×

ئیسماعیل قائانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران
2024-10-09 270 جار خوێنراوەتەوە

باڵیۆزی ئێران لە عێراق: قائانی لە تارانە و درێژە بە كارەكانی دەدات

ناوەندی هەواڵ

محەممەد کازم ئالی سادق ڕایگەیاند، لە ئیستادا قائانی تەندروستی باشە و سەلامەتە و لە تارانە و درێژە بەكارەكانی دەدات.

محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا، ڕۆژی چوارشەممە 9 ی تشرینی یەکەمی 2024 ڕایگەیاند کە لیوا ئیسماعیل قائانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە تارانە.

باڵیۆزی ئێران دەڵێت" قائانی لە تەندرووستی تەواودان و درێژە بە چالاکییەکانی خۆیان دەدەن و سوپاسی خودا دەکەین کە هەموو هەوڵێکی دوژمنان لە پێناو شەڕی دەروونی و لاوازکردنی ورەی تێکۆشەرانی بەرەی خۆڕاگری، تووشی شکست دەبێتەوە و دڵنیایی تەواومان لە سەرکەوتنی خۆمان و بەرەی خۆڕاگری هەیە و لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەوەش ڕوو دەدات.

 گومانکردن لەسەر چارەنوسی قائانی دوای ئەوە دێت،دوو ڕۆژ لەمەوبەر ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران نەیتوانیوە ئامادەی كۆنگرەیەك بێت، ئەوەش گومانەكانی لەسەر چارەنووسی زیاد كردووە، هەرچەندە جارێكی دیکە فەرماندەیەكی سوپای پاسداران جەختدەكاتەوە كە تەندروستی قائانی باشە و بەمزوانە مەدالیای "فەتح" وەردەگرێت.

هاوکات، ئاژانسی تەسنیمی نیمچە فەرمی ئێران، لێدوانێكی ئیبراهیم جەباری، ڕاوێژكاری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێرانی بڵاوكردوەتەوە كە دەڵێت "ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودس كە سەرپەرشتی كارەكانی سوپای پاسداران لە دەرەوە دەكات تەندروستی باشە و بەمزوانە مەدالیای "فەتح" ی لەلایەن عەلی خامنەیی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە پێدەدرێت".

ئەوەی گومانی لەسەر چارەنەسی قائانی زیاتركردووە، ئامادەنەبوونی دوو ڕۆژ لەمەوبەریەتی لە كۆنگرەیەك بۆ دەربڕینی هاوسۆزی بۆ منداڵانی فەڵەستین كە لە تاران سازكرابوو.

پێشكەشكاری كۆنگرەكە لەبری قائانی پەیامێكی خوێندەوە و وتی "قائانی سڵاوی بۆ هەمووان هەبوو، داوای لێبوردنیشی هەبوو كە نەیتوانیوە بەشداری كۆنگرەكە بكات، ئەویش بەهۆی كۆبوونەوەیەكی گرنگ".

ئامادەنەبوونی ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لەو كۆنگرەیە و داوای لێبوردنە سەیرەكەی،  ڕۆژ بە ڕۆژ گومانەكان لەبارەی چارەنوسی زیاتر دەكات، بەتایبەت كە هەواڵی دژ بەیەك هەیە لەبارەی ئەوەی سەردانی لوبنانی كردووە یاخودنا.

دوو بەرپرسی باڵای ئێران چییان وتووە؟

پێشتر دوو بەرپرسی باڵای ئەمنیی ئێران بە ڕۆیتەرزیان وتووە "دوای ئەوەی حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری حزبوڵڵا لە 27 ی ئەیلولی ئەمساڵ لە بەیروت لەلایەن ئیسرائیلەوە كوژرا، ئیسماعیل قائانی پاش چەند ڕۆژێك سەردانی بەیروتی كردووە و لەوكاتەشدا بۆردومانەكانی ئیسرائیل بۆسەر بەیروت چڕبوونەتەوە بۆیە ئێستا گومانەكان لەسەر چارەنووسی زیاتر بوون".

ڕاوێژکارێکی سوپای پاسداران دەڵێت: خەڵات بە قائانی دەدرێت ئیبراهیم جەباری ڕاوێژکاری فەرماندەی سوپای پاسداران بە ئاژانسی تەسنیمی وتووە"فەرماندە قائانی تەندروستی باشە لەلایەن عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران مەدالیای "فەتح" ی پێدەدرێت".

پێشتر ئیرەج مەسجدی، جێگری فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران ئەو هەواڵانەی ڕەتكردبوەوە كە باسیان لە برینداربوونی قائانی دەكرد لەو هێرشە چرانەی ئیسرائیل كردوویەتییە سەر بەشی باشوری بەیروت.

دوای ئەوەی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە هێرشێكی ئەمریكادا لە 2020 كوژرا، ئێران ئیسماعیل قائانی وەك جێگرەوەی دیاریكرد.

یەكشەممەی ڕابردوو عەلی خامنەیی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ئەمیر عەلی حاجی زادە فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی خەڵاتكرد كە ڕۆژی یەكی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ بەوتەی ئێران ڕۆڵی هەبووە لە بۆردومانی ئیسرائیل بە موشەكی بالیستی.

مەدالیای فەتج، لە ساڵی 1989 ەوە لە ئێران دەدرێت بە "پاڵەوانانی سەربازی و سیاسی لە ئێران كە ڕۆڵیان لە پاراستنی سیستەم دا هەبووە، بەتایبەت ئەو فەرماندانەی لە شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق بەشداربوون".


  • ئێران: به‌وردى چاودێرى بنكه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ین

  • ناتۆ هۆشدارى ده‌دات؛ كۆریاى باكور بۆ یارمه‌تیدانى رووسیا سه‌رباز ده‌نێرێته‌ ئۆكرانیا

  • ئه‌مریكا په‌یامى كۆتاییهێنانى شه‌ڕ ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئیسرائیل

  • ​ یه‌كه‌م لێدوانى خامنه‌یى له‌سه‌ر كوژرانی سنوار

  • لە لوبنانەوە هێرشکرایە سەر ماڵى بنیامین نەتەنیاهۆ

  • عه‌لی خامنه‌یی: له‌ده‌ستدانی سنوار به‌ ئازاره‌

  • حەماس کوژرانی یەحیا سنواری پشتڕاستکردەوە

  • بنكەیەكی ئەمریكا لە سوریا بۆردومانكرا

  • میدیای ئیسرائیلی: یەحیا سینوار کوژرا

سەرەکی