆڤاری فۆربێس: ئەمریکا هەوڵدەدات کەرتی وزەی عێراق کۆنترۆڵ بکات

ناوەندی هەواڵ

ڕاپۆرتێکی گۆڤاری فۆربێس، کە گۆڤارێکی ئەمریکی تایبەتمەندە بە کاروباری سیاسی و ئابووری، ڕۆژی سێشەممە لەڕاپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوەو تێیدا دەڵێت، ئەمریکا زیاتر حەزی لە پاراستنی پێگەو بوونی خۆی کۆنتڕۆڵکردنی کەرتی وزە و نەوتی عێراقە، وەک لە کشانەوەی هێزەکانی لەو وڵاتە. 

لە ڕاپۆرتەکەی   گۆڤاری فۆربێس هاتووە، "سودانی جدییە لە هەوڵدان بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنانی ڕۆژئاوایی بۆ ئەو کەرتە و  حکومەتی ئەمریکاش دەستیکردووە بە گرنگیدان بە هێنانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان بۆ عێراق بە بیانووی ئاوەدانکردنەوەی کەرتی وزە لە هەمان کاتدا هەوڵێکە بۆ دەرکردنی وەبەرهێنەرانی چینی، کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی لە گەشەسەندنی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز لە عێراق و بەرپەرچدانەوەی کاریگەرییە گەشەسەندووەکانی ئێران لەناوچەکەدا.

جۆفری پیات، یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ سەرچاوەکانی وزە بە فۆربێسی وتووە: هەمووان ئاگاداری ئەو سەروەت و سامانەن کە عێراق نوێنەرایەتی دەکات، وەک دووەم گەورەترین یەدەگی سەلمێنراو لە ئۆپێکدا، بەو پێیەی خاوەنی 145 ملیار بەرمیل یەدەگی سەلمێنراوی نەوتە، کە هاوتایە لەگەڵ یەدەگی سەلمێنراوی نەوت نزیکەی 100 ساڵ دابینکردن بە ڕێژەی ئێستای بەرهەمهێنان." بەپێی بانکی نێودەوڵەتی.

 یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ سامانەکانی وزە دەشڵیت "دوو دەیەمان بە خوێن و گەنجینەی ئەمریکییەوە لە عێراق بەسەر بردووە و نابێت ئەوە بەجێبهێڵین"،لەبەر ئەوەی "گەشەپێدانی سیستەمی وزە لە عێراقدا دەرفەتێک دەبێت بۆ دەستبەسەرداگرتنی پێگەی چین لە ناوچەکەدا".

  • ئێران: به‌وردى چاودێرى بنكه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ین

  • ناتۆ هۆشدارى ده‌دات؛ كۆریاى باكور بۆ یارمه‌تیدانى رووسیا سه‌رباز ده‌نێرێته‌ ئۆكرانیا

  • ئه‌مریكا په‌یامى كۆتاییهێنانى شه‌ڕ ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئیسرائیل

  • ​ یه‌كه‌م لێدوانى خامنه‌یى له‌سه‌ر كوژرانی سنوار

  • لە لوبنانەوە هێرشکرایە سەر ماڵى بنیامین نەتەنیاهۆ

  • عه‌لی خامنه‌یی: له‌ده‌ستدانی سنوار به‌ ئازاره‌

  • حەماس کوژرانی یەحیا سنواری پشتڕاستکردەوە

  • بنكەیەكی ئەمریكا لە سوریا بۆردومانكرا

  • میدیای ئیسرائیلی: یەحیا سینوار کوژرا

سەرەکی