×

دیمەنێکی غەززە
2024-10-09 212 جار خوێنراوەتەوە

ڕێككه‌وتن كراوه‌؛ حه‌ماس به‌ڕێوه‌بردنى غه‌ززه‌ ڕاده‌ستى حكومه‌تى فه‌ڵه‌ستین ده‌كات

ناوەندی هەواڵ

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ سكاى نیوزى عه‌ره‌بییان وتووه‌ " هه‌ریه‌ك له‌ بزوتنه‌وه‌ى فه‌تح و حه‌ماس ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى ئیدارى له‌ غه‌ززه‌ كه‌ ناوى نراوه‌ لیژنه‌ى پاڵپشتى كۆمه‌ڵگه‌ و له‌ ڕووى ئیدارییه‌وه‌ سه‌ر به‌ حكومه‌تى فه‌ڵه‌ستینه‌".

به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كانى سكاى نیوز، لیژنه‌ى پشتیوانى كۆمه‌ڵگه‌یی له‌ 10 بۆ 15 ئه‌ندام پێكدێت، هیچیان سه‌ر به‌ بزوتنه‌وه‌كانى فه‌تح و حه‌ماس نین، هه‌ریه‌ك له‌ دۆسیه‌كانى ته‌ندروستى و ده‌روازه‌كان و فریاگوزارى و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵگه‌یى و په‌روه‌رده‌ ده‌گرنه‌ده‌ست.

پاڵپشتى دارایى لیژنه‌كه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ ده‌كرێت و بودجه‌یان له‌لایه‌ن حكومه‌تى فه‌ڵه‌ستینه‌وه‌ بۆ دابین ده‌كرێت. ئه‌مه‌ش به‌وته‌ى ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى قسه‌یان بۆ سكاى نیوز كردووه‌.

ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو بڕیاره‌ له‌ قاهیره‌ى پایته‌ختى میسر فه‌تح و حه‌ماس سه‌باره‌ت به‌ ورده‌كارى كارى ئه‌و لیژنه‌یه‌ كۆببنه‌وه‌.

به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كان، بڕیارى پێكهێنانى ئه‌و لیژنه‌یه‌ بۆ ڕێگریكردنه‌ له‌ پلانێكى بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیسرائیل، به‌وه‌ى ئیداره‌یه‌كى مه‌ده‌نى ئیسرائیل له‌ غه‌ززه‌ دروست ده‌كات و سوپاى ئیسرائیل تێیدا خاوه‌ن بڕیار ده‌بێت. 

مه‌سه‌له‌ى به‌ڕێوه‌بردنى غه‌ززه‌ دواى كۆتایى هاتنى جه‌نگ، پێشبینى ده‌كرێت ناكۆكیى  زۆرى له‌نێوان فه‌ڵه‌ستیینیه‌كان و ئیسرائیلییه‌كان لێبكه‌وێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ پێشتر بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیسرائیل ڕایگه‌یاندبوو هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌باره‌ى به‌ڕێوه‌بردنى غه‌ززه‌ ناكه‌ن تا كۆتایى به‌ حه‌ماس نه‌هێنن.

زیاتر له‌ ساڵێكه‌ شه‌ڕ له‌نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس له‌ كه‌رتى غه‌ززه‌ى فه‌ڵه‌ستین دروستبووه‌، به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 42 هه‌زار فه‌ڵه‌ستینى له‌و شاره‌ كوژراون، زیاتر له‌ 100 هه‌زاریش بریندار و بێسه‌روشوێنن، زیاتر له‌ نیوه‌ى بیناكانى شاره‌كه‌ش ته‌ختى زه‌وى بوون و خه‌ڵكه‌كه‌شى له‌ نه‌هامه‌تیدا ده‌ژین.
 

 

  • ئێران: به‌وردى چاودێرى بنكه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ین

  • ناتۆ هۆشدارى ده‌دات؛ كۆریاى باكور بۆ یارمه‌تیدانى رووسیا سه‌رباز ده‌نێرێته‌ ئۆكرانیا

  • ئه‌مریكا په‌یامى كۆتاییهێنانى شه‌ڕ ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئیسرائیل

  • ​ یه‌كه‌م لێدوانى خامنه‌یى له‌سه‌ر كوژرانی سنوار

  • لە لوبنانەوە هێرشکرایە سەر ماڵى بنیامین نەتەنیاهۆ

  • عه‌لی خامنه‌یی: له‌ده‌ستدانی سنوار به‌ ئازاره‌

  • حەماس کوژرانی یەحیا سنواری پشتڕاستکردەوە

  • بنكەیەكی ئەمریكا لە سوریا بۆردومانكرا

  • میدیای ئیسرائیلی: یەحیا سینوار کوژرا

سەرەکی