دەنگدەرێکی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان
2024-10-12
247 جار خوێنراوەتەوە
كاتى بانگه‌شه درێژناكرێته‌وه؛ سزاكانى كۆمسیۆن بۆ لایه‌نى سه‌رپێچیكار چین؟
ناوەندی هەواڵ
كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ڕایگه‌یاند كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له كاتژمێر 12 ى 15 ى تشرینى یه‌كه‌م كۆتایى دێت، له هیچ بارودۆخێكیشدا درێژ ناكرێته‌وه.
عیماد جه‌میل، سه‌رۆكى تیمى میدیایی له كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند: كاتى یاسایى بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن دیاریكراوه و 48 كاتژمێر پێش ده‌نگدان كۆتایى دێت، كۆمسیۆن پابه‌نده به‌و كاته.
بەهیچ شێوەیەک بانگەشە درێژناکرێتەوە
به‌وته‌ى عیماد جه‌میل لایه‌نه سیاسییه‌كان پێویسته پابه‌ند بن به‌و كاته‌ى دیاریكراوه و هیچ سه‌رپێچییه‌ك نه‌كه‌ن، جگه له‌وه‌ش ڕێنماییه‌كانى كۆمسیۆن جێبه‌جێ بكه‌ن تا تووشى سزا نه‌بن.
سه‌رۆكى تیمى میدیایی كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق لایه‌ن و كاندید و هاوپه‌یمانییه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه له‌وه‌ى پێویسته كاتژمێر 12 ى ڕۆژى 15 ى ئه‌م مانگه به‌ته‌واوه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ڕابگیرێت و ده‌شڵێت "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و ماوه‌یه درێژ ناكرێته‌وه".
چەند سكاڵا تۆمارکراون
له‌لایه‌كى دیكه‌وه، به‌وته‌ى جومانه غه‌لاى وته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، 26 سه‌رپێچى و 39 سكاڵا له‌سه‌ر بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان تۆماركراون.
سزاکان چین؟
به‌پێى یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و بڕیارى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران، هه‌ركه‌سێك یاخود لایه‌نێك پێشێلكارى بكات، به بڕى 100 هه‌زار دینار بۆ 500 هه‌زار دینار سزاى دارایى ده‌درێت یاخود بۆ ماوه‌یه‌ك كه له ساڵێك كه‌متر نه‌بێت زیندانى ده‌كرێت.
له‌كاتى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنیش هه‌ر لایه‌نێك ده‌ستكارى ده‌نگى ناو سندوق یان تۆمارى ده‌نگده‌ران یاخود هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى ده‌نگدان و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن بكات، جگه له‌وه‌ش فشار و هه‌ڕه‌شه به‌كاربهێنێت به بڕى 50 ملیۆن دینار سزا ده‌درێت، هه‌روه‌ها بێبه‌شیش ده‌كرێت له‌و ده‌نگانه‌ى له‌و ناوه‌نده هێناویه‌تى.
هه‌ر به‌پێى ڕێنماییه‌كانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، هیچ كاندیدێك بۆى نییه یاخود مافى ئه‌وه‌ى نییه له ڕۆژى ده‌نگداندا به‌رنامه‌ى كار یان بڵاوكراوه یان كارت دابه‌ش بكات، هه‌روه‌ها ناشبێت ناوزڕاندن له‌كاتى بانگه‌شه به‌كاربهێنرێت.
وتیشى وه‌رگرتنه‌وه‌ى كارتى ده‌نگدان تاوه‌كو 15 ى ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت كه دوا واده‌ى بانگه‌شه‌یه.
به‌پێى داتاكانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، تائێستا زیاتر له %90 ى ده‌نگده‌ران كارتى بایۆمه‌ترییان وه‌رگرتووه‌ته‌وه.
ئامارى ده‌نگده‌ران
هه‌ر به‌پێى ئامارى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، سێ ملیۆن و 789 هه‌زار و 360 كه‌س له هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان مافى ده‌نگدانیان هه‌یه، له‌و ژماره‌یه دوو ملیۆن و 902 هه‌زار ده‌نگده‌ر كارتى بایۆمه‌ترییان وه‌رگرتووه‌ته‌وه.
هه‌ڵبژاردنێك و پێنج مه‌رسوم
بۆ هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان، پێنج مه‌رسومى سه‌رۆكایه‌تى ده‌ركرا، جارێك به‌هۆى ئاماده‌نه‌بوونى كۆمسیۆن و بڕیارى دادگاى فیدراڵى و دواین جاریش به‌هۆى به‌شدارینه‌كردنى پارتى و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پێنج كورسى بۆ كۆتاكان هه‌ڵبژاردن دواده‌خرا.
له ژێر فشارى نێوده‌وڵه‌تى و ناوخۆیی بڕیاردرا هه‌ڵبژاردن له 10 ى حوزه‌یرانى 2024 به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام ڕۆژى 28 ى ئایارى 2024 كۆمسیۆن له نوسراوێكدا داواى له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد ڕۆژێكى دیكه بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دیارى بكات، پارتیش سكاڵاى بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى كورسى كۆتاكان تۆماركردبوو، به‌ڵام سكاڵاكه په‌سه‌ند نه‌كرا و به‌شێكى كورسیه‌كان گه‌ڕێنرایه‌وه.
دواجار 26 ى حوه‌زه‌یرانى 2024 دڵشاد شه‌هاب وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند: نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌رسومى پێنجه‌مى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان ده‌ركردووه و ڕۆژى 20 ى تشرینى یه‌كه‌مى 2024 ى وه‌ك واده‌ى هه‌ڵبژاردن دیارى كردووه، ئێستاش كۆمسیۆن هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كى كردووه و چه‌ند ده‌نگدانێكى ئه‌زمونیش كراوه، له‌و واده‌یه‌ى دیاریكراوه بڕیاره هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌بچێت، دوو ڕۆژ پێش ئه‌و واده‌یه‌ش ده‌نگدانى تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
|