عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە
2024-10-09
367 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌و هزره‌ى زیندان به‌هێزترى كرد؛ نۆى تشرینى یه‌كه‌م ئه‌و ڕۆژه‌ى ئۆجه‌لان به پیلانێك ده‌ربه‌ده‌ر كرا
"من دیلی توركیا نیم بەڵكو دیلی گەلەكۆمەیەكی نێودەوڵەتیم، كە پڕۆسەكە لەسوریاوە دەستیپێكرد بۆ ئیمراڵی و گەورەترین پیلانگێڕیی گلادیۆی ناتۆیە لەمێژوودا" عەبدوڵا ئۆجەلان بەمشێوەیە پێناسەی «پیلانگێڕیی نۆی تشرینی یەكەمی 1988 دەكات، كەدواتر بووە هۆی دەستگیركردنی و رەوانەكردنی بۆ دوورگەی ئیمراڵی.
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌رى پارتى كرێكارانى كوردستان، ئه‌مڕۆ نۆى تشرینى یه‌كه‌مى 2024 زیاتر له 26 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و پیلانه‌دا تێده‌په‌ڕێت كه دژى گێڕدرا، دواتر له كینیا و له 15 ى شوباتى 1999 ده‌ستگیركرا.
ئۆجه‌لان زیاتر له 45 ساڵه ناوێكى دیارى ناو جوڵانه‌وه‌ى سیاسى كورده، زیاتر له 20 ساڵ خه‌باتى چه‌كدارى 26 ساڵیشه له زیندانه‌وه درێژه به خه‌بات ده‌دات، ملیۆنان كه‌س به ڕێبه‌ر و سه‌ركرده‌ى خۆیانى ده‌زانن، له زیندانه‌وه به كلیلى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌یه‌كى مێژوویى ته‌ماشا ده‌كرێت، له‌لاى نه‌یاره‌كانیشى به تاكڕه‌و و دیكتاتۆر وه‌سف ده‌كرێت.
ئۆجه‌لان كێیه؟
له چوارى نیسانى 1949 له گوندى ئاماراى قه‌زاى خه‌لفه‌تێ له پارێزگاى ڕووحاى باكورى كوردستان منداڵێك به ناوى (عه‌بدوڵا عومه‌ر عه‌بدوڵا) له دایك و باوكێكى هه‌ژار و خێزانێكى ئاینیی له‌دایكبوو، كه دواتر به عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان یاخود ئاپۆ ناسرا.
دوو برا و دوو خوشكى هه‌یه به‌ناوه‌كانى محه‌مه‌د و عوسمان، فاتیمه و حه‌وا، نازناوى ئۆجه‌لانى له باپیرانیه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه (واتا تۆڵه‌سێن) زیاتر كاریگه‌ر بووه به كه‌سایه‌تى عائیشه‌ى دایكى، ئه‌و هانیداوه له مافى خۆى خۆش نه‌بێت و سه‌ر بۆ كه‌س دانه‌نه‌وێنێت.
ئۆجه‌لان قۆناغه‌كانى خوێندنى بڕیوه و بۆ خوێندنى زانسته سیاسییه‌كان ڕوویكردووه‌ته زانكۆى ئه‌نقه‌ره، به‌ڵام خوێندنى زانكۆى ته‌واو نه‌كردووه، له‌و زانكۆیه ده‌ستى به چالاكى سیاسى كرد، ساڵى 1972 به‌هۆى چالاكى سیاسییه‌وه حه‌وت مانگ زیندانى كراوه، دواى ئازادكردنى له‌لایه‌ن هاوڕێكانیه‌وه به "ئاپۆ" بانگ كراوه، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا له‌گه‌ڵ هاوڕێكانى گروپێكیان به‌ناوى ئاپۆچییه‌كان پێكهێنا.
