×

2024-10-11 737 جار خوێنراوەتەوە

چەند وڵاتێک ئاسمانیان بەڕووی ئیسرائیل داخست

ناوەندی هەواڵ

دژی هێرشکردنە سەر ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە چەند وڵاتێکی عەرەبی ئاسمانیان بەڕووی ئیسرائیلدا داخست.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی  سەبارەت بە نارەزایەتی چەند دەوڵەتێكی عەرەبی لەبارەى بەكارهێنانی ئاسمان و زەوی وڵاتەكەیان بۆ هێرشكردنە سەر ئێران و ئاگاداركردنەوەی ئەمریكا، ڕاپۆرتێكی بڵاوكردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەکە، هەریەکە لە وڵاتانى ئوردن، قەتەر، ئیمارات و سعودیە ئیدارەی ئەمریكایان ئاگادار كردووەتەوە، كە نایانەوێت ئەمریكا یان ئیسرائیل ژێرخانی سەربازی یان ئاسمانییان بۆ هەر هێرشێک دژی ئێران بەكاربهێنێت، چونكە مەترسی هێرش بۆسەر ژێرخانی نەوتی دەوڵەتانی كەنداوی عەرەبی دروست دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، تاران لە ڕێگەی پەیوەندیە دیپلۆماسییە نهێنییەكانەوە هەڕەشەی كردنە ئامانجی وڵاتانی كەنداوی كردووە، ئەگەر خاكەكەیان بەكاربهێنرێت بۆ هێرشكردنە سەر ئێران، ئەوانیش وڵاتانی ئوردن، قەتەر، ئیمارات، سعودیە و چەند وڵاتێکی دیکە هەن.

مەترسی هێرش بۆ ژێرخانی نەوتی دەوڵەتانی كەنداوی عەرەبی،  بۆ سەر دامەزراوە سەربازییەكانی ئەمریكا و هاووڵاتیانی ناوچەكە لە ئارادایە، بۆیە ئەو وڵاتانە ئیدرەی بایدنیان لەو پێشهاتە ئاگادار کردووەتەوە كە نایانەوێت ئەمریكا و ئیسرائیل ژێرخانی سەربازی یان ئاسمانییان لە هیچ ئۆپەراسیۆنێكی هێرشبەرانە دژی ئێران بەكاربهێنێت.

سێ بەرپرسی ئەمریكی و ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە، ئیدارەی بایدن ئەو بیرۆكەیە قبوڵ دەكات كە ئیسرائیل بەم نزیکانە هێرشێكی گەورە بۆ سەر ئێران دەستپێدەكات، بەڵام ترسی ئەوەی هەیە كە لێدان لە هەندێك ئامانجی دیاریكراو ببێتە هۆی پەرەسەندنی بەرچاوی شەڕ لە ناوچەكە.

  • ئێران: به‌وردى چاودێرى بنكه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ین

  • ناتۆ هۆشدارى ده‌دات؛ كۆریاى باكور بۆ یارمه‌تیدانى رووسیا سه‌رباز ده‌نێرێته‌ ئۆكرانیا

  • ئه‌مریكا په‌یامى كۆتاییهێنانى شه‌ڕ ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئیسرائیل

  • ​ یه‌كه‌م لێدوانى خامنه‌یى له‌سه‌ر كوژرانی سنوار

  • لە لوبنانەوە هێرشکرایە سەر ماڵى بنیامین نەتەنیاهۆ

  • عه‌لی خامنه‌یی: له‌ده‌ستدانی سنوار به‌ ئازاره‌

  • حەماس کوژرانی یەحیا سنواری پشتڕاستکردەوە

  • بنكەیەكی ئەمریكا لە سوریا بۆردومانكرا

  • میدیای ئیسرائیلی: یەحیا سینوار کوژرا

سەرەکی