×

بایدن و ناتانیاهۆ
2024-10-09 274 جار خوێنراوەتەوە

پێگەی ئاکسیۆس: بایدن و ناتانیاهۆ لەبارەی لێدانی ئێران گفتوگۆ دەکەن

ناوەندی هەواڵ

پێگەیەكی ئەمریكی زانیاری لەسەر گفتوگۆی نێوان بایدن و ناتانیاهۆ ئاشکرادەکات و دەڵێت" بڕیار لە هێرشی ئیسرائیل بۆ ئامانجەکان لە ئێران دەدرێت و واشنتۆن دەیەوێت ئامانجەكان گرنگ بن و ئاڵۆزی زیاتریش دروستنەکەن.

پێگەی ئاکسیۆس-ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بایدن لەگەڵ ناتانیاهۆ گفتوگۆ لەبارەی پلانی لێدانی ئێران دەكات، چونکە واشنتۆن دەیەوێت ئامانجەكان گرنگ بن و ئاڵۆزی زیاتریش دروستنەکەن.

پێگەکە لەزاری سێ‌ بەرسی ئەمریكاوە بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ جۆبایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پەیوەندییەكی تەلەفونی لەگەڵ بینامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیـسرائیل ئەنجام بدات، وناوەڕۆکی پەیوەندییەکەش بریتی دەبێت لە پلانەکانی ئیسرائیل پەیوەست بە ئێران و وەڵامی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران.

یەكێك لە بەرپرسە ئەمریكیەكان دەڵێت، دەمانەوێت ئەو پەیوەندییە تەلەفونییە بەکاربهێنین بۆ داڕشتنی سنووری وەڵامەكەی ئیـسرائیل، چونکە واشنتۆن دەیەوێت دڵنیابێت لەوەی ئیـسرائیل هێرش دەكاتە سەر ئامانجی گرنگ لەناو ئێران، بێ ئەوەی زیادەڕۆیی تیادا بكات.

بەوتەی بەرپرسە ئەمریکییەکان، پێشبینی دەکرێت وەڵامەکەی ئیسرائیل ڕوون و سنووردار بێت، و پێدەچێت هەردوولا هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانی ئێران و هێرشی نهێنی هاوشێوەی ئەو هێرشەی ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی بزووتنەوەی حەماسـی لە تاران کردە ئامانج لەخۆ بگرێت.

بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەکان، ئیسرائیل لەپلانەکەیدا ئامانجی ئەوەیە بەشێک لە ژێرخانی نەوتی ئێران و دامەزراوە ئەتۆمییەکان و چەند پێگەیەکی سەربازی هەستیار بکاتە ئامانج، بەڵام پێشتر بایدن دژایەتی ئەم پلانەی کردووەو داوایکرد ڕایبگرن.

  • ئێران: به‌وردى چاودێرى بنكه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ین

  • ناتۆ هۆشدارى ده‌دات؛ كۆریاى باكور بۆ یارمه‌تیدانى رووسیا سه‌رباز ده‌نێرێته‌ ئۆكرانیا

  • ئه‌مریكا په‌یامى كۆتاییهێنانى شه‌ڕ ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئیسرائیل

  • ​ یه‌كه‌م لێدوانى خامنه‌یى له‌سه‌ر كوژرانی سنوار

  • لە لوبنانەوە هێرشکرایە سەر ماڵى بنیامین نەتەنیاهۆ

  • عه‌لی خامنه‌یی: له‌ده‌ستدانی سنوار به‌ ئازاره‌

  • حەماس کوژرانی یەحیا سنواری پشتڕاستکردەوە

  • بنكەیەكی ئەمریكا لە سوریا بۆردومانكرا

  • میدیای ئیسرائیلی: یەحیا سینوار کوژرا

سەرەکی