ساڵى 1977 دواى كوژرانى یه‌كێك له هاوڕێكانى به‌ناوى حه‌قى قه‌رار، بڕیارى دروستكردنى پارتێكى سیاسی دا، 27 ى تشرینى دووه‌مى 1978 به به‌شدارى 23 كه‌س، له گوندى فیسى له قه‌زاى لیجه‌ى پارێزگاى ئامه‌د، پارتى كرێكارانى كوردستان "په‌كه‌كه" دامه‌زرا. دواى دروستكردنى په‌كه‌كه عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان وتى "ئێستا شۆڕش قه‌ده‌رى ئێمه‌یه، ژیانى ئێمه‌یه".
له خه‌باتى سیاسییه‌وه بۆ خه‌باتى چه‌كدارى
دواى كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ى 12 ى ئه‌یلولى 1980 ى توركیا، په‌كه‌كه كه‌وته ژێر فشاره‌وه، به‌سه‌دان ئه‌ندامیان ده‌ستگیركران، ژماره‌یه‌ك كادیرى په‌كه‌كه له زیندانى ئامه‌د به دروشمى "به‌رخودان ژیانه" بڕیارى مانگرتن تا مردنیان دا، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا ئۆجه‌لان و ژماره‌یه‌ك له لایه‌نگرانى چوونه لوبنان، ئۆجه‌لان له دۆڵى بیقاع هێزى چه‌كدارى دامه‌زراند.
له 15 ئابى 1984 به فه‌رمانده‌یى مه‌عسوم كۆركماز یه‌كه‌م فیشه‌كى گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه به‌ڕووى سوپاى توركیادا ته‌قێندرا، ئه‌وه‌ش بووه ده‌ستپێكى شه‌ڕێكى درێژخایه‌ن، ئۆجه‌لانیش له ساڵى 1990 له لوبنانه‌وه چووه سوریا له 19 ى ئادارى 1993 به نێوه‌ندگیرى جه‌لال تاڵه‌بانى هه‌وڵى گفتوگۆ له‌نێوان حكومه‌تى توركیا و په‌كه‌كه درا.
به‌ڵام به گیانله‌ده‌ستدانى توركوت ئۆزال سه‌رۆكى ئه‌وكاتى توركیا به ڕووداوێكى گوماناوى گفتوگۆكان شكستیان هێنا و شه‌ڕ ده‌ستیپێكرده‌وه.
جێهێشتنى سوریا و گه‌شتێكى بێ ئه‌نجام
ئۆجه‌لان تا ساڵى 1998 له سوریا بوو، توركیا به‌رده‌وام فشارى ده‌كرده سه‌ر سوریا تا ئۆجه‌لان ڕاده‌ست بكات یاخود له وڵاته‌كه‌ى ده‌رى بكات، سه‌رئه‌نجام له نۆى تشرینى یه‌كه‌مى 1998 ئۆجه‌لان سوریاى به‌جێهێشت، له‌سه‌ره‌تادا له‌سه‌ر داواى پارتى ده‌سه‌ڵاتدارى یۆنان ڕووى له‌و وڵاته كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى به یۆنان داوایان لێ‌كرد به زووترین كات وڵاته‌كه جێبهێڵێت، دواى ئه‌وه ڕووى له ڕووسیا كرد سه‌ربارى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانى ئه‌و وڵاته به‌كۆى ده‌نگ مافى په‌نابه‌رى پێبه‌خشى، به‌ڵام حكومه‌تى ڕووسیا مانه‌وه‌ى ئۆجه‌لانى له خاكه‌كه‌ى قبوڵ نه‌كرد، ئۆجه‌لانیش دواى 33 ڕۆژ به ناچارى ڕوویكرده ئیتاڵیا، له ئیتاڵیاش مانه‌وه‌ى قبوڵ نه‌كرا و جارێكى دیكه گه‌ڕایه‌وه بۆ ڕووسیا له ڕووسیاشه‌وه جارێكى تر گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ یۆنان، له‌وێوه ئۆجه‌لان هه‌وڵیدا بڕواته هۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیا به‌ڵام ڕێگرى لێكرا.
