×

2024-10-14 148 جار خوێنراوەتەوە

دەیان سەربازى ئیسرائیل لە هێرشێکى حزبوڵادا کرانە ئامانج

ناوەندی هەواڵ

حزبوڵای لوبنان رایگەیاند، درەنگانێکى شەوى رابردوو حزبوڵاى لوبنان لە رێگەى فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرشێکى چڕى بۆ سەر باشووری حەیفا دەستپێکرد و لە ئەنجامدا ژمارەیەک سەربازى ئیسرائیل کوژران و بەدەیانى دیکەش بریندار بوون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا حزبوڵای لوبنان رایگەیاند، لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە ئۆپەراسیۆنێكمان دژی سوپای ئیسرائیل ئەنجامدا و توانیمان هێلی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل ببڕین و هێرش بكەینە سەریان، ئەوەش وەك پشتیوانییەكە بۆ گەلی فەڵەستین لە كەرتی غەززە و پشتیوانی لە بەرەی مقاوەمە و بەرگرییكردن لە لوبنان و گەلەكەی.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەهۆى ئەو هێرشەوە چوار سەربازی ئیسرائیل كوژران و 67 سەربازی دیكەش بریندار بوون، كە برینی هەندێكیان سەختە.

باس لەوەشكراوە، توانیویانە یەكەیەكی سوپای ئیسرائیل لەناوبەرن لە جۆلان، بەهۆی ئەوەی سیستەمی بەرگریی ئیسرائیل نەیتوانیوە فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانیان ئاشكرا بكات.

  • ئێران: به‌وردى چاودێرى بنكه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ین

  • ناتۆ هۆشدارى ده‌دات؛ كۆریاى باكور بۆ یارمه‌تیدانى رووسیا سه‌رباز ده‌نێرێته‌ ئۆكرانیا

  • ئه‌مریكا په‌یامى كۆتاییهێنانى شه‌ڕ ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئیسرائیل

  • ​ یه‌كه‌م لێدوانى خامنه‌یى له‌سه‌ر كوژرانی سنوار

  • لە لوبنانەوە هێرشکرایە سەر ماڵى بنیامین نەتەنیاهۆ

  • عه‌لی خامنه‌یی: له‌ده‌ستدانی سنوار به‌ ئازاره‌

  • حەماس کوژرانی یەحیا سنواری پشتڕاستکردەوە

  • بنكەیەكی ئەمریكا لە سوریا بۆردومانكرا

  • میدیای ئیسرائیلی: یەحیا سینوار کوژرا

سەرەکی