×

2024-10-13 1399 جار خوێنراوەتەوە

حزبوڵڵا سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ئیسرائیل فریودەدات

ناوەندی هەواڵ

بۆیەكەمجار و لە هێرشێكی كەموێنەدا، حزبوڵای لوبنان سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ئیسرائیلی فریودا، هێرشەكە قسەی جیاوازی لەسەر دەكرێت، بەڵام ئەوەی ئەگەری بەهێزە هێرشەكە لەڕێگەی سێ درۆنەوە بووە، زۆرترین زیانیشی بە ئیسرائیل گەیاندووە.

حزبوڵڵای لوبنان لە هێرشێكی درۆنیدا بۆسەر شارۆچكەی بنیامینی ئیسرائیل توانی سێ سەرباز بكوژێت و 67 كەسیش بریندار بكات، كە برینی بەشێكیان سەختە، هێرشەكەش سەری لە سیستەمی بەرگریی ئیسرائیل شێواندووە و بەگەورەترین هێرشی حزبوڵا دادەنرێت لەوەتەی جەنگی نێوان حزبوڵڵا و ئیسرائیل فراوان بووە.

ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل بڵاویكردەوە: سیستەمی بەرگریی ئاسمانی شكستیهێناوە لە دیاریكردنی درۆنەكاندا و یەكێك لە درۆنەكان پێش ئەوەی بتەقێتەوە چەند مووشەكێكی هاویشتووە.

لەلایەكی دیكەوە، بەوتەی ڕۆژنامەی "یسرائیل هیوم" زەنگەكانی ئاگاداركردنەوە لەو ناوچەیەی هێرشەكەی تێیدا ڕوویداوە كاریان نەكردووە."

ئەو هێرشەی ئەمشەو حزبوڵا كردوویەتی خوێناویترین هێرش بووە لەوكاتەوەی شەڕ دەستیپێكردووە".

ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل وا دەڵێت.ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل دەشڵێت "حزبوڵا سەركەوتوو بووە لە هەڵخەڵەتاندنی سیستەمی بەرگریی ئیسرائیل و چەند مووشەكێكی هاویشتووە و سەرنجی لەسەر درۆنەكان لابردووە كە بە وردی ئامانجیان پێكاوە".

بەوتەی میدیاكانی ئیسرائیل، چەندین هێلیكۆپتەر بۆ گواستنەوەی برینداران هاتوونەتە ناوچەكە و 50 ئۆتۆمبێلی فریاگوزارییش بەشداری گواستنەوەی بریندارەكانیان كردووە.سوپای ئیسرائیل بەهۆی كارنەكردنی سیستەمی بەرگریی و لێنەدانی زەنگی ئاگاداركردنەوە و ئەو زیانە زۆرەی بەهۆی هێرشەكەی حزبوڵاوە دروستبووە دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە.

لەبارەی هێرشەكەوە ئاژانسی ڕۆیتەرز ئەوەی بڵاوكردووەتەوە، كە حزبوڵا پێش ئەنجامدانی هێرشە درۆنی و مووشەكییەكە، دانیشتوانی شارۆچكەكانی باكوری ئیسرائیلی ئاگاداركردووەتەوە نزیكی بنكە سەربازییەكانی ئیسرائیل نەكەونەوە.

ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆتی ئیسرائیل باس لە وردەكاری هێرشەكە دەكات و دەڵێت "حزبوڵا سێ درۆنی ئاراستەی ئیسرائیل كردووە، یەكێكیان سیستەمی بەرگریی ئاسمانی تێكیشكاندووە، دوای ئەوەی زەنگی ئاگاداركردنەوە لە جەلیلی خۆرئاوا لێیداوە، درۆنێكیشیان لەنێوان ناوچەكانی عەكا و نەهاریا كەوتووەتە خوارەوە، ئەوی دیكەشیان چووەتە قوڵایی ئیسرائیل و لە ناوچەی بنیامینا بەبێ ئەوەی زەنگی ئاگاداركردنەوە لێبدات ئامانجەكەی پێكاوە".

  • ئێران: به‌وردى چاودێرى بنكه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ین

  • ناتۆ هۆشدارى ده‌دات؛ كۆریاى باكور بۆ یارمه‌تیدانى رووسیا سه‌رباز ده‌نێرێته‌ ئۆكرانیا

  • ئه‌مریكا په‌یامى كۆتاییهێنانى شه‌ڕ ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئیسرائیل

  • ​ یه‌كه‌م لێدوانى خامنه‌یى له‌سه‌ر كوژرانی سنوار

  • لە لوبنانەوە هێرشکرایە سەر ماڵى بنیامین نەتەنیاهۆ

  • عه‌لی خامنه‌یی: له‌ده‌ستدانی سنوار به‌ ئازاره‌

  • حەماس کوژرانی یەحیا سنواری پشتڕاستکردەوە

  • بنكەیەكی ئەمریكا لە سوریا بۆردومانكرا

  • میدیای ئیسرائیلی: یەحیا سینوار کوژرا

سەرەکی