كینیا و دوا وێستگه‌ى ئۆجه‌لان پێش ده‌ستگیركردنى
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له‌سه‌ر داواى یۆنان به‌ره‌و كینیا به‌ڕێكه‌وت، كاتێك له باڵیۆزخانه‌ى یۆنان له شارى نایرۆبى پایته‌ختى كینیا بوو، بڕیارى ئه‌وه‌درابوو كه ڕه‌وانه‌ى هۆڵه‌ندا بكرێت به‌ڵام له جیاتى هۆڵه‌ندا فڕۆكه‌كه له توركیا نیشته‌وه.
له 15 ى شوباتى 1999 هه‌واڵى ده‌ستگیركردنى ئۆجه‌لان بڵاوكرایه‌وه، له كاردانه‌وه‌شدا له كوردستان و ئه‌وروپا ده‌یان خۆپیشاندان ئه‌نجام دران، نزیكه‌ى 100 كه‌س ئاگریان له جه‌سته‌ى خۆیان به‌ردا، وڵاتانى ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا و ڕووسیا و ئیتاڵیا كه ئاماده‌نه‌بوون ئۆجه‌لان بگرنه خۆیان كه‌چى داوایان له توركیا كرد ژیانى ئۆجه‌لان بپارێزێت.
په‌كه‌كه به پیلانێكى نێوده‌وڵه‌تى ناوی برد
په‌كه‌كه ده‌ستگیركردنى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانى ڕێبه‌رى به پیلانێكى نێوده‌وڵه‌تى ناوبرد، 19 ى حوزه‌یرانى 1999 دادگاى تاوانه‌كانى توركیا سزاى له‌سێداره‌دانى به‌سه‌ر ئۆجه‌لاندا سه‌پاند، مانگى ئابى 2002 دادگاكه سزاكه‌ى گۆڕى بۆ زیندانیی هه‌تاهه‌تایى، په‌كه‌كه ده‌ستگیركردنى ئۆجه‌لان به پیلانێكى نێوده‌وڵه‌تى ده‌زانێت و پێى وایه هه‌ریه‌ك له ئیسرائیل و ئه‌مریكا ڕاسته‌وخۆ ده‌ستیان له‌و پیلانه‌دا هه‌یه.
به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه لەپەرتووكی (مێژوویەك لەئاگر) ـدا جەمیل بایك هاوسەرۆكی كەجەكە، دەڵێت:"كاتێك حكومەتی رەزا شا لەئێراندا باڵادەست بوو، ناوەندی (CIA) لەتارانی پایتەختی ئێران بوو، كاتێك حوكمی شا رووخێندراو شۆڕشی گەلانی ئێران بەرپابوو، ئەو سەفارەتە لەلایەن ئێرانییەكانەوە دەستی بەسەرداگیراو ئەو بەڵگانەی لەسەفارەتەكەدا هەبوون بڵاوكرانەوە، لەیەكێك لەو بەڵگانەدا كونسوڵخانەی ئەمریكا لەئەدەنە زانیاری بۆ سەفارەتی ئەمریكا لەتاران دەنێرێت، تێیدا دەڵێت چەپی تورك و گرووپە كوردییەكانی تر، نە بۆ ئێمەو نە بۆ توركیا مەترسیدار نین، بەڵام تەڤگەرێك هەیە بەناوی “ئاپۆچی” تادێت ئەو تەڤگەرە گەشە دەسێنێت و بەهێز دەبێت، ئەمەش زۆر مەترسیدارە، پێویستە لەبەرامبەر ئەو تەڤگەرەدا، هەندێك رێكار بگرینەبەر".
ڕه‌وانه‌ى ئیمراڵى كرا
ئۆجه‌لان گوازرایه‌وه بۆ گرتوخانه‌یه‌ك له دورگه‌ى ئیمراڵى نزیكه‌ى هه‌زار سه‌رباز كران به پاسه‌وانى گرتووخانه‌كه.
زیندانى ئیمراڵى ده‌ستپێكى ژیانێكى نوێ
ئۆجه‌لان ئیمراڵى به چاڵى مه‌رگ ناوده‌بات، وه‌ك خۆى ده‌ڵێت بۆیه ئه‌ویان خستووه‌ته ئیمراڵى تا خۆى بكوژێت یان واز له مافى گه‌له‌كه‌ى بهێنێت به‌ڵام نه خۆى كوشت و نه وازى له مافى گه‌له‌كه‌ى هێنا، له كۆى ئه‌و 40 كتێبه‌ى نوسیویه‌تى 13 كتێبى له زیندانى ئیمراڵى نوسیوه، له زیندانه‌وه رۆڵى گێڕاوه بۆ چاره‌سه‌رى ئاشتییانه‌ى پرسى كورد، له‌و ماوه‌یه‌دا دوو قۆناغى بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد ده‌ستپێكردووه.
دانوستانه‌كانى ئۆسلۆ
ئۆجه‌لان له زیندانه‌وه سه‌رپه‌رشتى دانوستانه‌كانى ئۆسلۆى له 2009 تا 2011 كرد، دووه‌میان پرۆسه‌ى ئاشتى بوو له ساڵى 2013 كه به خوێندنه‌وه‌ى په‌یامى ئۆجه‌لان له نه‌ورۆزى ئامه‌د ده‌ستیپێكرد، دواى په‌یامه‌كه‌ى ئۆجه‌لان په‌كه‌كه ئاگربه‌ستى ڕاگه‌یاند.
دواى 14 ساڵ چه‌ند وێنه‌یه‌كى بڵاوكرانه‌وه
حوه‌زه‌یرانى 2013 بۆیه‌كه‌مجار دواى 14 ساڵ زیندانى چه‌ند وێنه‌یه‌كى ئۆجه‌لان له زیندانه‌وه بڵاوكرانه‌وه، به‌ڵام 25 ى ته‌موزى 2015 و دواى دوو ساڵ ئاگربه‌ست شكستیهێنا، توركیا هێرشه‌كانى بۆسه‌ر په‌كه‌كه ده‌ستپێكرده‌وه.
له ساڵى 2015 ه‌وه ڕێگه‌نه‌دراوه هیچ شاندێك سه‌ردانى ئیمراڵى بكات بۆ بینینى ئۆجه‌لان، له ته‌موزى 2011 تا كانونى یه‌كه‌مى 2017 پارێزه‌ره‌كانى ئۆجه‌لان زیاتر له 700 داواكارییان بۆ سه‌ردانكردنى ئۆجه‌لان به‌رزكرده‌وه.
دواین جار له 11 ى ئه‌یلولى 2016 محه‌مه‌دى براى سه‌ردانى كرد، دواتر له 2018 سه‌ردانیكردنى پارێزه‌رانى لێ قه‌ده‌غه‌كرا، دواینجار و له 12 ى كانوونى دووه‌مى 2019 كاتێك براكه‌ى بۆ دووه‌مجار مۆڵه‌تى پێدرا سه‌ردانى بكات، محه‌مه‌دى براى ڕایگه‌یاند كه ته‌ندروستى ئۆجه‌لان باشه، دواتر له دووى ئایارى 2019 ئۆجه‌لان چاوى به پارێزه‌ره‌كانى كه‌وت، به‌ڵام له‌وكاته‌شه‌وه ڕێگه‌نه‌دراوه هیچ كه‌سێك بیبینێت.
پێگه‌ى ئۆجه‌لان دواى ده‌ستگیركردنى
به‌لاى زۆرێكه‌وه دواى ده‌ستگیركردنى ئێستا پێگه‌ى ئۆجه‌لان به‌هێزتر بووه، له زیندانه‌وه قسه‌ى یه‌كه‌م و كۆتایى له‌باره‌ى پرسى كورد له باكورى كوردستان ئه‌و ده‌یكات.
|